لە بیرەوەری 18 ساڵەی وەفاتی جەنابی شێخ عوسمان عبدالعزیز دا
لە بیرەوەری 18 ساڵەی وەفاتی جەنابی مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز دا
ھەزار ئەفسوس جەنابی شێخ ..!
ئەمرۆ 18 ساڵ بەسەر وەفاتی پیاوی مەیدانی تەقواو زانست و بانگەوازو ھیجرەت و جیھاد تێ دەپەرێت، خوای پەروەردگار دەرەجاتی عالی بکات و لە فردوس ئەعلا جێ نشینی بکات..
ئەوەی زەرورە بوترێ وەک وەفایەک بۆ ئەم قارەمانەی کە ھەموو تەمەنی بۆ خزمەت بە سەرکەوتنی وشەی خواو پاراستنی موقەدەساتی ئیسلام بوو.. ئەوەیە کە:
جەنابی مامۆستا مەلا عوسمان ھەتا لە ژیاندا بوو پیش بزووتنەوەو دوای راگەیاندنی بزووتنەوەش رەمزی وەحدەت و برایەتی پاراستنی یەکریزیی صەفی موسوڵمانان بوو..!
باشە بۆ ئێستا دوای 18 ساڵ لە وەفاتی ئەم زانا گەورەیە کەسێک نەبوو ببێتە جێی دڵخۆشیی و راستکردنەوەی ماڵە رووخاوەی ئیسلامییەکانی کوردستان و ھەر ھیچ نەبێ بۆ چەند سالێکی کەمیش بێت بتوانێت ئەو دەورو کاریگەرییە ببینێت و لەم شپرزەیی و بێ نازیی و ماڵ جیاییە رزگارمان بکات و ئاھێک پێش مردنمان ھەڵمژین بە گەیشتنی ئاواتی یەکریزیی و کاری ھاوبەشی نێوان ئیسلامییەکانی کوردستان..!
باشە موسوڵمانانی کوردستان بە حیزبیی و نا حیزبیەوە لە پێناو ماڵ جیایی ئیسلامییەکان چ باجێک ماوە نەیدەن .؟!! مەگەر سەدان گەنج و پیاوانی داعیی و ھەڵگرانی پەیامی خوایی توندی زیندانەکان نەکران.؟!!
مەگەر تەنانەتی سەرکردەکانیش توندی زیندان نەکران و ئیھانەو ھەزار تۆمەت نەخرایە پاڵیان.؟!
مەگەر ئەمریکا و ھاوکارانی دەیان گەنجی خوێن گەرمیان لە خوێنی خۆیان نەگەوزان بەبێ ھیچ ھۆکارێک و لە گەرمه ى شیرینی خەودا درانە بەرناپاڵمی ئەمریکای دیموکراتی خواز..؟!!
مەگەر لە بازگەکاندا سەرکردەکان بە بەرچاوی کامێراکانەوە تیرۆرو نەکوژران..؟!
مەگەر سەدان و ھەزاران گەنج و پیاوانی ماندووی ساحە نەچوونەوە ماڵەوەو لە بێ نازی ملی خۆیان کەچ نه کرد تا خوا دەرووی خێریان لێ دەکاتەوە..؟؟
ئەمانەو سەدان (مەگەر)ی تر کە ناوترێ و نانووسرێ..؟!!
ئیتر نازانم بۆکەیی و تاکەی ئەم غیرەت و ھیممەتەتان دەجوڵێ و ھەر ھیچ نەبێ لەم کۆتاییەی تەمەنیشماندا بێت کەمێک دڵخۆشمان بکەن و ئاسوودەیی بە ھەموو ماڵێکی ئیماندار ببەخشن..!
ھەزار ئەفسوس بۆ موسوڵمانانی کورستان کە خودا پێیان دەفەرموێ: (واعتصموا بحبل الله جميعا ولا تفرقوا) ..
بەڵام زۆرترینی ئەوانەی کە تووشی شکست و ماڵ وێرانیی و ساردبوونەوە دەبن لە کاری ئیسلامیی.... ئیسلامییەکان و بانگخوازان و شێخ و مامۆستایانی ئەو رەوتەن..!
ئەفسووس جەنابی شێخ عوسمان نەمان پاراست و - دڵی موسوڵمانانیشمان رەنجاند ?.!!
عیرفانی ئەحمەد کاکە مەحموود - www.ahmadkaka.org
بەروار2020/07/08سەردان 812
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.