به‌رهه‌م و نووسراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود - به‌ره‌حمه‌ت بێ
ئاماده‌كردنی : عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌میشه قه‌ڵه‌مه به بڕشته‌كه‌ی له كاردا بووه بۆ خستنه رووی راستییه‌كان و له كاتی پێویست و زه‌رووره‌تدا وه‌ڵام حازر بووه‌و له زۆر بواره‌كاندا هه‌میشه كتێب و بابه‌تیی نووسیوه، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاتی ته‌مه‌نی لاوێتی له حوجره‌وه رێكده‌خات و له سه‌رده‌ستی مامۆستا مه‌لا عوسمانی ڕه‌حمه‌تی شێخی ده‌عوه‌و موجاهیدین په‌روه‌رده ده‌بێت و پێده‌گات و دێته ناو گۆڕه‌پانی كۆمه‌ڵگاوه‌و بڕیار ده‌دات به پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ هه‌نگاو هه‌ڵبنێ، هه‌ر بۆیه كه ده‌بینێت به‌هۆی ئه‌و بیره سیكۆلاره‌وه كه هێنراوه‌ته ناوه‌وه‌و گه‌نجان و لاوانمان سه‌رگه‌ردان و له ڕێگا لادراوون، له ڕێگه‌ی مینبه‌ری پێغه‌مبه‌ری خواوه له‌و مزگه‌وتانه‌ی كه به‌ڕێزی تیایاندا وتار خوێن بووه ده‌ست ده‌كات به هۆشیار كردنه‌وه‌ی لاوان و بانگ كردنه‌وه‌یان بۆ خواناسین و ئاین ناسی و پاشان له‌وه‌ش زیاتر كاتێ بار‌و دۆخه‌كه‌ی كوردستان ئه‌وه ده‌خوازێ له‌میراتگرانی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌وژمه بێ باوه‌ڕییه بووه‌ستن و له‌به‌رامبه‌ریدا ڕابوونێكی ئیسلامی دروست بكه‌ن، به‌ڕێزیان یه‌كێك ده‌بێت له‌و سه‌ربازه خۆ نه‌ویستانه‌ی كه لێبڕاوانه بازووی لێ هه‌ڵده‌كات و جگه له ڕێگه‌ی وتاره‌كانییه‌وه قه‌ڵه‌میش ده‌گرێته ده‌ست و قۆناغ به قۆناغ له‌گه‌ڵ خواستی بارودۆخه‌كه ده‌ست ده‌كات به نوسین و سه‌ره‌تا له ساڵه‌كانی (1977)ی زایینی‌دا له‌سه‌ر بوونی خوا نامیله‌كه‌یه‌كی به‌ناوی (خوا له ڕوانگه‌ی زانیاری یه‌وه) له عه‌ره‌بی یه‌وه كرده كوردیی و به چاپی گه‌یاند كه تیایدا سه‌لماندنی بوونی خوا له ڕوانگه‌ی زانیاریی و بیردۆزو داهێنراوه‌كانی بواری زانستی یه‌وه كه ئه‌و ده‌م بێ باوه‌ڕان ده‌میان له كوتانی نه‌بوونی خوا ده‌كردو پاساوی قسه‌شیان به دنیای زانستیی و پێشكه‌وتنی مادیه‌ت و پشت كردنه دونیای غه‌یبیان ده‌خواست.
