ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە حاڵى مورتەد.؟
ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە حاڵى مورتەد.؟
ئیمامی (مالیک) و ئیمامی (ئەبی حەنیفە) دەڵێن: هەرکەسێ بە کافریی، وەیا بە (مورتەدی) مرد، هەرچى کاروکردەوەى چاکیشى هەبێ بەفیڕۆ دەڕواو باتڵ دەبێ، وە هەروەها ئیمامی (شافیعی) و بگرە کۆی زانایانیش دەڵێن: تەنانەت ئەگەر تەوبەش بکا پاش لە دین وەرگەڕانەکەیى و موسوڵمان بێتەوە دەبێ هەموو کارەچاکەکانی بکاتەوەو قەزایان بکاتەوە، بۆنموونە: ئەگەر حەجی کردبێ، دەبێ ئێستا دووبارەی بیکاتەوە، بەڵام ئیمامی (شافیعی) بەتەنها خۆى دەڵێ: گێڕانەوەو کردنەوەیان ناوێ. لە نێو زاناکاندا کێشەیەک هەیە: ئایا مرۆیەکى لە دین وەرگەڕاوەو (مورتەد) دەس بەجێ دەکوژرێ، یا مۆڵەت دەدرآ، ئەگەر موسڵمان نەبوویەوە ئەوسا دەکوژرێ؟ جەماوەری زانایان دەڵێن: داوای تەوبەی لێ دەکرێ، جا ئەگەر هەر سوور بوو لەسەر کوفرەکەی ئەوا دەکوژرێ، بەڵام پێشەوا (مالیک) دەڵێ: ئەگەر کەسێ جوێنی بە پێغەمبەر بدا، ئەوە دەس بەجێ بێ ئەوەی داوای تەوبەی لێبکرێ دەکوژرێ. دیارە هەموو خاوەن ڕایەکانیش بەڵگەی خۆیانیان هەیە.
والله اعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/30سەردان 624
تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟ تۆڵەى دزو وەڵامێک بۆ ناحەزانى ئیسلام.؟ هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟ گۆشتى نیچێر بەم مەرجانەى خوارەوە حەڵاڵە.:- کەفارەت و بارتەقاى سوێند.؟ فرە ژنى.؟ ئەم جۆرە ژنانە مەخوازن.؟! نیکاحى موتعە.؟ ئەحکامى موتعە.؟ بۆچی لەمیراتدا ژنان وەک پیاوان حسابیان بۆ ناکرێ.؟ باسێک دەربارەى (قەووامە) و دەسەڵاتى پیاوان بەسەر ژناندا.؟ چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟ وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.! ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و چەند ئەحکامێک.؟ چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