وەسف و سەناو پلەو پایەى هاوەڵان.؟!

(مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ) موحەممەد ﷺ ڕەوانە کراوو پەیامبەرى خوایە، پێیان خۆش بێت، یان نا (وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ) ئەو کەسانەش لەگەڵ ئەون و شوێنى ئەو کەوتوون لە بەرامبەر بێ بڕواکانا ئازاو بەهێزن، لە ناو خۆشیاندا میهرەبان و بە سۆزو دڵ نەرمن. وەک لە سوورەتێکى تردا دەفەرموێ: (فسوف يأتى الله بقوم يحبهم ويحبونه، أذلة على المؤمنين، أعزة على الكافرين) (5/54). یان دەفەرموێ:
(يا أيها الذين آمنوا قاتلوا الذين يلونكم من الكفار وليجدوا فيكم غلظة) 9/123. یان ئەم فەرموودەیە کە دەفەرموێ: ((مثل المؤمنين في توادهم، وتراحمهم، وتعاطفهم مثل الجسد إذا اشتكى منه عضو تداعى له سائر الجسد بالسهر والحمى)). (صحيح مسلم، كتاب البر والصلة والآداب، باب تراحم المؤمنين وتعاطفهم وتعاضدهم، حديث : ‏4790) نموونەى بڕواداران بۆ یەکتر - لە بارەى خۆشەویستیى و میهرەبانییانەوە - وەکو یەک جەستەو لاشەن، دەبینى هەرکە ئەندامێکى لەشى دێتە ئێش، بە خێرایى ئەندامەکانى ترى لاشەى (تا)و (شەونخونیى) دایدەگرێ و ئۆقرە بەخۆ ناگرن.
لەفەزڵ و گەورەیى هاوەڵاندایە ئەم فەرموودەیە هاتووە: ((لا تسبوا أصحابي، فلو أن أحدكم أنفق مثل أحد، ذهبا ما بلغ مد أحدهم، ولا نصيفه)) (صحيح البخاري، كتاب المناقب، باب قول النبي صلى الله عليه وسلم: لو كنت، حديث : ‏3491) واتە: جنیۆ بە هاوەڵانم مەدەن، سوێندم بەوەى گیانى منى بەدەستە! ئەگەر بە ئەندازەى چیاى ئوحود، ئێوە زێڕ ببەخشن ناگاتە مستێکى، یا نیوەى ئەوەى ئەوان. یاخود ((خير الناس قرني، ثم الذين يلونهم ثم الذين يلونهم)). (صحيح البخاري، كتاب الشهادات، باب: لا يشهد على شهادة جور إذا أشهد، حديث : ‏2530) واتە: باشترینی خەڵک، خەڵکی سەردەم و زەمانەی من بوو، پاشان ئەوانە بوون بەدوای ئەواندا دێن. ئیمامی (مالیک)یش دەفەرموێ: (مَنْ أصْبَحَ وفي قَلْبِهِ غَيْظٌ علىَ أصْحاَبِ رَسُولِ اللهِ، فَقَدْ أَصَابَتْهُ هَذِهِ الآيَة). واتە: ھەرکەسێک رۆژەوەی کردو، لە دڵیا کەمە رکێک بەرامبەر بە ھاوەڵانی پێغەمبەر ھەبوو، ئەوە بێ شک ئەم ئایەتە گرتوویەتەوە. واتە: کافر دەبێت. (قورتوبى)یش دەڵێ: (قلت: فالصحابة كلهم عدول، أولياء الله تعالى وأصفياؤه، وخيرته من خلقه بعد أنبيائه ورسله، هذا مذهب أهل السنة، والذى عليه الجماعة من أئمة هذه الأمة. وقد ذهبت شرذمة - لا مبالاة بهم إلى أن حال الصحابة كحال غيرهم، فيلزم البحث عن عدالتهم، ومنهم من فرق بين حالهم في بُداءة الأمر، فقال: إنهم كانوا على العدالة إذ ذاك، ثم تغيرت بهم الأحوال، فظهرت فيهم الحروب وسفك الدماء، فلابد من البحث. و هذا مردود، فإن خيار الصحابة وفضلاءهم - كعلي وطلحة والزبير وغيرهم "رضى الله عنهم" ممن أثنى الله عليهم وزكاهم، ورضى عنهم، و أرضاهم ووعدهم الجنة بقوله تعالى: (..مغفرة وأجرا عظيما). واتە: دەڵێم: ھاوەڵان ھەموو دادگەرو خاوەن قەدرن، لە ھەڵبژێردراوان و دۆستە نزیکەکانی خودان، وە باشترین درووستکراوانی خودان لە دوای پێغەمبەران و نێردراوانی خودا، ئەمە مەزھەبی ئەھلی سوننەو جەماعەیە، وە کۆڕای زانایانی ئەم ئوممەتە لەسەر ئەم بۆچوونەن، چەند بەشێکی کەم نەبێت لەخەڵکانێک کە جێگای بایەخ نین، پێیان وایە کە حاڵی ھاوەڵان وەک حاڵی ئێمە مانایەو ھیچ جیاوازییەکیان نیە، وە پێویستە بە دوای حاڵ و دادگەرییاندا بگەڕێین، ھەرچەند ھەندێک لەو خەڵکانە وتوویانە: جیاوازی ھەیە لە نێوان ھاوەڵاندا، ئەوان لەسەرەتادا دادگەرو خاوەن فەزڵ و گەورەریی بوون، بەڵام دواتر گۆرانکارییان بەسەردا ھاتووە، جەنگ و کوشتارو خوێن ڕشتن لە نێوانیاندا ڕووی داوە، بەڵام ئەم ڕایە وەک قورتوبی دەڵێت: ڕەت کراوەتەوەو دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە باشترین و ڕێزدارترینی ھاوەڵان وەک: پێشەوا عەلی و تەڵحەو زوبەیرو..ھتد. خوا لێیان ڕازی بێت، لەوانەن کە خودا وەسف و سەنای کردوون و لێیان ڕازی بووە و بەڵێنی بەھەشتی پێداون بەوتەی پیرۆزی خۆی کە دەفەرموێ: (..وَعَدَ اللّهُ الّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا). بەڵێ.. ئەوانە سیفەتى بەرزى هاوەڵان بوون، ئەوەیش باسکرا وێنەى پاداشتیان بوو، جا صیفاتى هەرکەسێک وەک صیفاتى ئەوان بێ، ئەوا لە ڕیزى ئەواندا دەبێ. ئێمەیش لەخواى دلۆڤان دەخوازین: خۆشەویستى ئەوانمان بۆ زیاد بکات، کاروکردارو سیفەتەکانیان لە دەروونماندا بڕوێنێ. (اللهم ارزقنا محبتهم يارب العالمين).

 والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

 

 

بەروار2020/03/25سەردان 595