پرس و راوێژ لەسەر ژنان و سوێند خواردن؟

پرس و راوێژ لەسەر ژنان و سوێند خواردن؟

نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود

وەڵام/
1- هەقە موسڵمان لە سوێند خواردن خۆی بپارێزێ، بەڵام ئەگەر ڕكی هەڵساو تووڕە بوو و گوتی: (واللە) قسە لەگەڵ فڵانە كەسدا ناكەم، كەچی قسەی لە گەڵكرد، دەبێ‌ كەفارەتی سوێندەكەی بدات، مەگەر تووڕە بوونەكەی وا بووبێت هەستی نەمابێ‌ و نەزانێ‌ چی گوتووە، دەشتوانێ‌ سوێندەكەی بشكێنێ و كەفارەتی بدات، ئەگەر بەرژەوەندی لەوەدا دەبینرا.
2- كەفارەتی سوێندیش بەم جۆرە دەدرێ‌: 
- دەبێ‌ ژەمێك (10) كەس تێر بكات، ئەگەر خۆراكیش دانێ‌، دەبێ‌ بە هەریەكەیان - یەك و یەك لەسەر دوو، واتە: كیلۆو نیوێك بدات.
- كراس و دەرپێیەك نوێژی پێوە بكرێ‌، واتە: عەورەت داپۆش بێت.
- بەندەیەكی موسڵمان ئازاد بكات.
- ئەگەر هیچ كام لەوانەی پێ نەكرا، سێ رۆژ بە رۆژوو بێت.
3- سوێند بە درۆوە – كە پێی دەڵێن: (الیمین الغموس) چونكە خاوەنەكەی لە گوناح نقووم دەكات - كەفارەتی نادرێ‌، بەڵكو دەبێ‌ پەشیمان بێتەوەو تەوبەی لێ‌ بكات.
4- ئەو سوێندانەی بەبێ‌ نییەتی دڵ و مەبەست كە پێیان دەڵێن: (اللغو الیمین) لە زار دەردەچن، كەفارەتیان نییە.
5- دایكێك سوێندی زۆر لە منداڵەكانی دەخوات، گەلێ‌ جاریش بە گوێی ناكەن و سوێندەكەی دەخەن.. دەبێ‌ چی بكات ؟! لەوە دەچێ‌ (لغو الیمین) بێت، واتە: لە دڵەوە نەبووبێت، بەڵكو مەبەست هەڕەشەو ترساندنیان بێت، كەوابوو كەفارەتی ناوێ‌.
6- سوێند بە غەیری خودا، دروست نییە، ئەگەر بە (كعبة الله)یش بێت، كەوابوو بە (شەرەفم) بە گۆڕی شەهیدان... تاد، نابێ‌ بەكار بهێنرێن، پێویستە موسڵمان بەتایبەتی خۆی بپارێزێ‌ لێیان.

بەروار2020/04/06سەردان 902