پاش ئه‌وه‌ش گوڵبژێرێكی (وته‌ی زاناكان و باوه‌ڕ به خوا)ی كۆكرده‌وه‌و له‌ساڵی (1978)دا به شێوه‌ی نامیلكه‌یه‌كی خنجیلانه خسته بازاڕه‌وه كه تیایدا ڕاستی بێ باوه‌ڕانی به‌وه خاوكرده‌وه كه له‌سه‌ر زمانی گه‌وره زاناكانی ڕۆژئاوا به وته كاریگه‌ره‌كانیان باس له‌بوونی خوایان ده‌كرد كه له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه له بواره‌كانی خۆیاندا كه كاریان له‌سه‌ر كردووه گه‌یشتبوونه ئه‌نجامی ڕاستی بوونی خوا، كاتێ ئه‌و ململانێیه له نێوان هه‌ڵگرانی بێ باوه‌ڕیی و یاخیبوون سه‌ره‌نجامێكی لێ كه‌وته‌وه‌و فیتره‌تی خه‌ڵكی ده‌رون پاكی كوردستان نه‌بوونی خوا‌و كردگارێكیان پێ قه‌بوڵ نه‌كراو به‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م قۆناغ به‌سه‌ربازانی ڕابوون كه‌وت، پاش ئه‌وه ناتۆره‌ی تر له لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه به‌رز كرایه‌وه وه‌ك (ئایین كۆنه‌په‌رستییه‌و كۆت كردنه ده‌ست و پێی مرۆڤه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی له‌به‌رده‌م ئاغاوات و سته‌م كاران دا‌و، دین ئافره‌ت كۆیله ده‌كات و له مافه مرۆییه‌كان بێ به‌شی ده‌كات) هه‌ر بۆیه مامۆستای ڕه‌حمه‌تی له ساڵی (1983)دا كتێبی ناوازه‌ی (سه‌ربه‌ستی له ئیسلامدا) نووسی و ته‌واوی ئه‌و بۆچوونه چه‌وتانه‌ی به‌ر په‌رچ دایه‌وه‌و ماف و سه‌ربه‌ستی و ژیانی ئاسوده‌یی له ڕێگای دینه‌وه كه ئیسلامه خسته ڕوو، خۆشبه‌ختانه‌ش هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بۆ جاری دووه‌م چاپ كرایه‌وه. پاشان قۆناغی سێیه‌م له‌كارو بانگه‌واز هاته كایه‌وه كه بریتی بوو له چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانمان و له ساڵی (1986) كتێبی (په‌روه‌رده له ئیسلامدا)ی چاپ كرد كه تیایدا ڕێبازه‌كانی ئیسلامی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆڵه‌كانی تیادا خستبووه ڕوو به شێوه‌یه‌كی ناوازه‌ی ئاسان كه بریتی بوو له وتووێژی شانۆیییانه له نێوان مامۆستا‌و باوك و كوڕێك. كه به‌ڕاستی بووه كه‌ته‌لۆكێك به‌ده‌ست فێر خوازان و ڕۆڵه‌كانی ڕابوونه‌كه‌وه بۆ پێگه‌یاندنیان.
پاش بڕینی ئه‌و قۆناغه‌ش كه به‌ڕاستی گه‌یشتنی ڕابوونه‌كه‌بوو به قۆناغی سه‌ركه‌وتن له دوای سه‌لمێنرانی بوونی خوا‌و ڕاستی و دروستی ئیسلام و چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی لاوان له‌سه‌ر ئیسلام پاشان قۆناغی چۆنیه‌تی به‌جێ هێنانی په‌رستش هاته كایه‌وه هه‌ر بۆیه جه‌نابی مامۆستا له ساڵی (1986-1987) كتێبی (خواپه‌رستی له ئیسلامدا)ی خسته به‌رده‌ستی لاوانه‌وه‌و تیایدا گرنگی په‌رستشی خوای له به‌دیهێنه‌رو چۆنیه‌تی ئه‌و په‌رستشه‌ی خستبووه ڕوو كه ئه‌میش وه‌ك كتێبه‌كانی تر، بوو به سومبولی ده‌ستی لاوانی ڕابوون.
كاتێ قۆناغ گه‌یشته كۆتایی و بار ته‌قای ئه‌وه‌ش دڕه‌نده‌یی ڕژێم گه‌یشته ترۆپكه له ناوه‌ڕاستی مانگی (5) ساڵی (1987) مه‌شخه‌ڵدارانی ڕابوون به پێویستیان زانی دوا قۆناغی جیهادو به‌رگری له میلله‌تی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن كتێبی (جیهاد له ئیسلامدا)ی نووسی و ئه‌وه‌بوو ئیتر قۆناغی مه‌ككی به‌ره‌و كۆتایی رۆشت و له كۆچێكی پڕ له شكۆدا به سه‌ركردایه‌تی كردنی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز موفه‌سیرو پیری ده‌عوه‌و جیهاد له كوردستان به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆشتن كه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش یه‌كێك بوو له‌و شۆڕه سوارانه‌ی سه‌ره‌نجام له دوای چه‌ند ڕۆژێك پاش ئه‌وه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كوردستانیان ڕاگه‌یاندو به‌ڕێزیشی بوو به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو مه‌كته‌بی سیاسیی.
