پرسە نامە.. جەنابی مامۆستا مەلا سەیید حوسێن کۆچیی دوایی کرد.

پرسە نامە.

جەنابی مامۆستا مەلا سەیید حوسێن
یەکەم مامۆستاو وانەبێژی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود کۆچیی دوایی کرد.

انا للە واناالیە راجعون.

دوێنێ لە شاری مەریوانی کوردستانی ڕۆژهەوڵات جەنابی مامۆستا مەلا سەیید حوسێن لەتەمەنی زیاتر لە (90) ساڵ بەنەخۆشی کۆچیی دوایی کرد.

جەنابی مامۆستا چەندین ساڵ لە تەمەنی بەخشییە ئیسلام و موسوڵمانان و چەندین شارو گوندی کوردستانی گەورەی کردووە، وە لە ساڵانی شەستەکان و لە چەندین حوجرەدا وانەی بە منداڵانی گوندو و فەقێ وتوەتەوە، بەتایبەت لە شارۆچکەی خورماڵ و گوندەکانی یاڵانپێ و هانەی قوڵ و شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەری. ئومێدەکەین ببێتە چاکەی بەردەوام بۆی.
وە جەنابی شێخ احمد کاکە مەحموود سەرەتای وانەکانی قورئان و تەجویدو ئەحمەدی و هەردوو عەوامیل و گوڵستانی سەعدی لەخزمەت جەنابی مامۆستا سەیید حوسێن خوێندوە لە گوندی یاڵانپێ.

خوای گەورە لەجەنابی مامۆستا خۆش ببێ و هەموو ماندووبوونەکانی لێ وەرگرتبێت.

بەناوی پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد و خانەوادەی شێخ احمد کاکە مەحموودەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و کەس و کاریان دەکەین و خوای گەورە پاداشتی هەموولایەک بداتەوەو جەنابی مامۆستاش بە بەهەشتی بەرینی شاد کردبێت. اللهم امین.

خانەوادەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود - سلێمانى/  9 / 9 / 2021

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

 

بەروار2021/09/21سەردان 1510

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.