چەند ڕێنمایەک لە بارەی تەیەمومەوە.؟

چەند ڕێنمایەک لە بارەی تەیەمومەوە.؟

1- تەواوی موسڵمانان یەک دەنگن کە تەیەمموم بۆ بێ دەست نوێژی بچوک دەکرێ و، بۆ لە شگرانیش هەروا .. زانایەکی (تابعین) نەبێ.

2- چەندجار دەست لە تۆزەکە بدرێ؟ دەستەیەک دەڵین: یەکجار بۆ دەم و چاوو هەردوو دەست بەسە، ئەمەیش ڕای پێشەوا (ئەحمەدو عەتاو مەکحوول و ئەوزاعی و ئیسحاق)ـە، هەر ئەمڕایەش لەگشت ڕایەکانى تر بە هێزترە، چونکە فەرموودەی (متفق علیە) لەسەرە.

3- ئایا مەسحی دەست تا ئانیشک پێویستە، یان تەنها هەردوو لەپی دەس؟ بۆ هەردووکیان قسە هەیە، بەڵام پێدەچێ کە تەیەمموم تەنها بۆ هەردوو لەپ بەهێزتر بێ.

4- ئایا تەرتیب لە ئەندامەکانی تەیەممومدا پێویستە؟ زانایان بۆ ئەمەش راى جیاجیایان هەیە.

5- بە یەک تەیەمموم دوو فەرز یا زیاتر دەکرێ، یان نا؟ هەندێ وەک ئیمامی (ئەحمەدو حەسەنی بەصریی و ئەبوو حەنیفە) دەڵێن: بەڵێ زیاد لە فەرزێکی پێ دەکرێ. بەڵام پێشەوا (مالیک و شافیعیی) دەڵێن: تەیەمومێک یەک فەرزی پێدەکرێ.

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

والله أعلم
 
بەروار2020/03/28سەردان 2526