دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا محمودی ئازادی
دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا محمودی ئازادی
دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا محمودی ئازادی هاورێ و هاوخه‌باتی مامۆستا
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله، والصلاة والسلام علی رسول الله محمد وآله وصحبه ومن والاه ..
اما بعد:
به‌ڕاستی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و صدیقین و شهداو صالحین كۆی بكاته‌وه له به‌هه‌شته به‌رینه‌كه‌ی خۆی،
جه‌نابی مامۆستا یه‌كێك بووه له داعیه به‌رزه‌كانی ئیسلام، وه به ته‌وژمێكی زۆر گه‌رمه‌وه بانگه‌وازی كردوه بۆ ئیسلام، وه قه‌ومی كورد له كوردستان به تایبه‌ت كوردستانی عێراق قه‌رزاری ئه‌م پیاوه هه‌ڵكه‌وتووه‌ن، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆشنبیری بوو له كوردستان، وه جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ده‌ریایه‌كی ڕۆشنبیری بوو سه‌روازی كردبو بۆ سه‌ر گه‌نجان و لاوان له برایان و خوشكان، هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر تامه‌زرۆی هه‌سته جوانه‌كانی بوون.
وه به‌نده له ساڵه‌كانی 1979 به‌دواوه هۆگری بوم، وه خۆشه‌ویستی ئه‌م زاته له‌ناو دڵما جێگه‌ی خۆی كردبوه‌وه، وه هه‌ندێك جار له‌گه‌ڵ كاك مه‌لا علی سه‌لاجه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له سلێمانیه‌وه ده‌چوین بۆ مجمع سیروان له خزمه‌ت جه‌نابیا گوێ بیستی وتاری جومعه‌ی ئه‌بوین، وه به‌هره‌مه‌ند ئه‌بوین له وتاره‌كه‌ی جه‌نابی مامۆستا.
مامۆستا له ڕوانگه‌ی بانگه‌وازی بۆ ئیسلام، له‌ڕێی نوسینی په‌ڕاوه‌كانی و وتاره‌كانی: ده‌ركه‌وتوه كه پیاوێكی هه‌ڵكه‌وتو و دڵسۆز بووه بۆ ئیسلام و گه‌له‌كه‌ی، وه هیجره‌ت و كۆچكردنی به صیفه‌تی ناوازه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت له ژیانی مامۆستادا، چونكه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌خلاقی پێغه‌مبه‌رو یاره‌كانی له‌مه‌دا خۆی ده‌نواند، وه له ڕووی جیهاده‌وه پیاوێك بوو موجاهیدو تێكۆشه‌ر دژ به‌سته‌می به‌عس و هه‌ر دام و ده‌زگایه‌ك كه دژ به ئیسلام و موسڵمانان بێت، وه بیری جیهاد یه‌كێك بوو له صیفه‌ته به‌رزه‌كانی و به كرده‌وه‌ش سه‌لماندی، بۆیه یه‌كێك بو له‌سه‌ركرده چالاكه‌كانی بزافی ئیسلامیی و ته‌وژمی گه‌رمی ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، ئه‌م مامۆستا به‌رزه‌مان به ده‌رچونی له ناومان كه‌لێنی گه‌وره‌ی دروست كرد له بواری داڕشتنی وشه جوانه‌كانی، وه بۆچوونه ناوازه‌كانی، وه قه‌ڵه‌مه ڕه‌نگینه‌كه‌ی، وه هه‌روه‌ها ئه‌م مامۆستا به‌رزه‌مان به موفه‌سیری قورئان له قه‌ڵه‌م ئه‌درا، چونكه ته‌فسیره كوردیه‌كه‌ی هه‌موو قورئانی گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه مامۆستا مه‌له‌وانی ده‌ریای قورئان بوو، وه داوا ده‌كه‌ین له قوتابیانی مامۆستا‌و هه‌ڵگرانی بیری ئه‌و، هه‌مان ڕێگای ئه‌و بگرن،
داوامان هه‌یه له خوای گه‌وره ئه‌م مامۆستا ئازیزه‌مان له به‌هه‌شتی به‌رین جێگیر بكات، امین
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
محمود ئازادی
23/4/2010
8 جمادی‌الاول 1431

بەروار2020/03/30سەردان 818
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د