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێشتر.. جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د جگه له سه‌رگه‌رمی به‌كاری بزووتنه‌وه‌و خه‌بات و شاخ، زنجیره‌ی ڕێنومایی بۆ موجاهیدان ده‌نوسێ به‌ناوی (له‌گه‌ڵ موجاهیداندا)و له چاپخانه‌ی شه‌هیدانی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها له گۆڤاری (النفیر) دا بابه‌ته به پێزه‌كانی بڵاو ده‌كرده‌وه‌و هه‌میشه له بواره گرنگ و جێی ده‌مه قاڵه‌كاندا ڕاپرسی به‌جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز ده‌كردو به‌ڕێزیشی له دوای دیراسه‌كردنی بابه‌ته‌كه‌ی په‌سه‌ند نامه‌ی بۆ ده‌نوسی.. وه‌ك له نامیلكه‌ی (گۆرانی و مۆسیقا) له به‌ر ڕۆشنایی فه‌رموده‌دا، (حوكمی چوونه ناو په‌ر له‌مان و وه‌زاره‌ت، حوكمی شه‌رع له باره‌ی ئافره‌تانی مێرد وون بوو و بێ سه‌رو شوێن) و...هتد.
هه‌روه‌ها له‌سه‌رو به‌ندی دروستبوونی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه بۆ نه‌كه‌وتنه هه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له ڕوی شه‌رعییه‌وه نامیلكه‌ی (ڕێزی به‌یعه‌ت له ئیسلامدا)ی نوسیی و چاپ كرا، كه تیایدا چۆنیه‌تی ته‌شریع و حوكمی ته‌شریع و هه‌ڵبژاردن و كێ ده‌بێت هه‌ڵبژێرێت و چ ده‌ستورێك هه‌ڵبژێرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ڕوون ده‌كاته‌وه.
به‌و جۆره مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د جگه له‌وه‌ی له ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌دا له‌خزمه‌تی جه‌ماوه‌ری كورد‌و وڵاته‌كه‌یدا بوو به نوسینه‌كانیشی له به‌رژه‌وه‌ندیی و ئاسوده‌یی میلله‌ته‌كه‌یدا بوو.
دواتر وه‌ك به‌رچاوو روونی و وردبینی جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د ده‌ستی دایه نووسینی كتێبێكی زۆر زه‌رورو پێداویستی رۆژو ئه‌وكاته‌ی كه كوردستانی پیادا تێ ده‌په‌ڕی به‌ناوی (ئاشتی له ئیسلامدا) و تیایدا به وردی تیشكی خسته سه‌ر پێداویستی موسوڵمانان و گه‌لی كورد به گشتی به ئاشتی سه‌رتاسه‌ریی و قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتبوو، وه له پاكستان و له چاپخانه‌ی شه‌هیدانی بزووتنه‌وه به‌شێكی زۆر گرنگی ئه‌و كتێبه به چاپ گه‌یه‌نرا.
دوا قۆناغی ژیانی كه پیایدا تێپه‌ڕی نوسینی ته‌فسیری قورئانی پیرۆز بوو به زمانی شیرینی كوردی به كورتی و به پوختی كه له ساڵی (1992)دا ده‌ستی به نوسینی كرد‌و له ساڵی (2005)دا كۆتایی پێ هێناو به‌ڵام ئه‌فسوف مامۆستا به چاوی خۆی به‌چاپكراوی نه‌یبینی، به‌ڵام ئه‌و بۆ ڕۆڵه و نه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی نوسیی و ان شا‌والله ده‌بێته سمبوڵی ده‌ستی لاوانی میلله‌ته‌كه‌ی بۆ ڕێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری.
