ناردنى ئاسن.؟!
(وَأَنْزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ) ئاسنیشمان دروستکرد کە زەبرێکى توندى تیایە بۆ جەنگ و کوشتار پێکردن لە حاڵەتى جەنگدا، وە بۆ پاراستنى وڵات و نیشتمان و پیادەکردنى عەدل و عەدالەت و چەسپاندنى حەق و ڕاستیى، چونکە زۆرینەى هۆ جەنگییەکان، هەر لە مادەى ئاسن دروست دەکرێ (وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ) جگە لەوەیش گەلێ سوودیشى تێدایە بۆ خەڵک لە کاتى ئاساییش و ئاشتیدا بۆ بیناسازیى و پیشەسازیى و کشتوکاڵ و..هتد. بەکورتیى: زۆربەى پێداویستیەکان پێویستیان بە ئاسن هەیە (وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ وَرُسُلَهُ بِالْغَيْبِ) تا لە جیهانى واقیعیشدا خوا بزانێ و بیبینێ کێ ئایینى خوداو پەیامبەرەکانی سەر دەخات بە بەکارهێنانى ئاسن لە جیهادى دوژمناندا لە حاڵى غەیبدا (إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ) بەراستیى خوا، خوایەکى بەهێزى دەسەڵاتدارە، ویستى لە هەرکەسێک ببێ سەرى دەخات. (ئیبن کەسیر) دەڵێت: خوا مادەى ئاسنى کردووە بە تەمێکارى ئەوانەى لە هەق و ڕاستیەکان نکووڵى دەکەن، پاش ئەوەى کە لە لایەن پێغەمبەرانەوە تێگەیەنران و، ملیان ڕا نەکێشا.. هەر بۆیەش پەیامبەرى ئازیزمان (موحەممەد ﷺ) سیازدە ساڵ لە مەککەدا هەوڵیدا بۆ تێگەیاندنى کۆمەڵ، جا پاش ئەوە کە بەتەواوى تێیگەیاندن و کەڵکیان لێ وەرنەگرت، ئیتر بە ناچارى فەرمانى کۆچ دراو، پاشان جیهادکردن لە گەڵیاندا بە هەموو جۆرە چەکێکى ئەو سەردەمە. پێغەمبەرى خوا ﷺ دەفەرموێ: ((بعثت بالسيف بين يدى الساعة حتى يعبد الله وحده لاشريك له، وجعل رزقي تحت ظل رمحي، وجعل الذلة والصغار على من خالف أمري، ومن شبه بقوم فهو منهم)). (ئەحمەد: 2/50. ئەبوداود: 4/314. (قال الشيخ الألباني رحمه الله: وهذا إسناد حسن، وفي ابن ثابت كلام لا يضر، وقد علق البخاري في صحيحه بعضه، (جلباب المرأة المسلمة ص203 طبعة دار القلم 2002م)، (والإرواء 1269)، وحكم عليه بالصحة في صحيح الجامع، حديث رقم: 2831) واتە: لە نزیکى ئاخر زەمانەوە منى بە(شیـر)ـەوە نارد بۆ ئەوەى کە هەر خۆى بپەرسترێت، وە ڕزق و ڕۆزى خستە ژێر سێبەرى ڕمەکەمەوە، وە سووکیى و ڕیسواییشى بڕیاردا بۆ کەسانێ لە فەرمانى من سەرپێچى بکەن، وە هەر کەسێکیش خۆى بە قەوم و کۆمەڵێک بچوێنێ ئەوە لەوانە.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/26سەردان 583
چەند زانیارییەکى پێویست لەسەر قورئان.؟ ئەو سورەتانەى کە سەرەتاکەیان بە تەنها پیتێک دەست پێدەکات.؟ پیرۆزترین و گەورەترینى ئایەتەکانى قورئان، ئایەتەلکورسییە.؟ ئایا (بسم الله) بە هێواش، یان بە دەنگى بەرز بخوێنرێ.؟ نەسخ و لە کارخستن لە قورئاندا.؟ ژمارەى سوجدەو شوێنەکانیان لە قورئاندا.؟ وشەى (عسى) لە قورئاندا.؟ سەرنجێک لە وشەى (لاجرم).؟ ماناو واتاى (حیجر).؟ سەبارەت بە (خدرى زیندە).؟ دەربارەى سوجدەى دووەمى سوورەتى حەج.؟ دەستدان لە قورئان بەبێ دەستنوێژ.؟ ئەستێرەى شیعرا چيە.؟ باسێکى لوءلوء (مەرجان).؟ کێوى جودى (واستوت على الجودي..).؟