پێناسێكی كورت بۆ پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود ڕەحمەتى خواى لێبێت.
 

- پڕۆژە بانگەوازییەكانی مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە ساڵی 1429ی كۆچیی، بەرامبەر بە 2008ی زایینی) دامەزراوە، ئەم پرۆژانە تایبەتن بە بانگەوازی ئیسلامیی و وەڵامی گومان و چەواشەكاریی ناحەزانی ئیسلام و بڵاوكرنەوەی ئیعجازی زانستی لە قورئان و فەرموودەدا.

- ئەم پڕۆژانەی مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود، سەربەخۆن و لەلایەن عیرفان ئەحمەد كاكە مەحموودەوە سەرپەرشتی دەكرێن و دەرگای هەموو پرۆژەكان واڵان بە ڕووی بانگخوازان و نووسەراندا.

- پڕۆژەكانی مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود، دەنگ و ڕەنگی هەموو موسوڵمانێكە و ماڵە گەورەی موسوڵمانانی كوردستانە.

پڕۆژە بانگەوازییەكانی مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود، گرنگى بەم سێ تەوەرە گرنگەيە دەدات:

بانگەواز / وەڵامی گومانی ناحەزانی ئیسلام / ئیعجازی زانستی لە قورئان و فەرموودەدا.

ئامانجمان:

بانگەواز و تێگەیاندنی تاك و كۆمەڵگایە لە بیروباوەڕی ئیسلامی و پاراستنی ئەخلاق و پیرۆزییەكانە وبەرگریكردنە لە كۆتا پەیامی پێغەمبەران، كە قورئان و فەرموودەی ڕاستی سەروەرمانە. (صلى الله عليه وآله وسلم).

مەبەست لە پڕۆژەكانی مامۆستا:

* پڕۆژە بانگەوازییەكانی مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود «بەڕەحمەت بێت»، لەدوای وەفاتی و لە ساڵی 1429ی كۆچی بەرامبەر 2008ی زایینی) دامەزراوە.

* ئەم پڕۆژەیە بۆ بانگەواز و بڵاوكردنەوەی بەرنامەی پیرۆزی ئیسلامە و وەڵامی گومان و چەواشەكاریی ناحەزان و دوژمنانی ئیسلام دەداتەوە و گرنگیش بە بواری ئیعجازی زانستی دەدات.

* خزمەتكردن و بە ڕۆشنبیركردنی تاكی موسوڵمانە لە هەر جێگایەكی ئەم دونیایەدا بێت بەتایبەت تاكی موسوڵمانی كوردستان.

* دۆبلەجە و وەرگێڕانی دەیان و سەدان ڤیدیۆی پسپۆڕانی بواری بانگەواز و وەڵامی گومانەكان و ئیعجازی زانستی.

* پەخش و بڵاوكردنەوەی سیمینار و كۆڕ و موناسەباتی ئایینی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان، بەتایبەت پەخشی راستەوخۆ لە پەیجی شێخ ئەحمەد كاكاكە مەحموود، كە گرنگی و ئەكتیڤێكی بەرچاوی هەیە.

* ئەم پرۆژانە لەژێر چاودێریی چەندان مامۆستا و دكتۆر و پسپۆڕانی بوارە جیاجیاكانن و هەروەها خاوەنی چەندان ئەندام و گەنجی بەتوانا و دڵسۆزە، كە لە بوارە جیاجیاكانی ئەم پڕۆژانەدا كار دەكەن.

بوارەكانی كاركردن:

* لە چەندین بەشی گرنگ پێك هاتووە:

1- چاپكردنی سەرجەم بەرهەم و نووسراوەكانی مامۆستا، بەتایبەت: تەفسیری ڕامان لە ماناو مەبەستی قورئان، ژنان و كاروباری ژنان لە ئیسلامدا، 700 پرسیار و وەڵامی شەرعی تایبەت بە ئافرەتان، بۆچوون و فەتواكانی مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود، پڕۆژەی وەرگێڕانی تەفسیری ڕامان بۆ سەر زمانی فارسی، كێشە كۆمەڵایەتییەكان و چارەسەریان لە ئیسلامدا، سیاسەت لە ئیسلامدا، وەڵامی گومان و چەواشەكاریی ناحەزانی ئیسلام.. هتد.

2- دانان و كردنەوەی ماڵپەرێك بۆ جەنابى مامۆستا ئەحمەد: لە ساڵی 1429ی كۆچی بەرامبەر بە 2008ی زایینی و كۆكردنەوەی سەرجەم بەرهەم و نووسراو و فەتوا و تێكۆشانی مامۆستا لەو ماڵپەرەدا.

3- كردنەوەی ماڵپەڕی دەنگی ئیسلام: ماڵپەڕی دەنگی ئیسلام یەكەمین و گەورەترین ماڵپەڕی بانگەوازی ئیسلامی كوردیە و زیاتر لە 5000 بابەت و فەتوای لە خۆ گرتووە. لە ساڵی 2002ی زایینی لە وڵاتی بەریتانیا دامەزراوەو ئێستا سەر بە پڕۆژە بانگەوازییەكانی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموودە.

4- دانانی پەیجێك لە فەیسبووك بە ناوی: شیخ ئەحمەد كاكە مەحموود: لە كۆتایی ساڵی 1433ی كۆچیی بەرامبەر بە 2011ی زایینی، لە ئێستادا زیاتر لە (2,400,000) دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار لایكی هەیە، وە بە گەورەترین و بەهێزترین پەیجی ئیسلامیی كوردی دادەنرێ لە عێراق و كوردستان.