وه ئه‌و كاتانه‌یش كه به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بوو خاوه‌نی ئیمتیازی رۆژنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بووه‌و له هه‌مانكاتیشدا خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری جه‌ماوه‌ر بوو، له هه‌ردوو بڵاو كراوه‌كاندا ده‌ستی ره‌نگینی به‌رده‌وام بووه له نووسین له هه‌موو بواره‌كاندا چ بابه‌تی فیقهیی و چ بابه‌تی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی، وه هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌رپرسی دادگای باڵای شه‌رعیی بزووتنه‌وه بووه‌و له‌و بواره‌شدا چه‌ندین فه‌توای گرنگیی له‌و باره‌وه نووسیوه‌و ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ناوخۆیی حیزبی چاره‌سه‌ر كردووه، دواتریش بوویه به‌رپرسی مه‌كته‌بی فه‌تواو دیراساتی شه‌رعی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون و ده‌ستێكی دیار‌و به‌رچاوی له‌و بواره‌دا نواند، به‌تایبه‌ت ده‌ركردنی گۆڤارێكی مانگانه‌ی شه‌رعیی به ناوی (مناره)وه و جه‌نابی مامۆستا بوویه خاوه‌نی ئیمتیازی، وه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا توانرا دوو كتێبی گرنگ و پێویست بخرێته به‌ردیدی موسوڵمانان و رابوونی ئیسلامیی كوردستان، به‌ناوه‌كانی (چه‌مكێك له فه‌تواكانی مه‌كته‌بی فه‌تواو دیراساتی شه‌رعیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی) و پاشان كتێبی (كورته‌و پوخته‌ی كۆكردنه‌وه‌و كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كان)، مامۆستا توانی له‌و بواره‌دا ده‌ورێكی دیار‌و به‌چاو ببینێت و ئه‌وه‌ی پێویستی رۆژ و زه‌رووریاتی موسوڵمانان بوو وه‌ك خۆی بێ پێچ و په‌نا له‌و باره‌وه فه‌توایان بۆ ده‌رده‌كردو له گۆڤاری مناره‌شدا قه‌ڵه‌مه ره‌نگینه‌كه‌ی هه‌میشه دیار‌و نه‌خشین بوو، وه هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د بێجگه له‌وه‌ی كه به‌رپرسیارییه‌تی چه‌ندین مه‌كته‌ب و ئۆرگانی گرنگی له ئه‌ستۆ گرتووه‌و هه‌میشه سه‌رقاڵی نووسین و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بووه، له‌ولایشه‌وه ئاگای له دونیای ئه‌نته‌رنێت و گۆڤاره‌كان بووه و ئه‌وانه‌ی كه به قه‌ڵه‌می ژه‌هراوی خۆیان ویستوویانه دژایه‌تی په‌یامیی ئیلاهیی بكه‌ن مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تیی به قه‌ڵه‌مه پاراوه‌كه‌ی هاتووه‌ته ده‌ست لێیان، بۆ نموونه: له گۆڤاری نڤار له ساڵی 1998 زاینیی چه‌ند به‌ناو نووسه‌رێكی عه‌لمانی هێرشیان كردبوویه سه‌ر ئیسلام و مێژووی پاكی ئیسلام، مامۆستا له‌و بواره‌شدا توانی له هه‌مان گۆڤاردا به‌ناوی باوكی سومه‌یه‌وه وه‌ڵامێكی ده‌مكوتكارانه بنووسێت له ژێر ناونیشانی ( ورێنه‌كانی سامان نووریی و وه‌ڵامێكی پێویست ) كه زیاتر له (50) لاپه‌ره ده‌بوو، پاشان له پێگه‌كانیشدا وریا‌و به‌ئاگابوو ئه‌وانه‌ی كه به نووكی قه‌ڵه‌مه ژه‌هراوییه‌كانییان دژایه‌تیی ئیسلام ئه‌هلی ئیسلامی‌یان ده‌كرد، مامۆستاش له‌و بواره‌شدا هه‌ر قه‌ڵه‌م به ده‌ست و به‌جه‌رگ بوو، هه‌میشه وته‌كه‌ی ئیمامی نه‌وه‌وی به‌ره‌حمه‌ت بێت دووباره ده‌كرده‌وه‌و ده‌یوت: (تأخیر البیان عن وقت الحاجة