وه‌ڵامی گومان و چه‌واشه‌كاری ناحه‌زانی ئیسلام
وه‌ڵامی گومان و چه‌واشه‌كاری ناحه‌زانی ئیسلام
پێشه‌كی ئه‌م په‌رتووكه
الحمدلله، والصلاة والسلام علی من لا نبی بعده..
خوێنه‌ری به‌رێز: له زنجیره‌ی (5) پێنجه‌می به‌رهه‌م و نووسراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) به خزمه‌تان ده‌گه‌ینه‌وه له گرنگترین بابه‌ت و نووسراوی مامۆستادا، ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌ر ده‌ستتان له چه‌ند بابه‌ت و وه‌لاَمێكی جیا جیا پێكهاتووه‌و جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د (به‌ره‌حمه‌ت بێت) به‌پێی كات و پێویستی رۆژ، بۆ هه‌ر پرسیار‌و وروژاندنێكی گومان و چه‌واشه‌كاریی ناحه‌زانی ئیسلام، وه‌لاَمی ئه‌و گومانانه‌ی داوه‌ته‌وه‌و بۆ سه‌رده‌م و كاتی خۆی پڕ به پڕ ده‌مكوتی ناحه‌زانی كردووه و به‌پێی سه‌رچاوه‌و ده‌سكه‌وتنه‌كانی ئه‌وكات، ساڵه‌كانی (1980 بۆ 2000 ز) مامۆستا توانیویه‌تی وه‌ك پێویست وه‌لاَمی ئه‌و شوبهانه بداته‌وه، ئێمه‌ش به پێویستمان زانی ئه‌و وه‌لاَمانه كۆ بكه‌ینه‌وه‌و دوای خوێندنه‌وه‌و وردبیینی و لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كان له دوو توێی ئه‌م كتێبه‌دا بیخه‌ینه به‌رده‌ست خوێنه‌ران و دڵسۆزانی ئیسلام، هه‌رچه‌ند له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا وه‌لاَم گه‌لێكی زۆری ناحه‌زان و دوژمنانی ئیسلام دراوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیی و به‌ڵگه گه‌لێكی به‌هێزتر ده‌مكوتی ناحه‌زان كراوه، به‌لاَم وه‌ك هه‌ڵوێست و جوامێری مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له‌و بواره‌داو پاراستنی به‌رهه‌م و نووسراوه‌كانی، ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ستتان به‌و هیوایه‌ی گه‌نجان و لاوانی ئیسلامپه‌روه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی مامۆستا بكه‌نه دیباجه‌یه‌ك بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ناحه‌زان و دوژمنانی ئیسلام و كه‌ڵك و سوودی لێوه‌ربگرن.. خوای گه‌وره بیكاته توێشوو بۆ قیامه‌تی مامۆستا‌و ده‌روازه‌یه‌كیش بێت بۆ سوود وه‌رگرتن له چۆنیه‌تی وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ناحه‌زانی ئیسلام..
کرتە لێرەبکە بۆ خوێندنەوەی