پەيامێكى هيوا بەخش.. تكايه بێ ئومێد مەبن.!
پەيامێكى هيوا بەخش لە پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئەحمەد كاكە مەحموودەوە ... تكايه بێ ئومێد مەبن...!
بێ ئومێد مەبن...!
ساڵانی ٦١٦_٦٥٨ زایینی بوو.. !!
خەڵکی وتیان ئیسلام تەواو بوو، تەنانەت زۆر کەس دەیانووت قیامەت بەیانی دێت، کەس ئومێدی نەمابوو... لە ئەندەلووس شارستانیەتی ئیسلام بە دەستی سەڵیبیەکان ڕووخاو ھیچ موسڵمانێک نەمایەوە ھەموو قەتڵ و عام کرا، وەکو ئێستای شاری حەلەب..!!
سێ ھێرشی سەڵیبی بە سوپایەکی بێشوومار ھێرشی بۆ شام و میسڕ ھێنا.
لە خوارزم مەغۆلەکان ھێرشیان ھێنا ھیچ شارێک نەمایەوە ھەمووی وێران کرا و موسڵمانان پارچە پارچە کران،.. پاشان گەشتنە بەغداد و کارێکیان پێکرد کە ھەرگیز مێژووش ناتوانێ وەک خۆی پێناسەی بکات لەو دوڕندەیی و وەحشیگەریەی بەسەر شاری بەغداد دا ھێنایان.!!
پاشان سوپای دڕندەی مەغۆل لەگەڵ سوپا مەزنەکەی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆم ھێرشیان کردە سەر شام، شارەکانی خیلافەت یەک لە دووای یەک دەڕووخان.!!
کەس ئومێدی نەما (وەک ئەمرۆ) زۆرینەی خەڵک وتیان ئیسلام کۆتایی ھات..!!
پاشان ..............
سوپای ئیسلام گەڕایەوە.
خۆی کێشا بەو سوپا دڕندە مەزنەداو لوت و تاج و بەختی شکاند..!
سەدان جەنگی ترسناک لە شەوە زەنگدا ڕووی دا...!!!!
تاکو دووبارە ڕووناکی ئیسلام گەڕایەوە.
بۆیە ھەرگیز بێئومێد مەبن .. [لا تیأسوا من روح اللە]
شیخ الاسلام ابن تیمیە [رحمە اللە] دەفەرمێت.
سەرکەوتن و نەسڕەتی خوای مەزن کاتێک دێت کە خەڵکی ھیچ ئومێدێکیان بە مەخلووق نەماوە و تاکە ئومێدیان خالقە.!!
(نصر من اللە وفتح قریب)
www.ahmadkaka.org
بەروار2020/07/07سەردان 811
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.