پێناسەی ڕامان
ته‌فسيرى رامان له مانا‌و مه‌به‌ستی قورئان
له‌نوسینی به‌ڕێز: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود - به‌ره‌حمه‌ت بێت
نووسينى: عيرفان أحمد كاكه محمود
(ڕامــان) به‌رهه‌می چوارده ساڵ شه‌ونخونی جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مەحموود
به‌رهه‌می 14 ساڵ شه‌و نخونیی و ماندووبونی مامۆستا له نووسینی ته‌فسیری قورئان به‌زمانی شیرینی كوردیی، دوای ئه‌وه‌ی كه مامۆستا توانی زاڵ ببێت به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی كه هاته رێی له نووسینی ئه‌م ته‌فسیره‌دا له ساڵی 1992ز وه تا كۆتایی ساڵی 2005 كه ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگامان لێی بووه‌و وه‌ك جه‌نابیشی له پێشه‌كی ته‌فسیره‌كه‌یدا باسی كردووه، هه‌ر به‌شه‌و له شوێنێك نووسراوه: وه‌ك كوردستانی ئێران له شاری مه‌ریوان، سنه، پیرانشه‌هر، خدراوای سه‌ركردایه‌تی باسك، تاران و كرماشان، دواتر كوردستانی عێراق له‌شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان، هه‌ولێر، دهۆك، رانیه، سلێمانی، خورماڵ، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش وه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و لیبیا‌و سوریه‌و توركیا، وهشاخهكانی ههوراماناتیش شاهیدی بۆ مامۆستا ده‌ده‌ن كه له وشكه ناو‌و كه‌ره‌جاڵ و یاڵانپێ و سه‌رجه‌م باره‌گاكانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له شاخ و له شار بۆ نووسینی ته‌فسیری رامان، گرنگ ئه‌وه‌یه كه مامۆستا توانی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كێشانه‌ی هاته رێی زاڵ ببێ و سه‌ركه‌وتوو بێت، له هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه وه‌ك سه‌ید قوتب ده‌فه‌رموێ: ده‌بێت له جموجوڵ و حهرهكهتدا فیقه دروست ببێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، ته‌فسیره‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش به‌شه‌كانی بیرباوه‌ری ئیسلامیی و ئهسماو سیفات و زۆرێك له ئه‌حكامی فیقهی له‌خۆ گرتووه‌و له‌و كه‌ش و بارودۆخه‌دا نووسراوه، سوپاسی بێ پایان بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه توانرا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی مامۆستا بڵاو بكرێته‌وه‌و ئێستا له كتێبخانه‌كانی كوردستاندا وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.. له پێشه‌كییه‌كی كورتدا كه له ساڵی 1993 نووسیویه‌تیی، مامۆستای ره‌حمه‌تی سه‌باره‌ت به هۆكارو نووسین و بارودۆخی ته‌فسیره‌كه‌ی له ده‌فته‌ری یه‌كه‌می ده‌سنووسی ته‌فسیره‌كه‌یدا هێمای به هه‌ندێ خاڵ كردووه كه به‌پێویستی ده‌زانم لێره‌دا وه‌ك خۆی بۆتانی نقڵ بكه‌م، مامۆستا ده‌فه‌رموێ:
1- له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی (90)ـه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵه‌كانی (1410) ی كۆچییدا، گه‌لێ جار له‌لایه‌ن جوان و لاوه‌كانی كوردستانی ئه‌مدیوو ئه‌ودیوه‌وه داوا ده‌كرا كه به‌ڵكو به په‌له كورته مانایه‌ك بۆ قورئان بنووسم وه‌ك (وهرگێرانێك) چونكه زۆربه‌یان فێرخوازن و كاتیشیان ئه‌وه‌نده نییه تهفسیرێكی چه‌ند به‌رگی ئه‌مدیوو و ئه‌ودیو بكه‌ن لێی به‌هره‌مه‌ند ببن.
