ماناو بێژەى (سەید) بەلاى شەرعزانەکانەوە.
ماناو بێژەى (سەید) بەلاى شەرعزانەکانەوە.
بێژەى (سەید) بەلاى شەرعزانەکانەوە بەکەسێ دەڵێن: هەستێ بە چاکسازى حاڵى خەڵک لە کاروبارى دونیاو ئاخیرەتیاندا، پێغەمبەر ﷺ فەرمووى: ((أنا سيد ولد آدم ولا فخر)).( صححه الأرناؤوط في صحيح ابن حبان. ) وەیان سەبارەت بە (حەسەن)ى کچەزاى فەرمووى: ((إن ابني هذا سيد، ولعل الله أن يصلح به بين فئتين عظيمتين من المسلمين )).( صحيح البخاري، كتاب الصلح، باب قول النبيﷺ للحسن بن علي، حديث : 2577. ) واتە: ئەم کوڕەم -حەسەنى کچەزام- پیاوێکى ماقووڵ و خاوەن رێزە، ئومێدە ببێتە مایەى ئاشتى نێوان دوو دەستەى گەورە لە موسڵمانان. بەڵێ هەروایش بوو، چونکە هەرکە (عەلى) بابى کوژرا، پتر لە (40) هەزار کەس هاتن پەیمانیان دایە، بگرە زۆرێکیش لەوانەى پەیمانیان بە بابى نەدابوو پەیمانیان بەم دا، ئەوسا نزیکەى (7) مانگێک لە عێراق و خۆراسان مایەوە، بەڵام کاتێ لەگەڵ دەستەو بەستەى ( موعاویە)دا -خوا لێى رازى بێت- خەریکبوو تێکبچن لە (ئەنبار)ى عێراقدا، ئیمامى حەسەن -خوا لێى رازى بێت- ئەو شەڕو شۆڕەى زۆر پێناخۆشبوو، وە زۆر دەترسا لە ڕشتنى خوێنى موسڵمانان لە هەردوولا، بۆیە لەگەڵ موعاویەدا -لەسەر چەند مەرجێک- پێکهاتن و فتیلەى جەنگەکەى کوژانەوەو، بوو بەهۆى ئاشتى نێوان هەردوولا، کەوابوو راستە (سەیید) بوو، دیندۆست بوو خۆنەویست و دونیا نەویست بوو.
ئەحمەد كاكه مەحموود
بەروار2020/04/02سەردان 938
شووراو ڕاوێژ بنەمایەکى گرنگە لە ئیسلامدا. جیاوازیی و ئیختیلاف حەرامە لە دیندا. سەبارەت بە چۆنیەتی دابەزینی باوکە ئادەم و دایە حەوا. جوولەکە جبریل بەدوژمنى خۆیان دەزانن. جێنشین و خەلیفە (ولاية العهد). وتەیەک بۆ موحامیی و پارێزەرەکان . هەرکە تاعوون و هەر پەتایەکى تر بڵاوبوويەوە دوورى لێبگرن.! ماناو واتاى (موحکەم و موتەشابیە). ماناو بێژەى (سەید) بەلاى شەرعزانەکانەوە. زێدە رۆیی خاوەن نامەکان. جیاوازى نێوان غەنیمەت و فەیئ. شەیتان لە ڕشتەى فریشتە نیە. بەڕاستى یاجوج و ماجووج لەم وڵاتەدا بەد فەڕوو خراپەکارن. ئەو بەندە زۆر زانایە لە (مەجمەعولبەحرەین) دایە.! ئەسڵى ئاسمان و زەویی.