به‌شوودانی كچی ناباڵغ‌و ماره‌كردنی ژن بۆ كوڕی غه‌یره باڵغ.؟
به‌شوودانی كچی ناباڵغ‌و ماره‌كردنی ژن بۆ كوڕی غه‌یره باڵغ.؟
له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا زاناكان بوونه‌ته سێ ده‌سته‌وه:
یه‌كه‌م – (ئیبن شبرمه) و (أبوبكر بن الأصم).. بۆ ئه‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێك ناتوانێ نه كچی غه‌یره باڵغ ماره بكات، نه ژنیش بۆ كوڕی ناباڵغ ماره بكات، چونكه هیچ پێویستییه‌كیان به (زه‌واج) نییه، واته: نه‌هێزی سێكسیی و نه مه‌سه‌له‌ی (نه‌سل) – كه دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ زه‌واج – ئێستا له‌واندا نییه، كه‌وابوو ده‌بێ حیكمه‌ت‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و زه‌واجه چی بێت ؟. ئه‌و دوو زانا به‌ڕێزه ده‌ڵێن: نابێ نیكاحی خاتوو (عایشه) له پێغه‌مبه‌ر ﷺ به منداڵیی بكرێته چاولێگه‌ریی و بیانوو، چونكه ئه‌وه ته‌نها بۆ ئه‌و ده‌بێ‌و له (خصائص) وتایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه.
دووه‌م – (ئیبن حه‌زم) ده‌ڵێ: باوك ده‌توانێ كچی ناباڵغی خۆی ماره بكا‌و دواییش كچه‌كه بۆی نیه ڕه‌خنه بگرێ، كاتێ باڵغ بوو، به‌ڵام كچی بچووكی ناباڵغی بێ باوك، تا باڵغ نه‌بێ، كه‌سێك بۆی نییه ماره‌ی بكات، ئه‌گه‌رچی زه‌رووره‌تیش بێت.
سێیه‌م – كه به‌ڕای جه‌ماوه‌ری زانایان دانراوه، ده‌ڵێت: هه‌م كچی ناباڵغ به شوو ده‌درێت، هه‌م كوڕی غه‌یره باڵغیش ژنی بۆ ماره ده‌كرێت.
هه‌ندێ به‌ڵگه‌ش بۆ پشتگیری له ڕا‌وبۆچوونه‌كه‌یان ده‌هێنن، به پێویستی نازانم – بۆ ئه‌مڕۆ – بیانهێنم، شیاوی باسه به‌ڕێز (عبدالكریم زه‌یدان)یش ئه‌م ڕایه په‌سه‌ند ده‌كا‌و ده‌ڵێ: بێ شك باوك هه‌رگیز خه‌یانه‌ت له منداڵی خۆی ناكات، هه‌ڵسێ بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك ماره‌ی بكات، یان ژنی بۆ ماره بكات، ده‌شڵێت له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ هه‌ندێ صیفه‌ت ڕه‌چاو بكرێت، كه ئه‌گه‌ر گه‌وره ببن، ئه‌وصیفه‌تانه‌ی له‌ده‌ست ده‌رچێت بۆیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌ڵێت: هه‌تا به‌ڕوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له پێش چاو نه‌بێ، هه‌ق نییه ئه‌و كاره بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئه‌وانه له‌و كاته‌دا هیچ ماف‌و ئه‌ركێكی ژن‌و مێردی نازانن، بۆیه شافیعی/خ هه‌رگیز ڕێ نادات كچۆڵه‌یه‌كی به‌فامی ناباڵغ به‌شوو بدرێت تا باڵغ ده‌بێ‌و ڕه‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرێت.
به‌نده‌ش ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود – به‌پێی عه‌داله‌ت‌و دادگه‌ريی‌و دادپه‌روه‌ریی‌و ئازادی مرۆڤ و مافی مرۆڤ له ئیسلامدا – ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌و سێ ڕاو بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ڕۆحی ئیسلامدا بگونجێت، ڕاوبۆچوونی یه‌كه‌مه كه‌ده‌ڵێ: هیچ كه‌سێك ناتوانێ كچی غه‌یره باڵغ به‌مێرد بدات، یان ژن له كوڕی ناباڵغ ماره بكات.. ڕاسته ئه‌وه‌ی خاتوو (عایشه) له (خصائص)ی پێغه‌مبه‌ره‌و ئه‌و تێكه‌ڵبوونه له‌گه‌ڵ (ئه‌بووبه‌كردا/خ) بۆ تۆكمه كردنی ئیسلام و بانگه‌وازه‌كه‌ی ئیسلام – به‌هۆی ئه‌بووبه‌كره‌وه – زه‌رووره‌ت‌و پێویست بوو و، پڕ بوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام‌و موسڵمانان، به‌ڵام ئێستا عه‌داله‌ت زۆر كه‌م بۆته‌وه‌و، باوكان ئه‌وه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ڕه‌چاو ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ند هی كچه‌كانیان ره‌چاو ناكه‌ن... جا له‌به‌ر ئه‌وه به پێویستی ده‌زانم ڕێی لێ بگیردرێ‌و هه‌رگیز شتی وانه‌كرێت، ئه‌گه‌ر كرایش كچه‌كه سه‌رپشك بكرێت: حه‌ز ده‌كات به هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵیا بژی، یان حه‌ز به‌جیابوونه‌وه ده‌كات ؟.
سه‌رچاوه/ ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا - نووسینی: شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/02سەردان 648
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