2- منیش ئه‌و داوایه ته‌ماحی خسته دڵمه‌وه (هه‌رچه‌نده كارێكی زۆر سه‌ختیش بوو) كه بیر له‌و پرۆسه بكه‌مه‌وه و ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌یه له ئه‌ستۆ بگرم، بهلاَم هه‌رچه‌نده‌یش هه‌وڵم ده‌دا بۆم ڕێ نه‌ده‌كه‌وت، تا ساڵی (1413) ی كۆچیی به‌رامبه‌ر (1992)ی زایینی پاش (هیجره‌ت) و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی زۆر له كوردستانی خۆشه‌ویستمان و گه‌رانه‌وه‌مان، كورد گوته‌نی: ده‌ست له‌ده‌ست و قووه‌ت له‌خوا. زۆر به‌شه‌رمێكه‌وه خامه‌م گرت به‌ده‌سته‌وه‌و خۆم خسته نێو ئه‌و ده‌ریا قووڵه‌وه، چونكه ئه‌وه‌نده قورئانم خۆش ده‌ویست پێم وابوو له‌م مه‌یدانه ده‌رده‌چم !.
3- له‌ولاشه‌وه كاروباریی ئیسلامیی و جموجووڵ كاته‌كه‌ی هه‌موو گرتبووم، چونكه گۆڕه‌پانی كوردستان (به‌تایبه‌ت) وای هه‌ڵئه‌گرت، هه‌ربۆیه‌ش به سه‌دان گیرووگرفتم بۆ په‌یدا ده‌بوو و ناچار ده‌بووم گه‌لێ جار لێی دوور بكه‌ومه‌وه، به‌تایبه‌ت كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كه‌ی ساڵی (1993)ی زایینی كه به‌راستیی نه‌ك ته‌نها ته‌فسیره‌كه‌ی من، به‌ڵكو گیان و ماڵ و شه‌ره‌ف به (قورئان) یشه‌وه كه‌وته خه‌ته‌ره‌وه، هه‌ربۆیه سێ چوار مانگێك ده‌ستم لێی بڕا..! پاشان دیسانه‌وه تێهه‌ڵچوومه‌وه بهلاَم هه‌ر پارچه‌و به‌شه‌ی (ده‌توانم بڵێم له‌بن به‌ردێكدا، وه یان له شوێنێكدا، له‌به‌ر قتووله چرایه‌كدا) هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینی سووره‌ت له‌گه‌ڵ سووره‌ت، بگره ئایه‌ت له‌گه‌ڵ ئایه‌ت ته‌فسیره‌كه‌م پێوه‌ی دیاره.
4- زۆریش هه‌وڵمدا چه‌ند لیژنه‌یه‌كی ههمهجۆر پیایدا برۆنه‌وه، بهلاَم له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك ئه‌ویش نه‌كرا!، بۆیه داواكارم له‌خوای گه‌وره له كه‌موو كوڕیی و ناتهواوییهكانم ببورێ، وه ئه‌گه‌ر له مه‌به‌ستم دابێت ئه‌وه سوپاسی خودا ئه‌كه‌م، ئه‌گه‌رنا داوای لێبوردن ئه‌كه‌م و خوایش زۆر لێبورده‌یه.
