وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَنُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَحْسَنَ الَّذِي كَانُوا يَعْمَلُونَ
[7 وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ] ئەوکەسانەش کە بڕوایان هێناوەو کاروکردەوەى چاک ئەنجام دەدەن [لَنُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ] ئەوە بێگومان چاوپۆشى دەکەین لە گوناح و تاوانەکانیان [وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَحْسَنَ الَّذِي كَانُوا يَعْمَلُونَ] وە چاکتر لەوەى کردوویانە، پاداشیان دەدەینەوە.
سورەتی العنكبوت 7