شەهید زیندووە و قەت نامرێ.؟


1- شەهید مزگێنى بەموجاهیدانی پاش خۆیان دەدەن، کە ئەوانیش وەکو ئەمان پاداشیان بۆ هەیە. ئیمامی (ترمزیی) ئەم فەرموودە دەهێنێ: ((للشهيد عند الله ست خصال يغفر له في أول دفعة ويرى مقعده من الجنة ويجار من عذاب القبر ويأمن من الفزع الأكبر ويوضع على رأسه تاج الوقار الياقوتة منها خير من الدنيا وما فيها ويزوج اثنتين وسبعين زوجة من الحور العين ويشفع في سبعين من أقاربه)). (قال أبو عيسى هذا حديث حسن صحيح غريب. وصححه الشيخ الألباني في الجامع الصحيح لسنن الترمذي، برقم: 1663) واتە: شەهید شەش جۆر خەڵات دەکرێ : لەیەکەم دڵۆپى خوێنیەوە خوا لێیخۆش دەبێت، پێگەى خۆى دەبینێ لەبەهەشتدا، لەسزاى گۆڕ دەپارێزرێ، لەترسە گەورەکەى رۆژى سەڵا ئەمین دەبێت، تاجى رێزو شەرەفى لەسەر دەنرێت کە: تەنها یاقووتەیەکى لە دنیاو لە تەواوى ئەوى لەدنیادایە باشترە، (72) ( حورولعەین)ى دەدرێتێ، شەفاعەت بۆ (70) کەس لەخزمانى نزیکى خۆى دەکات.

2- هەرلەبەر فەزیلەتی شەهیدە کە بەکۆی دەنگی زانایان شەهیدی گۆڕەپانی جەنگی نێو کافرو موسڵمان، نە دەشۆردرێ و نە نوێژیشی لەسەر دەکرێ، وەکو ئیمامى (بوخاریی) ئەم فەرموودەیەى هێناوە: ((..وأمر بدفنهم بدمائهم..)). (صحيح البخاري، كتاب المغازي، باب من قتل من المسلمين يوم أحد، حديث : ‏3869‏) پێغەمبەر ﷺ بڕیاریدا (کەشەهیدەکانی ئوحود هەر بە خوێنەکەیانەوە بێشۆردرێن بنێژرێن). دەتوانى تەماشایەکى ئایەتى ( 154)ى سوورەتى (بەقەرە) بکەیت، چونکە لەوێش هێندێ لەبارەى شەهیدەوە نووسراوە.

والله أعلم

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

 

 

بەروار2020/03/24سەردان 1760