وه هه‌روه‌ها له كۆتایی ته‌واوكردنی تهفسیرهكهیشیدا له ساڵی 2005 زایینی پێشه‌كییه‌كی دیكه‌ی نووسیوه سه‌باره‌ت به هۆكاری نووسینی تهفسیرهكهیی و ده‌فه‌رموێ: (بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كی پاكژو حهلاَڵ و دوور له گزیی و خیانه‌ت و زیان گه‌یه‌نه‌ر به كۆمه‌ڵگه بنیات بنێین، بۆ ئه‌وه فێری جیهاد و خه‌بات و هه‌وڵ و تێكۆشان، بۆ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی و، پاراستنی زمان و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و خاك و ولاَت و نیشتمان ببین، بۆ ئه‌وه‌ی فێری شێوازی پێكه‌وه ژیان و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كدیی ببین، بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی یه‌كڕیزیی و ته‌بایی و، ئاشتیی و هێمنی و ئاسووده‌یی، بۆ دروستكردنی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی له‌ناو گشت توێژه‌كاندا، بۆ ته‌حری سیما‌و پێكه‌وه‌نانی (ئوسره) و خێزان، بۆ فێربوونی زانست و زانیاریی، بۆ فێربوونی خوا په‌رستییه‌كی ڕاست و ڕه‌وان و په‌سه‌ند لای خوا، جا له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه، له‌وكات و ساته زۆر ئاڵۆز و شێواوه‌دا –له عێراق و له كوردستان، چوومه ژێر ته‌كلیف و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمه‌وه‌و، ئه‌م كورته ته‌فسیره‌م - وه‌كو خزمه‌تێك به نه‌ته‌وه‌كه‌م- نووسی، به هیواو ئومێدی باشتر پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتن بۆ خزمه‌تی دین و ولاَت و نیشتمان و، تۆكمه‌تر پێكه‌وه بوون و پێكه‌وه ژیان له ژێر سایه‌ی قورئاندا، به‌و هیوایه ئه‌م نه‌وه‌یه‌و نه‌وه‌ی ئایینده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردمان ئاشناترو شاره‌زاتر بێ به قورئان.. وا حاڵی ببێ لێی كه‌به‌رنامه‌ی ژین و رۆژی سهلاَیه، به‌رنامه‌ی جیهادو تێكۆشان و خه‌باته، پێڕه‌وی كاروكارنامهی مرۆڤه، بۆ گشت بزووتن و جمووجوڵێك...) ئه‌مه كورته‌یه‌ك بوو له هۆكارو ئه‌و زرووفه‌ی كه مامۆستا ته‌فسیری رامانی تیادا نووسی، له كۆتاییدا به‌هیوای ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م ته‌فسیره‌ی بۆ بكاته گه‌وره‌ترین پاداشت و خوای گه‌وره‌ش له بری ئه‌م ئوومهتهیه جه‌زای خێری بداته‌وه.. له كۆتایی تهفسیرهكهشدا به‌م شێوه ده‌نووسێ و ده‌ڵێ:
زۆر زۆر سوپاس بۆ خوای میهره‌بان كه به نووسینی ئه‌م (ته‌فسیره) كورته‌یه بۆ قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی ڕێزی لێنام، ئه‌م نووسینه‌ش له‌سه‌ر داخوازی گه‌لێ له جوان و لاوه‌كانمان، ئه‌گینه قورئانی پیرۆز به یه‌ك به‌رگ و ده به‌رگیش نرخ و به‌های ده‌رناكه‌وێ، هێمان ئه‌مه‌ش - به‌م شێوه كه‌م و كورته‌یه- پاش ئازار‌و بێزارییه‌كی زۆر‌و، له ساڵه‌كانی نه‌وه‌ده‌وه، ئه‌و فیكر‌و بیره‌م كه‌وته مێشكه‌وه‌و، ماخۆلانم بوو و ده‌مگوت خوایه! چۆن بتوانم پرۆسه‌یه‌كی ئاوای به‌نرخ، به ته‌نیا له كوردستانێكی پڕ له ئاژاوه‌و بێ ئۆقره‌و، پڕ له سیاسه‌تی هه‌مه جۆره ته‌واو بكه‌م، هه‌ر ئه‌مه‌شبوو كه گه‌لێ جار ئه‌میش به‌ر شالاَوی ڕك و كینه ده‌كه‌وت و تۆڵه ده‌درا، ته‌نانه‌تی پاش ئه‌وه كه خرایه (كۆمپیۆته‌ر)ـه‌وه‌و تایپكرا، كه‌وته ده‌ستی گروپێك، به هه‌زار قوربان و صه‌ده‌قه‌ت بم، ئه‌وجا به كه‌م و كورتیی و ناته‌واوی ده‌ستمان كه‌وته‌وه! بۆیه ناچار بووم هه‌میسان زۆربه‌ی دابڕێژمهوهو، بگه‌ڕێمه‌وه سهرهتاكهیی و، له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌نده‌ش دواكه‌وت خه‌ریكه بڵێم له كاتی خۆیدا فریا نه‌كه‌وت!. داوای لێبوردنیش ده‌كه‌م له هه‌ر كه‌م و كورتیی و ناته‌واوییه‌ك، وه هه‌ر كه‌سێكیش هه‌ر شتێكی به‌رچاو كه‌وت، به دۆستانه‌و به دڵسۆزانه به‌سه‌ری بگرێته‌وه، ئێمه‌ش- له‌گه‌ڵ سوپاسدا- گوێ بیستی ده‌بین و جوهدو ههوڵهكهشی ده‌نرخێنین.
