مەبەست بە خەلیفەو جێنشین لەم ئایەتەدا.؟


(إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً) بەڕاستیى من دەمەوێ جێنشینێک لە زەوییدا بۆ ئاوەدانکردنەوەى زەویى دابنێم.، زانایانى تەفسیر بۆ دیاریکردنى ئەو (خەلیفە)یە دوو ڕاو بۆچوونی جیاوازیان هەیە: یەکێ دەڵێ: ئەو خەلیفەیە (ئادەم) پێغەمبەرەو ﷺ، خواى میهرەبان کردوویەتى بە جێنشینى خۆى بۆ جێبەجێکردنى فەرمان و بڕیارەکانى خۆى، یەکێکى دى پیێوایە ئەو خەلیفەیە هەم ئادەم و، هەم نەوەکانیەتى، بەدرێژایى رۆژگار دەبنە جێنشینى یەکتر. ئیمامى (تەبەریى) یش دەڵێ: مەبەست بەو جێنشینە (خلیفە)یە ئەو گەلانەن کە یەک لەدواى یەک دێن و دەچن، لەوەش دەچێ هەر ئەمە لەگەڵ رۆحى قورئاندا گونجاو تربێت، چونکە کەس ناتوانێ جێنشینى خوابکات.


خوایش باشتر ئەزانێ.

ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/26سەردان 404