ژن بەر لە نوستن تەڵاق بدرێت، نیوەى مارەیى دەبا.!
ژن بەر لە نوستن تەڵاق بدرێت، نیوەى مارەیى دەبا.!
1- ژنێکى مارەیى دیاریی بۆ کراوو تەڵاق دراوى پێش لەگەڵ نوستووو، نیوەى مارەییەکەى دەکەوێ، مەگەر ژنەکە خۆى لێی دابەزێ و نەیەوێ ، هەر وەک پیاوەکەش بە ڕەزامەندى خۆى دەتوانێ دەس لە نیوەکەى خۆى هەڵبگرێ و بیبەخشآ بەژنەکە.
2- هێشتنەوەى ئاکارى چاک و پیاوەتی لە نێوان هەردوو خێزانەکەدا (کەس و کارى ژنە تەڵاق دراوەکەو، پیاوە تەڵاق دەرەکە) کارێکى پێویستە. بە کورتیى و پوختە: بۆ ژنانى تەڵاقدراو چوار حاڵەت هەیە: یەکەم: لەگەڵ نەنووستوو مارەیی دیاریی بۆ نەکراو، ئەم جۆرەیان (موتعە)یان دەکەوێ و، عیدەیان لەسەر نیە، دووەم: ژنێک بەر لە دەست تێکەڵکردن لەگەڵیاو، دواى دیاریکردنى مارەیى بۆى، تەڵاق بدرێ، نیوەى مارەییەکەى دەبا (مەگەر مێردەکەى ئەو نیوەکەشى بۆ زیاد بکا) عیددەشى لەسەر نیە، سێیەم: تەڵاق دراویى لەگەڵ نوستووو، مارە بۆ دیارییکراو، هەموو مارەییەکەى دەباو، عیدەشى دەکەوێتە سەر. چوارەم: تەڵاقدراویى لەگەڵ جووت بووى بێ مارەیى، دیارە ئەمەش (مهر المثل) ى دەکەوێ و، دەبێ عیدەش رابگرێ.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/30سەردان 614
تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟ تۆڵەى دزو وەڵامێک بۆ ناحەزانى ئیسلام.؟ هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟ گۆشتى نیچێر بەم مەرجانەى خوارەوە حەڵاڵە.:- کەفارەت و بارتەقاى سوێند.؟ فرە ژنى.؟ ئەم جۆرە ژنانە مەخوازن.؟! نیکاحى موتعە.؟ ئەحکامى موتعە.؟ بۆچی لەمیراتدا ژنان وەک پیاوان حسابیان بۆ ناکرێ.؟ باسێک دەربارەى (قەووامە) و دەسەڵاتى پیاوان بەسەر ژناندا.؟ چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟ وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.! ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و چەند ئەحکامێک.؟ چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