5- كەناڵی تایبەتی مامۆستا ئەحمەد لە یوتیوب: لە ساڵی 1434ی كۆچی بەرامبەر بە 2012ی زایینی دامەزراوە و زیاتر لە ( 44,000) سەبسكرايب بەشداربوومان هەیەو سوپاس بۆ خودا خاوەن بەرهەم و بڵاوكراوەی تایبەتی خۆیەتی، وە نزيكەى (5500) ڤیدیۆ لە كەناڵی شێخ ئەحمەد بڵاو كراوەتەوە و نزيكەى (4,000,000) مليۆن بینەری هەیە، وە بە دەیان زنجیرەی وەڵامی گومانەكان و زنجیرە وەرگێردڕاوەكانی دكتۆر زاكیر نایك و ئەحمەد دیدات و وتارەكانی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود و شێخ محەمەد بەرزنجی و دكتۆر عەبدولواحد محەمەد و مامۆستا هاورێ و مامۆستا نورەدین و دەیان بڵاوكراوەی تر لەو كەناڵەدا بڵاو كراوەتەوە.

6 - لاپەرەی مامۆستا لە ئینستاگرام: لە ساڵی 1437ی كۆچی بەرامبەر بە 2015ی زایینی دامەزراوە، لاپەرەی تایبەتیی مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود لە ئینستاگرام لە ئێستادا زیاتر لە 411000 هەزار فۆلۆوەرى هەیە و یەكێكە لە لاپەرە زیندوو و چالاكەكانی سەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام.

7- لاپەرەی مامۆستا ئەحمەد لە تویتەر: یەكێكی ترە لە پڕۆژەكانی تری كاری ئیسلامیی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر . لە ئێستادا زیاد لە 7500 فۆلۆوەری هەیە و سوپاس بۆ خودا لەوێش دەنگ و ڕەنگی كاری ئیسلامیی كارایە.

8- تێلیگرامی مامۆستا ئەحمەد: یەكێكی ترە لە پڕۆژە بانگەوازییەكانی مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود، بۆ ئەوانەی بەتایبەتی لە وڵاتی ئێران دەژین و ناتوانن سوود مەند ببن لە بابەت و بڵاوكراوەكانمان لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك. ئەم كەناڵەش لە ساڵی 1438ی كۆچی بەرامبەر بە 2016 زایینی دامەزراوە و سوپاس بۆ خودا ئەكتیڤە و بەردەوامە لە بانگەواز و بڵاوكردنەوەی پەیامی یەكتاپەرستی.

9- لاپەڕەی مامۆستا لە سناپ چات: وەك بەشەكانی تر، بە هەمان شێوە مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود بەڕەحمەت بێت) لە سناپ چاتيش لاپەرەی تایبەتیی خۆی هەیە و سوپاس بۆ خودا ڕۆژانە ئەندامانی ئەم لاپەڕەش لە زیادبووندایە.

لینكی سەرجەم پرۆژەكانی مامۆستا:

١- ماڵپەڕی فەرمی مامۆستا: www.ahmadkaka.org

2- ماڵپەڕی دەنگی ئیسلام: www.dangiislam.org

3- پەیجی فەرمی مامۆستا لە فەیسبووك: شیخ احمد کاکە محمود

4- كەناڵی مامۆستا ئەحمەد لە یوتیوب: www.youtube.com/user/ahmadkakae

5- كەناڵی مامۆستا لە ئینستاگرام: ahmad.kaka.mahmood

6- لاپەڕەی مامۆستا لە تویتەر: ahmadkakmahmood

7- لاپەڕەى مامۆستا لە تيك تۆك: https://www.tiktok.com/@ahmad.kakamahmood

8- كەناڵی مامۆستا لە تێلیگرام: https://t.me/ahmadkakmahmood

9- لاپەڕەی مامۆستا لە سناپ چات : https://www.snapchat.com/add/shex_ahmadkaka


بڵاوكراوەكان:

1- تەفسیری ڕامان لە مانا و مەبەستی قورئان: تا ئێستا شەش جار چاپ كراوە و 18000 تیراژی لێ بڵاو كراوەتەوە و هەموو ساڵێك بە كۆمەڵێك گۆرانكایی نوێوە بەتایبەت وردبینی و لێكۆڵینەوە و دەرهێنانی فەرموودەكانی بۆ كراوە.

2- تەفسیری ڕامان بە زمانی فارسی . لە ئامادەكردن و بڵاوكردنەوەدایە.

3- ژنان و كاروباری ژنان لە ئیسلامدا. چاپ كراوە بە تیراژی 5000 دانە.

4- وەڵامی گومان و چەواشەكاریی ناحەزانی ئیسلام. چاپ کراوە.

5- سیاسەت لە ئیسلامدا. چاپ كراوە.

6- كێشە كۆمەڵایەتییەكان و چارەسەریان لە ئیسلامدا. چاپ كراوە.

7- 700 پرسیار و وەڵامی شەرعی تایبەت بە ئافرەتان. چاپ كراوە.

8- پوختەیەك لە ژیاننامە و بەرهەم و تێكۆشانی مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود. چاپ كراوە.

9- بۆچوون و فەتواكانی مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود . چاپ كراوە.

10- گۆڤاری مەردی ڕێ. دوو ژمارەی لێ چاپ و بڵاو كراوەتەوە 1،2.

خواى گەورە لە جەنابى شێخ خۆش ببێ و لە ئێمەو سەرجەم ماندوو نەناسان و خەمخۆرانى پرۆژەكانى جەنابى شێخ قەبوڵ بكات و بيكاتە توێشوو چراى ڕووناكى قەبرمان. اللهم ئامين.

ناونیشان:

- كوردستانی عێراق – سلێمانی

- ماڵپەر: www.ahmadkaka.org

- ئیمەیڵ: [email protected]

- ژمارە مۆبایل: 07702493755 - 07501115990