پاڵپشتى موشریکین و زاڵمان مەکەن.!

(وَلا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا) بەهیچ شێوەیەک مەیل مەکەن بۆلاى ئەوانەى ستەمیان کردووە، واتە: پاڵیان پێوە مەدەن و پشتگیرییان لێ مەکەن و، بەکردەوەیان رازیى مەبن (فتمسكم النار) دەنا ئاگر ئەوقەتان دەبێ و دەسووتێن. شێخى (بەیزاویى) لە ماناى (رکون)دا دەڵێت: (هو الميل اليسير. أي: لا تميلوا إليهم أدنى ميل فتمسكم النار بركونكم إليهم، وإذا كان الركون اليسير إلى من وجد منه ميل ما يسمى ظلما كذلك، فما ظنك بالركون إلى الظالمين الموصوفين بالظلم، والميل إليهم كل الميل). واتە: (رکون) بەکەمترین مەیل و پاڵ پێوەدان دەڵێن، جا ئەگەر مرۆڤ بەکەمترین مەیلدان بەلاى موشریکان و زاڵمانەوە، بسووتێ  و گیرۆدە ببێت، دەبێ حاڵى زاڵمان خۆیان و ئەوانەى وا بەتەواوى هاوکارییان دەکەن چۆن بێ؟ (قەتادە) دەڵێ: ماناى ئەم ئایەتە ئەوەیە کە ناهەقیکاران  و ستەمکارانتان خۆش نەوێ و، بەقسەشیان مەکەن، کەوابوو چەندە بتوانرێ دەبێ ئەوەندە هاوڕێى و هاوکارى خەڵکى کافرو بیدعەچى نەکرێ، خۆ ئەگەر ناچار کراین هاکاریى و هاوڕییەتییان بکەین، ئەوە دەچێتە بابى (توقيه) و ناچارییەوەو ئەمیش کۆمەڵێ مەرجى هەیە. 

والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود
 

 

بەروار2020/03/24سەردان 1169