تەڵاق لە دۆڵی (نیل)دا (میسرییەکان).

تەڵاق لە دۆڵی (نیل)دا (میسرییەکان):

٣٠٠٠– ٣٠ پ.ز، میسریە کۆنەکان سستمێکیان بۆ (زەواج) و (تەڵاق) ھەبوو، کە بەڕاستی زۆر لە قازانجی ژناندا بوو، ئازادییەکی تەواویان درابوویە لە (زەواج)دا، وە پارەیەکی بەرچاویان لەسەر پیاو دادەنا، کە ئەگەر ڕۆژێ بیر لە تەڵاق بکاتەوە.
(زەواج) بە ئیرادەو خواستی کچ و کوڕ، یان ژن و پیاو بوو، کەسێک نەیدەتوانی زۆر لە ھیچ کامێکیان بکات، خۆ ئەگەر کرابا، ئەو نیکاحە دانەدەمەزرا!.

(زەواج) بەم شێوە ڕێک دەخرا:

(مێرد) لەکاتی (عەقد)ـەکەدا دەیگوت: ((ئەوەندە مارەییم بۆ دانایت، ھەرکاتێکیش رکم لێ ھەڵگرتیت، یان لە ماوەی ژیانتدا ژنێکی ترم کردە ھاوسەرم، ئەوەندەی تر – زیاد لە مارەیییەکەتت دەدەمێ، وە ھەموو ماڵێک ئێستا دەتەوێت، یان لە ئاییندەدا – لەبەر وەفا بۆت – مسۆگەر دەبێ.، ژنەکەش دەیگوت: ئەوا بوومە ژنت و مارەیییەکەشم قبووڵەو، ئەگەر ڕۆژێ خۆشم نەویستی، یان حەزم لە یەکێکی تر کرد، مارەیییەکەمت دەدەمەوەو چی تریشم ھەبێ ھەمووت بۆ دەگێڕمەوە.

تێبینی:
لەبەر ئەوە (میسر)یەکان لە کاتی عەقددا پارەو ماددەیەکی زۆریان دەخستە ژێر دەسەڵاتی ژنانەوە، بەڵکو ھەموو بوون و نەبوونێکی پیاو لای ژنان بوو، ئەو سەردەمە ببوویە سەردەمی ژن سالاری... وە وای لێھاتبوو ژن دەیتوانی – بەسەر بەخۆیی – ئاڵ و وێل لە ماڵ و سامانی پیاوەکەیدا بکات، بێ ڕەچاوکردنی ڕەزامەندی ئەو!

سەرچاوە : كتێبي ژنان و كاروبارى ژنان لەئيسلامدا /  نووسينى: ئەحمەد كاكە مەحموود

بەروار2021/06/16سەردان 513