پرس و راوێژ لەسەر ژنان و زەماوەندو بۆنەكان ؟
پرس و راوێژ لەسەر ژنان و زەماوەندو بۆنەكان ؟
نووسین و وەڵامدانەوەی مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحمود
وەڵام/
1- خۆ دەرخستنی زاواو بوك پێكەوە لەناو ژناندا دروست نییە، چونكە كاری وا مانای نەمانی شەرمەو، لاسایی كردنەوەی خەڵكانی ئەخلاق ڕووخاوە.
2- جل و بەرگ خواستن یان بەكرێ گرتن هیچ قەیدی نییە.
3- ئاهەنگ گێران لە هۆڵ و هوتێلەكاندا گەلێ جار ئەم خراپانەی لێدەكەوێتەوە:
- ماڵ و سامانێكی تیا خەرج دەكرێ بێ ئەوە پێویست بێت.
- ژن و پیاو تێكەڵ دەبن.
- بردنی زاواو بوك بۆ شوێنێكی بەرزو نیشاندانیان لەناو ژنگەلێكدا – كە ئەوانیش بەجوانترین شێوە خۆیان رازاندووەتەوە – دروست نییە.. دەبێ زاوا لە جێگایەكی تایبەتی پڕ لە حەیاو شەرمدا لەگەڵ بووكێ كۆ ببێتەوە.
4- وێنەگرتن بە هەر ئامێرێك یان بە ڤیدیۆ بۆ ئەوە نیشانی خەڵكانی نامەحرەم و خراپی بدات دروست نییە، پێویستە هەموو موسڵمانێكی ژیرو فامدار لەو جۆرە كردارانە خۆی بپارێزێ.
5- هەر ئاهەنگێك بزانرێ كاری خراپ و (منكر)ی تیایە، نابێ موسڵمان تێی بچێت مەگەر بەچوونی ئەو (منكر)ـەكە نەمێنێ.
6- ژنان دەتوانن بەم مەرجانە هەڵپەرن:
- لەو جێگایەدا تەنها ژنانی تیابێت.
- ئەوەند نەكرێ بە هەراو سومڕ، كە لە دوورەوە پێیان بزانرێ.
- بە شێوەی شەرعیی تەواو خۆی داپۆشێت، واتە: لە كاتی هەڵپەرینەكەدا هیچ جێگایەكی – رێَ پێنەدراوی – دەرنەكەوێ.
7- وەڵامدانەوەی دەعوەتی زەماوەند بۆ ژنان بەم مەرجانە دروستە:
- مێرد رازی بێ و مۆڵەتی بدات.
- زەماوەندەكە (منكر)ی تێدا نەبێ، یان بە چوونی ئەو نەمێنێ، ئەگینە واجب نییە وەڵامدانەوەی.
- گوێ گرتن بۆ گۆرانی ناشیرین و پاشان ژنان پێی هەڵپەرن، كارێكی حەرامە.
8- خۆ گۆرین لەو ژوورانەدا ئامادە كراون بۆ زەماوەند، دەبێ زۆر بە حەیاو بەشەرمەوە بێت، بەتایبەتی نە وەك كامێرای شاراوە دانرا بێت و وێنەیان بگرێ.
بەروار2020/04/06سەردان 503
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