هەندێك لە كەل و پەل و پێداويستييەكانى جەنابى مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكه مەحموود "ڕەحمەتى الله ى لێبێت".
جبەو مێزەرەكەى: نيشانەى بەرگ و پۆشاكى بانگخوازى و دەعوە بوو، جەنابى مامۆستا لەو رۆژەوەى ئەم جبەو مێزەرەى پۆشى، ئيتر ئيسراحەت و پاڵدانەوە لاى مامۆستا هيچ مانايەكى نەماو، شەوو ڕۆژ لە وچان و چالاكى و خزمەتدا بوو بە ئايين و نەتەوەكەيى و بە پاكى و بێ خيانەت لەو پۆستە گەورەيە، گەڕايەوە لاى الله تعالى.
قەڵەم و پێنووس و عەينەكەكانى: نيشانەى شێوازێكى ديكەى بانگەوازى بوون لاى جەنابى مامۆستاو بەتەنها بە جبەو مێزەر ڕازى نەبوو خزمەت بكات، بەڵكو بە پێنووس و قەڵەمەكەشى دەستى دايە بانگخوازى و بە هەزاران لاپەڕەى بۆ سەرخستنى دينى الله تەعالاو بەرزڕاگرتنى وشەى يەكخواپەرستى نووسى.
دەمانچەكەى: نيشانەى بەرگريكردن بوو لە بانگەواز كردن بۆ بەرنامەى الله تەعالاو، ڕاگرتنى عيزەت و شكۆى موسوڵمانان بوو ، وە زيندوو ڕاگرتنى گەورەترين بنچينەى ئيسلام بوو، لە دواى پێنج فەريزەكەى ئيسلام.
ناسنامەى بزووتنەوە: يەكەم ناسنامەى پەيوەنديكردن بوو بە بزووتنەوەى ئيسلامى لە دواى بزووتنەوەى پەيوەندى، كە لەسەرى نووسراوە: (ماترك قوم الجهاد الا ذلوا) خواى گەورە لێيان وەربگرێت.
جامادانەكەى: زۆرجاران ئەو شوێنانەى كە وەك خۆى دەيفەرموو: (بۆ مێزەرو حورمەتى مێزەر ناشێ) جامادانەكەى دەكردە سەرى.
مەقەست و شانەكەى: مامۆستا "بەرەحمەت بێت" لەبوارى گرنگيدان بە جلوبەرگ و سەرو ڕيش و پاك و خاوێنى، بێ وێنە بوو، هەميشە خۆش پۆش و كەشخە بوو، پاشان زۆر گرنگى دەدا بە پاك و خاوێنى دەم و دانى و هەميشە خزمەتى ددانەكانى دەكرد، وە چەندين جار لێم بيستووە و دەيفەرموو: هەرگيز لە تەمەنمدا بيرم نايەت عەزيەتى گەدەو مەعيدەم كردبێت.
داواكارم لە الله تعالى لە جەنابى باوكم خۆش بووبێت و دەرەجەى بەرز كردبێتەوە.
تێبينى: ئەم جۆرە پۆستانە بۆ سوود گەياندنە بە نەوەى نوێ و ئەوانەى لە مەدرەسەى مەلايەتى و بانگخوازيدا كار دەكەن.
عيرفان ئەحمەد كاكه مەحموود
خزمەتكارى پرۆژە بانگەوازييەكانى مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود.