تەفسيرى ڕامان وەرگێردرا بۆ سەر زمانى فارسى

تەفسيرى ڕامان وەرگێردرا بۆ سەر زمانى فارسى

لە درێژەى كاروچالاكى پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود بەرەحمەت بێت، ئەمرۆ چوارشەم بەروارى 24 / 2 / 2021 پرۆژەى وەرگێرانى تەفسيرى رامان لەماناو مەبەستى قورئان بۆ سەر زمانى فارسى بە ئەنجام گەيشت و كۆتايى هات، شايانى باسە پرۆژەى وەرگێرانى تەفسيرى رامان بۆ فارسى، لە ساڵى 2017ى زايينىەوه لەلايەن مامۆستاى بەرێزو ماندوونەناس مامۆستا كيومەرس يوسفى لە شارى سنە دەست پێكراوەو سوپاس بۆ خودا دواى هەوڵ و ماندووبوونێكى زۆر ئەمڕۆ ئەو پرۆژە گرنگ و پيرۆزە كۆتايى هات و خوا ياربێت بەمزوانە چاپ دەكرێت و دەخرێتە بەر ديدى خوێنەران و موسوڵمانانى كوردزمانى كوردستانى رۆژهەڵات.
بەناوى بنەماڵەو خانەوادەى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموودەوە دەستى ماندووبوونى مامۆستاى ماندوونەناس مامۆستا كيومەرس يوسفى دەگوشين و زۆر زۆر سوپاس و پێزانينمان بۆى هەيەو خودا بيكاته شەفاتكارى رۆژى سەڵا بۆى. اللهم ئامين.

عيرفان ئەحمەد كاكه مەحموود
www.ahmadkaka.org

بەروار2021/02/28سەردان 1668

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.