تێبینی: له ڕه‌مه‌زانی ساڵی (1413)ی كۆچیی، به‌رامبه‌ر به ساڵی (1992) زایینی ده‌ستی كرد به‌نووسینی ئه‌م كورته ته‌فسیره، وه له (4)ی مانگی سه‌فه‌ری ساڵی (1418)ی كۆچیی، به‌رامبه‌ر به (9/6/1997) زایینی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له (ڕاگه‌یاندن)ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان/ عێراق، له نووسینی لێبوویه‌وه. بهلاَم به‌هۆی پیاچوونه‌وه‌و زیادكردن و گۆرانكاری له ته‌فسیره‌كه‌دا تا كۆتایی ساڵی (1426) كۆچیی به‌رامبه‌ر به (2005)ی زایینی هه‌روا مایه‌وه‌و پاشان ئاماده‌ی چاپكردن كرا. داواكارم له خوای به‌به‌زه‌یی و میهره‌بان لێیان وه‌ربگرێ و، قه‌ڵه‌می به‌خشین بێنێت به سه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕیهكانیدا.
* سوپاس و منەتبەری خوای تاقانەم کە لە شەوی پێنجشەم، بەرواری ١٣ی جەمادی یەکەمی ١٤٤١ی کۆچیی بەرامبەر بە ٩/١/٢٠٢٠ ز، لە خوێندنەوەو پیاچوونەوەی جاری شەشەم و لێکۆڵینەوەو ڕێکخستنەوەی سەرجەم فەرموودەکان بە ژمارەی فەرمی و دانانی (سەرو بۆرو ژێر) بۆیان و وەرگێڕانی سەرجەم فەرموودەو دەقە عەرەبییەکان بۆ زمانی کوردی، لێ بوومەوە، تەنھا ئەوەم داوایە خوا بیکاتە توێشووی قیامەتم. ئامین یا رب العالمین.
لە بەرواری ٢٥ / ٩ / ٢٠١٩ دەستم پێکردو ماوەی ٣ مانگ زیاترم پێچوو بۆ ئەم خوێندنەوەو لێکۆڵینەوەو وەرگێڕانە.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌فسیری ڕامان:
- له دیارترینی تایبه‌تمه‌ندی ته‌فسیری رامان ئه‌وه‌یه كه تهفسیرێكی مام ناوه‌نده، نه زۆر كورته كه خوێنه‌ر لێی تێنه‌گات، وه نه زۆر درێژهیشی پێ دراوه كه خوێنه‌ر ماندوو بكات.
- له‌سه‌ره‌تای هه‌موو سوورهتێك پێشهكیهكی كورت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی سوورهتهكهی نوسیووه، سه‌رجه‌م ئه‌و باس و خواسانهی كه سوورهتهكه له خۆی گرتووه به كورته له پێشهكییهكهدا باسكراوه.
- له‌سه‌ره‌تای زۆربه‌ی سوورهتهكاندا هۆكاری هاتنه خواره‌وه‌ی سوورهتهكهی هێناوه‌و هه‌ر ئایهتێكیش هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بوبێ هێناویه‌تی.. به‌ڵام مامۆستا تا هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی (بوخاریی و موسلیم) ههبوبێ، په‌نای بۆ هیچ ریوایهتێكی تر نه‌بردووه.