لایجوز) له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ندین بابه‌تی فیقهیی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی له پێگه‌كاندا بڵاو ده‌كرده‌وه به‌تایبه‌ت پێگه‌ی كوردستان نێت و ئیسلام په‌یك و پێگه‌ی خوشكان و پێگه‌ی بانگه‌واز و ماڵپه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی .. خوای گه‌وره‌و میهره‌بان بیكاته ئه‌جرو پاداشتی رۆژی قیامه‌تیی و له كه‌م و كورییه‌كانی ببورێت .. ئامین
ئه‌مه‌ش ناوی كتێب و نامیلكه‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده
1- (ته‌فسیری ڕامان له مانا‌و مه‌به‌ستی قورئان). له‌ساڵی 1413 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1992 ی زایینی ده‌ستی به نووسینی كردووه‌و له ساڵی 2005 ی زایین‌دا كۆتایی پێهێناوه‌و له 1428 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 2007 ی زایینی چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. وه‌تا ئێستا (6) جار چاپكراوه‌ته‌وه به تیراژی (18000) دانه، له‌لایه‌ن عیرفانی كوڕی مامۆستاوه پیاچوونه‌وه‌و وردبینی و لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رموده‌كانی بۆ كراوه‌و سوپاس بۆ خوا ئێستا نه‌وه‌یه‌كی نوێی له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌بێ.
2- (خوا له ڕوانگه‌ی زانیارییه‌وه). له ساڵه‌كانی 1970 زاینییدا له‌شاری پێنجوێن نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.. هه‌ر موسوڵمانێكی به‌رێز نوسخه‌ی لا ده‌ست ده‌كه‌وێت، سوپاسیی ده‌كه‌ین، وێنه‌یه‌كی لێ ده‌گرینه‌وه بۆ ئه‌رشیفی كتێبه‌كانی مامۆستا‌و پاشان بۆی ده‌گه‌رێنینه‌وه.
3- (وته‌ی زاناكان و باوه‌ڕ به خوا). له‌ساڵه‌كانی 1398 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1978 ی زایینی نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
4- (سه‌ربه‌ستی له ئیسلامدا). له‌ساڵه‌كانی 1398 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1978 ی زایینی نووسیویه‌تی و دووجار چاپ كراوه‌ته‌وه.
5- (په‌روه‌رده له ئیسلامدا). له ساڵی 1402 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1981 ی زاینیی له ناحیه‌ی سیروان نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
6- (خواپه‌رستی له ئیسلامدا). له شارۆچكه‌ی سیروان له‌ساڵی 1403 كۆچیی به‌رامبه‌ر به 1983 زایینی نووسیویه‌تیی و پاشان له ساڵی 1405 كۆچیی به‌رامبه‌ر به ساڵی 1985 زایینی له چاپخانه‌ی ئه‌سعه‌د له به‌غداد چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
7- (رامیاری له ئیسلامدا). له ساڵی 1406 ی كۆچیی به‌رامبه‌ر به 1986 زایینی نووسیویه‌تیی و دواتر له ساڵی 1429 كۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی 2008 زایینی له‌لایه‌ن پرۆژه‌ی تیشكه‌وه چاپ و بڵاوكرایه‌وه. خوا پاداشتی خێریان بداته‌وه.
8- (ئاشتیی له ئیسلامدا). له ساڵی 1405 كۆچی به‌رامبه‌ر به 1984 زاینیی له ناحیه‌ی سیروان نووسیویه‌تیی و پاشان به‌شێكی له ساڵی 1412 ك = 1992 ز له پاكستان له لایه‌ن راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه چاپ كراوه‌و له ئه‌رشیفی كتێبخانه‌ی مامۆستادایه.
