پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحمودو گروپی زاكیرو ستافی دیدات یەکدەگرن

پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحمودو گروپی زاكیرو ستافی دیدات یەکدەگرن

ھەرسێ پەیجی ئیسلامی کوردی (شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود و گروپی زاكیر و ستافی دیدات) لە کوردستان یەکدەگرن و کاری ھاوبەش ئەنجام دەدەن..

بسم اللە الرحمن الرحیم
الحمدللە، والصلاة والسلام علی رسول اللە، وعلی آلە وصحبە ومن والاە..

پەیامی ھەر سێ پەیجی ئیسلامیی (شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود و گروپی زاکیرنایک و ستافی دیدات) بەبۆنەی یەکگرتن و کاری ھاوبەشیان..
لە ژیر رۆشنایی ئایەتی: (وتعاونوا علی البر والتقوی...) و ھەست کردنمان بە یەکدەنگیی و بە یەک مینبەرییمان لە بەرامبەر ئەو ھەموو ھێرشە نارەواو بێ رێزییەی بەرامبەر بە ئیسلام و بە پیرۆزییەکانی دەکرێ.. ھەرسێ پەیجی ئیسلامیی کوردی (شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود و گروپی زاکیرنایک و ستافی دیدات) ھەستان بە راگەیاندنی کاری ھاوبەش و یەکگرتن و یەک مینبەری لە بوارەکانی بانگەوازو وەڵامی شوبھەو گومانی ناحەزانی ئیسلام و بوارەکانی ئیعجازی زانستیی و چەندین بواری تری جۆراو جۆر..
بۆیە لێرەوە بە موسوڵمانانی کوردستانی ڕا دەگەیەنین کە ئێمە لە مینبەری حەق بێژیی و بەرگریکردن لە ئیسلام و پیرۆزییەکانی ناوەستین و سوورین لەسەر ئەو بەرنامەو رێچکەیەی کە پێشینانی ئێمە لەسەری بوون..
دڵنیابن کە خۆری ئیسلام و نووری قورئان بە بیژنگی دیموکراسی خوازان ناگیرێ و داھاتووی نزیک بۆ ئیسلام و ئەھلی ئیسلامە.. (ولینصرن اللە من ینصرە ان الله لقوی عزیز.)

وقل اعملوا فسیری اللە عملکم ورسولە والمؤمنون ..

پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود - www.ahmadkaka.org

گروپی زاکیر نایک - www.zakirgroup.com

ستافی دیدات - www.zakir-group.org

28ی زیلحیججەی 1437ی کۆچیی بەرامبەر 30 / 9 / 2016 زایینی


بەروار2020/07/07سەردان 625

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.