- وه له زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا باس و خواستی فیقهی له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی و كڕین و فرۆشتن و ئه‌حكامه‌كانی تر كردووه.
- زۆر به وردی باسی بابه‌تی عه‌قیده‌یی و بیروباروهی ئه‌هلی سووننهت و جه‌ماعه‌تی له‌سه‌ر زۆربه‌ی بابه‌ته ههستیارو خیلافیهكان كردووه.
- به‌وردی تیشكی خستۆته سه‌ر بابه‌تی ناو‌و سیفاتی خوای په‌روه‌ردگارو راو بۆچوونی سه‌له‌فی ته‌رجیح داوه.
- له هه‌ر شوێنێك پێویست بوبێ رێنمایی ئایه‌ته‌كانی هێناوه‌و باسكردوه.
- وه‌ڵامی گومانی ناحه‌زانی ئیسلامیشی داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تی ئافره‌تان و مه‌سه‌له‌ی میرات و شایه‌تیدانی دوو ئافره‌ت و هتد..
- فهرههنگۆكێك دانراوه بۆ ئه‌و وشانه‌ی كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له رێزمانی ئێمه‌دا به‌كار نههێنراوو نه بیسراو بووه و مانای وشه قورسه‌كان كراوه‌ته‌وه.
- سەرجەم فەرموودەو دەقە عەرەبييەكانى ناو ئەم تەفسيرە كراوەتەوە بە كوردى و هيچ دەقێك نەماوە نەكرابێتەوەبە كوردى..
- سەرجەم فەموودەكان (تخريج و تحقيق) كراون بە شێوەيەكى زانستيانە.
مه‌نهه‌جی مامۆستا له نووسینی ته‌فسیره‌كه‌ی:
- مامۆستا "به‌ره‌حمه‌ت بێ" له ته‌فسیره‌كه‌یدا له‌سه‌ر رێرهوو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف رۆشتووهو ته‌رجیحی رای سه‌له‌فی داوه.
- ته‌فسیری قورئانی به قورئان كردووه، ئه‌گه‌ر نا به فه‌رمووده، ئه‌گه‌ر نا به وته‌ی هاوهلاَن و پاشان تابعین.
- خۆی دوور گرتووه له ئیسرائلیات و هه‌ندێ راو بۆچوونی دوور له مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی ساڵح.
- له بواری ناو‌و سیفاتی خوای گه‌وره‌دا رێرهوو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف و پاشینانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی گرتووه‌و ته‌رجیح داوه.
- له هه‌ر شوێنێك پێویست به لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی بوبێ، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی عه‌قیده‌یی و بیروباوه‌ری ئیسلامی‌دا به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێكراوهكانی ئه‌هلی سووننهت، راڤه‌ی زیاتری بۆ كردووه.
- هه‌ر ئایه‌تێك یان سوورهتێك هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر چاوه باوه‌ڕ پێكراوه‌كان هاتبێ، مامۆستا هێناویه‌تی.
- هه‌ر جۆره تهفسیرێك له‌گه‌ڵ ڕاو بۆچوونی زانایانی پێشینان نه‌گونجاو بوبێ، وه‌ك هه‌ندێ له راڤهكارانی ته‌فسیر هێناویانه سه‌باره‌ت به (چیرۆكی غهرانیق) و هه‌ر شتێكی تری وه‌ك باسی پێغه‌مبه‌ر یوسف و سلێمان و داوود و ئه‌یوب سلاَوی خوایان له‌سه‌ر بێ.. مامۆستا خۆی به دوورگرتووه له‌و جۆره راوبۆچوون و زیاده ڕه‌ویكردنانه.
- له زۆربه‌ی ته‌فسیری ئایه‌ته‌كاندا رێنمایی ئایه‌ته‌كانیشی هێناوه.
- وه له‌سه‌ره‌تای هه‌موو سوورهتێك پێشه‌كییه‌كی كورتی له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ناو سوورهتهكه نووسیوه.