9- (جیهاد له ئیسلامدا). له شارۆچكه‌ی سیروان و به ماوه‌یه‌ك پێش راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوورو هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری نووسیویه‌تیی و به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا چاپ و بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. وه خوێنه‌رانی به‌رێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر به‌رێزێك نووسخه‌ی له‌م ده‌ستنوسه لا ده‌ست ده‌كه‌وێت با ئاگادارمان بكاته‌وه.
10- (ده‌سته‌یه‌ك له رۆشنبیرانی ئیسلام). له ساڵی 1405 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1985 زاینیی نوسیویه‌تیی و تا ئێستا چاپ نه‌كراوه.
11- (رێزی به‌یعه‌ت له ئیسلامدا). له ئۆردوگای په‌نابه‌رانی كوردی عێراقی (دزڵی) نووسیویه‌تیی و پاشان له ساڵی 1412 كۆچیی به‌رامبه‌ر به ساڵی 1992 زایینی له‌لایه‌ن بڵاوكراوه‌كانی گۆڤاری النفیره‌وه چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
12- (یاسای زیندان له ئیسلامدا). له ساڵی 1413 كۆچی به‌رامبه‌ر به 1992 زاینیی نوسیویه‌تیی، وه‌تائێستا چاپ نه‌كراوه.
13- (چاوپیسی له روانگه‌ی ئیسلامدا). له ساڵی (1990) نه‌وه‌ده‌كاندا نووسیویه‌تی و چاپ نه‌كراوه.
14- (ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا). له ساڵی 1427 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 2006 ی زایینی نووسیویه‌تی و به تیراژی (5000) دانه له لوبنان چاپ كراوه‌و ئێستا وه‌ك مه‌نهه‌ج له ده‌زگای رووناكی له شاری هه‌ولێر سوودی لێ وه‌رده‌گیردرێ.
15- (دوا رۆژی سته‌مكاران له ئیسلامدا). ساڵی 1405 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1985 ی زایینی نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
16- (جووله‌كه بناسه). وه‌رگێراوه: له ساڵی 1411 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1990 ی زایینی له ئۆردوگای ده‌ربه‌ند دزڵی له ئێران نووسیویه‌تی، تا ئێستا چاپ نه‌كراوه.
17- (سۆشیالیزم یان ئیسلام له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كاندایه؟!) له‌ساڵی 1413 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1992 ی زایینی نووسیویه‌تیی و تا ئێستا چاپ نه‌كراوه.
18- (ئیسلامییه‌كان و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت). له‌ساڵی 1417 ی كۆچیی به‌رامبه‌ر به 1996 ی زایینی نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
19- (گۆرانیی و مۆسیقا له‌به‌ر رۆشنایی فه‌رمووده‌كاندا). له‌ساڵی 1418 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1997 ی زایینی نووسیویه‌تی و چاپ كراوه‌و به‌ڵام بڵاو نه‌كرایه‌وه!!!
20- (كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا). له‌ساڵی 1424 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 2003 ی زایینی نووسیویه‌تی و سوپاس بۆ خودا لەلايەن ناوەندى رێنوێنەوە چاپ كراوە.
21- (تاقیكردنه‌وه له رێگه‌ی خوادا). له‌ساڵی 1411 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1990 ی زایینی نووسیویه‌تی و تا ئێستا چاپ نه‌كراوه.
22- (كه‌سایه‌تی موسڵمان وه‌ك له قورئان و فه‌رمووده‌دا نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه). له ساڵی (90) نه‌وه‌ده‌كاندا له ئۆردوگای ده‌ربه‌ند دزڵی له ئێران نووسیویه‌تی و تا ئێستا چاپ نه‌كراوه.
23- (له‌گه‌ڵ موجاهیداندا) له‌سه‌ره‌تای ساڵی (1990 ز) و له دوای راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د به شێوه‌ی نامیلكه مانگانه چاپ ده‌كراو به‌سه‌ر ئۆرگانه‌كانی ئه‌وكاتی بزووتنه‌وه‌دا بلاَو ده‌كرایه‌وه.
