ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟
ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟
وەڵام: لە باسەکانی ڕابوردوودا گوتمان ژنان دەتوانن خەنەو ڕەنگ و بۆیە و بۆنخۆشیی بەکار بێنن، لەم باسەشدا لەوە دەدوێین ئاخۆ دەتوانن لەڕووی شەریعەتی ئیسلامەوە، نەشتەرگەری بکەن بۆ لابردنی یان بۆ ڕێککردنی هەر ئەندامێکی جەستەیان.؟
زاناکان لەم مەسەلەیەشدا قسەو باسێکی زۆریان هەیە، بەڵام هەرچەند سەیری ڕوحی ئیسلام بکرێ کە چەندە گرنگی دەدات بە مرۆڤ و بەجوانی مرۆڤ، دەزانرێ کە ئەو جۆرە دەسکاریانە بە نەشتەرگەریی و هەر هۆکارێکی تر بۆ ژن و پیاو حەڵاڵەو رێى پێدەدرێ، بەبەڵگەی ئەوە کە پێغەمبەر ﷺ فەرمانی دا بە (عرفجة بن أسعد) کاتێ لەڕوداوێکدا لووتی بڕابوو، بچێت لە ئاڵتوون دروستی بکاتەوە.
ئیمامی (خەتابی) لە ڕاڤەی ئەم فەرموودەدا دەڵێ: دەشتوانن ئەندازەیەکی کەم زێڕ بەکاربێنن بۆ ئەو جۆرە شتانە دێنە پێش و پەیدا دەبن، لە کتێبی (المجموع)دا هاتووە: (يجوز لمن ذهب أنفه أو سنه أو أنملته، أن يتخذ مكانها ذهباً سواء أمكنه فضة وغيرها أم لا). کەوابوو دەسکاری دەم و چاو و ڕوخسارو، ڕێککردنی لووت و هەر ئەندامێکی تری لەش، کارێکی باش و پەسەندە لەشەریعەتی ئیسلامدا، وە بە (تغییر خلق الله) دانانرێت.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/29سەردان 3064
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