ئه‌وانه‌ی ژیان و مردنیان له‌مێژوودا ده‌مێنێته‌وه

ئه‌وانه‌ی ژیان و مردنیان له‌مێژوودا ده‌مێنێته‌وه
كامیل مه‌حموود
مێژووی گه‌له‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌نده به‌پیاوی گه‌وره‌و خاوه‌ن به‌خشش و له‌یادنه‌چوو، له گشت بواره‌كانی ژیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌یان خاوه‌ن توانا‌و به‌هره‌و به‌رهه‌م بوونیان هه‌یه‌و تۆماری ژیانیان بۆ خۆیان و ئێمه جێگای شانازییه، له‌ناو ئه‌و پیاوه گه‌ورانه‌دا زانایانی ئیسلامیی و كه‌سایه‌تییه ئایینیه‌كان هه‌میشه پێشه‌نگ و سه‌رقافڵه‌ی كاروانه ژیارییه‌كه‌ی ئه‌م گه‌له بوون و له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا گورو تینیان به بزووتنه‌وه‌ی ژیان داوه.
ئه‌و پیاوه گه‌ورانه‌ی كورد‌و ئیسلام له‌قۆناغه‌كانی تێكۆشانی نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا سه‌ركرده‌و هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بوون و ساتێك ملیان بۆ سته‌م و چه‌وسانه‌وه نه‌وی نه‌كردووه، مزگه‌وت و حوجره‌كانی كوردستان لانكه‌ی زانا‌و سه‌ركرده‌و ئه‌دیب و روناكبیران بووه، شێخ سه‌عیدی پیران و شێخی به‌رده‌قاره‌مان و قازی موحه‌ممه‌دی شه‌هیدو هه‌موو ئه‌و خاوه‌ن بیر‌و بازووه به‌هێزانه‌ی كورد كوڕی ناو ئه‌و ناوه‌نده ئایینیانه‌ی كوردستانن.
له رۆژگاری نوێ و سه‌رده‌می رابوونی ئیسلامیی و ئه‌و بێدارییه شكۆداره‌ی گه‌لانی موسڵمانیشدا گه‌له‌كه‌مان دیسان تۆماری زێرین و داستانی گه‌وره‌ی هه‌یه كه پیاوه گه‌وره‌كانی ئیسلام ئه‌ندازیارو خوڵقێنه‌ری بوون، خه‌باتی سه‌ركرده‌كانی رابوونی ئیسلامیی كوردستان درێژكراوه‌ی مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی پر له فیداكاریی و تێكۆشانی رابردووی باپیران و نه‌وه‌كانی ئه‌م گه‌له ماندوونه‌ناسه‌یه، قۆناغی پر له سه‌روه‌ری ڕابوونی ئیسلامیی به‌ری ره‌نجی ده‌یان پیاوی خواناس و كوردپه‌روه‌ری گه‌له‌كه‌مانه‌و ده‌ره‌نجامی ئه‌و بانگه‌وازو خوێن و فرمێسكه‌یه بۆ خوا به‌خه‌رج دراوه.
زانا‌و سه‌ركرده‌ی ئایینی مامۆستا مه‌لا عوسمان و هاوسه‌نگه‌ره دڵسۆزه‌كانی وه‌ك پیاوه نه‌ترسه‌كه‌ی رۆژی ته‌نگانه مامۆستا مه‌لا عه‌لیی و زانای خاوه‌ن هزرو خامه‌ی به‌برشتی ناو سه‌نگه‌ری جیهاد مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمودو گۆشكراوه‌كانی ناو ژوانگه‌ی شه‌هاده‌ت و خۆنه‌ویستی مه‌لا عه‌لی بیاره‌و مامۆستا شه‌ریف و مامۆستا عه‌بدولله‌تیفی پێنجوێنی و مه‌لا مه‌غدیدو مامۆستا عه‌بدولله‌تیفی واژه‌یی و مه‌لا وریا‌و مامۆستا بابه‌شێخ سه‌رگه‌تیی و مه‌لا ئه‌حمه‌دی سینه‌مۆكیی و مامۆستا سیف ا‌لدین بامۆكیی و گشت ئه‌و رۆڵه جوامێرانه‌ی كه سه‌نگه‌ری ئیسلامخوازییان ئاوه‌دان كرده‌وه، ئه‌وانه بوون دینه‌مۆی ئه‌م رابوونی ئیسلامییه‌ی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی ئه‌م كاروانه شكۆداره به‌رده‌وام بێت تا به‌نه‌وه‌كانی ئایینده ده‌گات.
له‌یادی ساڵوه‌گه‌ری كۆچی دوایی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی بزاڤی ئیسلامیی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا ده‌ژین كه ساڵانێكی دوور‌و درێژ له‌گه‌ڵ كۆسپ و كێشه‌كانی به‌رده‌م بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌هێزدابوو تا توانی چۆك به‌زۆربه‌یان دابدات و له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ره‌كه‌یدا راستگۆیانه رۆژه پر خێره‌كانی ژیانی تێپه‌رێنێت و دواجار به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری خۆی.
ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حمود زه‌خیره‌یه‌كی پر به‌ره‌كه‌تبوو بۆ رابوونه‌كه‌ی كوردستان و ده‌نگێكی پر له وره‌و كۆڵنه‌دان و خاوه‌ن مێزه‌رێكی سپی بوو، سپی نه‌ك ته‌نها وه‌ك ره‌نگ، به‌ڵكو سپی له‌جه‌وهه‌رو ماهیه‌تی كرده‌وه‌دا، له‌گه‌رمه‌ی ململانێ و ترۆپكی سته‌می به‌عس و ته‌واغیته‌كانی ناوچه‌كه‌دا، مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌ده‌م بانگه‌وازی مورشید‌و مامۆستاكه‌یه‌وه چوو، وه‌ڵام و سه‌دای ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌و مامۆستا عه‌مامه خاوێنه‌كانی تری هاوسه‌نگه‌ری، كاروانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی پێ به‌رێخرا، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی كه له بارودۆخێكی هه‌ستیارو چاره‌نووسسازدا سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مانی جۆش دایه‌وه.
یاده‌وه‌ری ره‌مزه‌كانی نه‌ته‌وه‌و سه‌ركرده‌كانی گه‌ل و زانا دڵسۆزه‌كانی ئیسلام ده‌ربرینی وه‌فادارییه بۆ ئه‌وان و دووپاتكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌مانه له‌سه‌ر رێباز‌و به‌رنامه‌كه‌یان، تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌یه له‌ژیاندا پێمان دابوون كه سه‌ربازو موجاهیدی رۆژی ته‌نگانه‌و قوتابی قوتابخانه پیرۆزه‌كه‌ی ئیسلام و شوێنكه‌وته‌ی پێشه‌وا گه‌وره‌كه‌مان پێعه‌مبه‌ری ئازیزبین، ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌ویست و ئێستاش ئێمه هه‌ر ئه‌وپه‌یمانه‌یان پێ ده‌ده‌ینه‌وه.
20/01/2015
بەروار2020/03/30سەردان 362
یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی زانایه‌ك مردنی جیهانه وەفایەک بۆ مامۆستا‌و فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی وه‌فاتی خه‌مخۆری وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی ئیسلامی‌دا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له ڕۆژگاری ونبوونی ئێوه‌دا، ڕابوونی ئیسلامیی چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی خه‌می رابوونی ئیسلامیی و ته‌فره‌قه پیری كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! ملا عبداللطیف بامۆكی: گیانی په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی په‌روه‌رده‌یی له هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود " گه‌لێ له پێش ئه‌وانه‌وه..!