24- (پرسیاره هه‌تا هه‌تاییه‌كان.. له‌كوێوه؟! بۆ كوێ؟! وه بۆچی؟!).. له‌ساڵی 1409 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1988 ی زایینی له شارۆچكه‌ی سیروان نووسیویه‌تی و له دوو توێی كتێبێكدا به ناوی "ڕوانینه ئیسلامیه‌كان" چاپ و بلاَوكراوه‌ته‌وه.
25- (ورێنه‌كانی سامان نوری و وه‌ڵامێكی پێویست). له‌ساڵی 1419 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1998 ی زایینی نووسیویه‌تی و له گۆڤاره‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه له دوو توێی كتێبێكدا به ناوی "ڕوانینه ئیسلامیه‌كان" چاپ و بلاَوكراوه‌ته‌وه.
26- كۆتا كتێبی مامۆستا وه‌ك: (ختامه مسك) به كتێبی: (عه‌قیده‌ی ئیسلامیی له ژێر رووناكی تێگه‌یشتنی زانایانی پێشوومان). له‌ساڵی 1427 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 2007 ی زایینی نووسیویه‌تی، به‌ڵام ئه‌جه‌ل رێی پێگرت و كتێبه‌كه‌یشی ته‌واو نه‌كرد و گه‌رایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری خۆی.
27- (وەڵامى گومان و چەواشەكارى ناحەزانى ئيسلام).. ئه‌م كتێبه كۆكه‌ره‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌تی هزری مامۆستا ئه‌حمه‌د بوو له دوو توێی ئه‌م كتێبه‌دا كۆكراوه‌ته‌و له ساڵی 2019ی زایینی چاپ كراوه.. له كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی: عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده.
28- (بۆچوون و فه‌تواكانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود) ئه‌م كتێبه له كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده‌و سه‌رجه‌م فه‌تواكانی مامۆستا‌و بۆچوونه‌كانی كۆكراوه‌ته‌وه‌و خوا یاربێ به‌م نزیكانه چاپ ده‌كرێ.. ئه‌م به‌رهه‌مه به‌نرخترین به‌رهه‌می مامۆستا ئه‌حمه‌ده له دوای ته‌فسیری رامان و كتێبی ژنان و كاروباری ژنان..
تێبینی:
- خوێنه‌رانی به‌رێز! ئه‌وه‌ی پێویست بێت بوترێت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا موسڵمانان زۆر ده‌یان گوت ئه‌وه بۆ مامۆستا كتێب و بابه‌ت بڵاو ناكاته‌وه؟! له راستیدا نووسینی ته‌فسیره‌كه‌ی وه‌ختێكی زۆر زۆری لێگرت، بۆیه ماوه‌و ده‌رفه‌تی هیچ شتێكی تری به‌ده‌سته‌وه نه‌مابوو كتێبی دی بنووسێت، هه‌وڵی زۆر زۆری بۆ ته‌فسیره‌كه‌یدا، به‌ڵام قه‌ده‌ر وابوو كه به‌رهه‌می ته‌فسیره‌كه‌ی به‌چاوی خۆی نه‌بینێ. خوای گه‌وره لێی خۆش بێت و ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی بكاته شه‌فاعه‌تكارو مایه‌ی ره‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگار. ان شا‌ءالله.
- وه جێی خۆیه‌ی وه‌ك وه‌فایه‌ك لێره‌وه زۆر زۆر سوپاسی كاك (ریاز مه‌حموود كاكه) بكه‌ین كه به‌راستی له نووسینه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستادا جێ ده‌ست و په‌نجه‌ی دیاری هه‌بووه‌و له‌و بواره‌دا درێغی نه‌ركردووه.
- وه سه‌رجه‌م ده‌ست نووسه‌كانی مامۆستای ره‌حمه‌تی له ئه‌رشیفی كتێبخانه‌كه‌یدایه‌و به‌هیوای چاپ كردنیانین، خوا یار بێت.