ژنانى پێغەمبەران هەرگیز خیانەتى ژن و مێردییان نەکردووە.؟


(فَخَانَتَاهُمَا فَلَمْ يُغْنِيَا عَنْهُمَا مِنْ اللَّهِ شَيْئًا) جا گزیى و خیانەتیان پێکردن، لە ئەنجامدانى کاروبارى ئایینى خوادا، لەبەر ئەوە دوو پەیامبەرەکەش نەیانتوانى شتێک لە سزاى خوایان لێدوور بخەنەوە. (سيد قطب) دەڵێ: خیانەتى ئەو دوو ژنە خیانەت بوو لە بانگەوازى ئەو دوو پەیامبەرەو، بڕوا نەهێنانیان بوو پێیان، نەک شەڕواڵ پیسیى و کارى دزێو، وەک ئەم و ئەو دەڵێن! چونکە ژنەکەى نووح هەر وەک خەڵکانى تر گاڵتەى بە نووح و بە موسڵمانەکان دەکرد! ژنەکەى (لووط)یش خیانەتى لە میوانەکانى دەکرد، هەردەم و کاتێ میوانێکى هاتبا، ئەو بەپەلە هەواڵى بە خەڵکى شارەکە دەدا. (ئیبن عەبباس) ﷺ دەڵێ: (مابغت إمراة نبي قط) هیچ ژنە پەیامبەرێک قەت زیناو شەرواڵ پیسى نەکردووە، (تەبەرى)یش لە تەفسیرى (فخانتاهما)دا دەڵى: (أي: في الدين) واتە: خەیانەتەکەیان لە کاروبارى دینداریدا بوو، نەک لە مەسەلەى ئەخلاقدا. 

والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

 

 

 

بەروار2020/03/25سەردان 700