دیداری به‌رێز كاك فه‌ریق محمود دۆست و نزیكی مامۆستا

دیداری به‌رێز كاك فه‌ریق محمود دۆست و نزیكی مامۆستا له ئێران و سه‌رده‌می بزووتنه‌وه‌دا
بسم الله الرحمن الرحیم
بۆ / به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود
السلام علیكم و رحمة الله وبركاته
كورته‌یه‌ك ناسین و ئاشنایه‌تیم به‌رانبه‌ر به به‌رێز سه‌ركرده‌ی نه‌مر مامۆستا ئه‌حمه‌دی ڕه‌حمه‌تی بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان و گۆڤاری مه‌ردی ڕێ ده‌خه‌مه ڕوو.
- سه‌ره‌تای ناسینی مامۆستای پایه به‌رز له‌لای من به‌تایبه‌تی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1987 كه له نزیكه‌وه پێی ئاشنا بووم، بێجگه له‌وه‌ی كه نوسینه‌كانی و بابه‌ته‌كانی له زنجیره په‌رتووكه‌كانی كه له هه‌شتاكاندا ده‌ورو كاریگه‌ری تایبه‌تیان هه‌بوو له‌سه‌ر لاوان كه زۆر هانی موسڵمانانی ده‌دا له هه‌موو بواره‌كانی خواپه‌رستی و سیاسه‌ت و ئابووریدا له‌به‌ر رۆشنایی ئیسلام هه‌نگاو هه‌ڵبنێن له نزیكیشه‌وه له قۆناغی سه‌ختی مه‌یدانی جیهادیدا بوو له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس، چونكه ئه‌وكاته زوڵمی ئه‌و ڕژێمه گه‌یشتبوویه سنورێك له دوا پله‌ی سنووردا هه‌ر بۆیه مامۆستای نه‌مر وه‌ك مامۆستا‌و هاوڕێكانی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یان ده‌كردو زۆر بوێرانه‌و خه‌مخۆرانه هه‌وڵی ده‌دا كه زۆرترین و زیاترین خه‌ڵك هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی جیهادو شۆرش بگرنه به‌ر به نووسینه‌كانی و په‌یامه‌كانی له‌بلاَوكراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و وتار‌و وانه‌كانی كه به‌كاسێت بلاَو ده‌بوویه‌وه له محازه‌ره تایبه‌تییه‌كاندا بۆ موجاهیدان، وه زۆر داكۆكی ده‌كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خالاَنه‌ی خواره‌وه:
1- رێگه‌ی شۆرش و جیهاد بگرن دژی رژێمی به‌عسی زاڵم .
2- له‌ناو شۆرش و پێشمه‌رگایه‌تیدا بیروباوه‌رێكی پاك و دوور بێت له‌هه‌ر وه‌لاو ئینتیمایه‌ك بۆ كه‌س .
3- په‌روه‌رده كردنێكی نموونه‌یی، پێگه‌یاندنی پێشمه‌رگه‌ی نموونه‌یی له دلێریی و ئازایه‌تیی و خواپه‌رستیی و راستگۆیی و به‌رده‌وامی (الإستقامه) و وه‌فاداری .
4- داكۆكیكردن له به‌ده‌ستهێنانی مافی چه‌وساوان و پاراستن و یارمه‌تیده‌ری هه‌ژاران و هه‌تیوان و ... هتد.
5- خه‌مخۆری بۆ چاره‌نووسی ئایینده‌ی ژیانی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه هاوسه‌ره‌كانیان ئه‌نفال و بێ سه‌رو شوێن بوون له‌رووی شه‌رعه‌وه ئیسلام چ بریارێكیان بۆ بدات، تاكه‌ی چاوه‌رێ بن و حوكمی شه‌رعی بۆ ئه‌وانه چییه؟ كه یه‌كێك بوو له خولیاكانی مامۆستای ره‌حمه‌تی له‌دوای راپه‌رینی ئازاری 1991، به‌كورتی هه‌ركه‌سێك له نزیكه‌وه مامۆستا ئه‌حمه‌دی ناسی بێت ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكی كه‌میش بێت زانایی و بیرمه‌ندیی و راستگۆیی و دلێریی مامۆستای ره‌حمه‌تی بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت .
مامۆستا له هه‌موو بابه‌ت و رووداوه‌كاندا چ له بواری شه‌رعیی و چ له بواری رامیاریدا ڕای تایبه‌تی خۆی هه‌بوو، مامۆستا ئه‌حمه‌د كه‌سێكی زۆر به‌رێز له‌میوانداریداو زۆر نموونه‌ی كه‌م بووه، وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ورووبه‌ری و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی باش و پته‌وی هه‌بوو، دۆستایه‌تیی و خۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ هه‌موو ئه‌و روناكبیر‌و نووسه‌رانه‌ی كه له‌رێگه‌ی خامه‌كانیانه‌وه خزمه‌تێكیان به ئیسلام و كورد ده‌كرد، مامۆستا له‌وانه تایبه‌تییه‌كاندا زۆر داكۆكی ده‌كرده‌وه له شێوه‌ی په‌روه‌رده بوونی كه‌سه‌كان كه نموونه‌یه‌كی جوانی كۆمه‌ڵگه بن.
به‌لای به‌رێز مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده‌وه ده‌بوایه زووتر لایه‌نێكی ئیسلامیی وه‌ك داكۆكیكار له‌مافه‌كانی كورد‌و شۆرشی ئیسلامیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حیزبی به‌عس بهاتایه‌ته مه‌یدان، هه‌رچه‌ند كه پێشتر وه‌ك زانایانی ئیسلامیی ئه‌و بۆشاییه‌یان پڕ كردۆته‌وه له‌شۆرشدا.
له ساڵیادی وه‌فاتی زانای خواناس و موجاهید مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود دا سلاَوو رێزم بۆ گیانی پاكی مامۆستا ده‌نێرم، داوا له دۆستان و كه‌سوكاری ئه‌و سه‌ركرده ئیسلامییه ده‌كه‌م كه مامۆستا به ماندوبوونێكی زۆر گه‌یشته ئه‌و ئاسته، وه مامۆستا زۆر دۆستی دۆستایه‌تی بوو، بۆیه پێویسته بۆ درێژه‌دان به دۆستایه‌تی دۆسته‌كانی مامۆستا رێز له‌و هه‌موو كه‌س و خه‌ڵك و لایه‌نانه بگیرێت كه رێز له په‌یامه‌كه‌ی مامۆستا ده‌گرن، وه مامۆستا بۆ بنه‌ماڵه‌و ناوچه‌یه‌ك و لایه‌نێك بچووك نه‌كرێته‌وه، چونكه مامۆستا له مێژوودا شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، وه له رابووندا پانتاییه‌كی باشی به‌جێ هێشتووه .
والسلام علیكم ورحمة الله
براتان
فه‌ریق مه‌حموود
16/3/2010

بەروار2020/03/30سەردان 724
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د