ئەستێرەى شیعرا چيە.؟



(وَأَنَّهُ هُوَ رَبُّ الشِّعْرَي) وە هەر ئەوە پەروەردگاری ئەستێرەی شیعرا. ئەستێرەی شیعرا: لە وەرزی زستانی ئێمەدا دەردەکەوێ‌، گەشاوەترین ئەستێرەیە لە شەودا کە بەچاو ببینرێت، (20) ئەوەندەی خۆر ڕووناکە و بارستایەکەی بە نزیکی دوو ئەوەندەی خۆرە، دوریەکەی لێمانەوە (8.6) ساڵی ڕووناکیە، دەزانین کە خێرایی تیشک لە تەنها چرکەیەکدا (300) هەزار کیلۆمەترە، دەی تیشکی خۆر لەبەر دوورییەکەی لە ماوەی (8) خولەک و (13) چرکەدا ئەوجا دەگاتە ئێمە، بەڵام ئەم ئەستێرەیە تیشکەکەی بە 8.6 ساڵ دەگاتە ئێمە. ئەم ئەستێرەیە گرنگی پێدراوە لە لایەن شارستانیەتەکانی دێرینەوە کە لای زۆربەیان پیرۆز بووە و لای هەندێکیشیان وەکو خوا تەماشا کراوە، لای میسریە کۆنەکان هۆکاری لافاوی نیل و هاتنی وەرزی کشتوکاڵ بەستراوە بەم ئەستێرەیەوە و یەکەم ڕۆژی ساڵیان پەیوەست کردووە بە هەڵهاتنی ئەم ئەستێرەیەوە کە دەکاتە (365,25) ڕۆژ، هەروەها لەلای هەندێک لە تیرەکانی عەرەبیش پەرستراوە. بۆیە خوای گەورە بە تایبەت باسی ئەم ئەستێرەیەی کردووە. 


والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/25سەردان 533