لادانی گومان لەسەر پرسـیارە هـەتا هـەتاییـەكــان.؟ بۆ كوێ‌.؟ (2)

لادانی گومان لەسەر پرسـیارە هـەتا هـەتاییـەكــان !!


 - من أین = لە كوێوە..؟

 - وإلی أین = بۆ كوێ‌..؟

 - ولماذا = وە بۆچی..؟


پرسیاری دووەم: إلی أین المسیــر ؟ سەر ئەنجام بۆ كوێ‌..؟

  (مادی)یە خوا نەناسەكان بەشێوەیەك وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەنە دەست ئەو مرۆڤەی كە زۆر بەڕێزو ڕێز لێگیــراوە، دەیهێننە پلەی هەرە خوارووی پەستی ئاژەڵی...!! چونكە زۆر زۆر بە سادەیەكەوە دەڵێـــن: مرۆڤ دوای مردن و تیاچوون بەرەو نەمانێكی هەتا هەتایی و بێ‌ سەرو شوێن مل دەنێت، زەوی قوتی دەدات، هـــــــەر وەك ملیۆنەها گیان لەبەرو ئاژەڵەكانی تری نقووم كردووە، وە ئەم مرۆڤە – بەلای ئەوانەوە – جارێكی تر نابێتەوە بەو توخم و ڕەگەزانەی تیایا بووە، بەڵكو ئەپووێ‌ و ئەڕزێ‌ و (با) هەر زەڕڕەیەكی دەخاتە شوێنێك ..!!

  ئەم مرۆڤە پڕ لە حیكمەت و زانستەیە – بەلای ئەوانەوە – ئەوە پاشە ڕۆژو سەر ئەنجامییەتی.. وەك دەڵێن: (أرحام تدفع، وأرض تبلع.!). واتە: زك و مناڵدان پاڵی پێوە دەنێت و ئێقی ئەكاتەوەو زەویش قووتی دەدات..! ئیتر لەمە زیاتر نییە.!! نە پاداشت هەیەو نە تۆڵە، مرۆڤی زۆر چاككارو ڕێك و پێك لەگەڵ مرۆڤی خراپكارو نامـــەردا یەكسانن، ئەم مرۆڤەی تەواوی ژیانی لە بەرژەوەندی وڵات و نیشتمان و ئاییندا بەسەر بردووە.. لەگەڵ ئەوی تردا كە مانای خەبات و وڵات و ئایینی نەزانیوە بەلای ئەوانەوە یەكســانە.! ئەو دوو مرۆڤە كە یەكێكیان بەسەر خوێنی گەلی چەوساوەوە ژیاوەو، ئەویشیان خزمەتگوزاری كردوون لەیەك ترازوودا هەڵیان دەسەنگێنن..!!

  كەوابوو جیاوازی لە نێوان ئەم مرۆڤە ژیرەدا لەگەڵ گیانلـەبەرانی تردا چی بێت..؟ گوێدرێژێك و مرۆڤێك چ ڕێزێك جیایان دەكاتەوە..؟ بۆچی مرۆڤ ئەم هێزو توانایەی پێی بەخشراوە، ئەم هەموو بوونەوەرە ئەپشكێنـێ‌... لە كاتێكدا وەك (سـەگێك) هەردووكیان بڕۆن وون ببن، بێ‌ تۆڵەو پاداشت..؟!

  ماددییەكـان بـەم جـۆرە وەڵامی ئـەم پــرسیارە دەدەنەوە.... بەڵام موسوڵمانی ژیرو وریا دەزانن ئەم ڕێگەیە بۆ كوێ‌ دەڕوات؟ بۆ ئەوە درووست نـەكراون نۆكەری (دنیا) بكەن، بـەڵكو دنیا بۆ ئەوان درووست كراوە. 

  دەزانن بۆ ژیانی هەتا هەتایی درووستكراون، دەزانن لەم دونیایەدا میوانن، بۆ ئەوە خراونەتە دنیاوە خۆیان ئامادە بكەن و هە ر شتێك بە كەڵكیان بێت بۆ ئەولایان بەدەستی بێنن، وە بە پەیژەی ژیریی و كەماڵدا سەركەون تا ئامادە ببن و خۆشە ببن بۆ ژیانە نەبڕاوەكەی بەهەشت، بۆ ئەوەی لێرە بە پاكی بگەڕێنەوە تا پێیان بڵێن: (. . . سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ) (الزمر: ٧٣).
  زۆر قورسە بۆ ژیری مرۆڤ بڕوای ببێ‌ بە درووستكارێكی زاناو دانای وا، كە ئەم بوونەوەرەی بە جوانترین شێوەو بە یاسایەكی قەشەنگ و تێرو تەواوەوە دانا بێت، كەچی بڕوایشی وابێت كە بازاڕی ئەم ژیانە دەپێچرێتەوەو دادەخرێت بێ‌ هەق و حیساب..!!

 لەكاتێكدا كەسانێك بوون دزییان تیا كردووە، سامان و داهاتی وڵات فڕێنراوە، بە هەزارەها كوشتاری ناهەق كراوە.. بەلایەوە وابێت كە دەستی پڕ لە دادگەری خوا، تۆڵە لەو تاوانكارانە ناسێنێت، هەقی ئەو ستەم لێكراوە وەرناگرێتەوە كە بێجگە لە خوا كەسی نیە یارمەتی بدات، بەلایەوە وابێت پاداشتی ئەو مرۆڤە چاككارە نەداتەوە كە لە دنیادا گاڵتەی پێكراوە..!
  ئەم جۆرە بۆچوونانە درووستكاری بوونەوەریان لێوە دوورە، هەروەك بۆچوونی ئاوا دژە لەگەڵ ئەو دادگەرییەی ئاسمان و زەوی لەسەر دانراوە..
 
  چەند جوانە قورئانی پیرۆز پەنجە ڕادەكێشێ‌ و سەرزەنشتی كەسانێ‌ دەكات بەلایانەوە وابێت كە مرۆڤ هەروا بێ‌ هەق و حیساب – دوای مردن – دەڕوات و هیچ پرسیارو وەڵامێكی لەسەر نیە: (أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ (115) فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ ...) (المؤمنون: ١١٥ – ١١٦). (أَيَحْسَبُ الْإِنْسَانُ أَنْ يُتْرَكَ سُدًى) (القیامة: ٣٦). (أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ اجْتَرَحُوا السَّيِّئَاتِ أَنْ نَجْعَلَهُمْ كَالَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَوَاءً مَحْيَاهُمْ وَمَمَاتُهُمْ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (21) وَخَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ وَلِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ) (الجاثیة: ٢١ - ٢٢). (وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَاطِلًا ذَلِكَ ظَنُّ الَّذِينَ كَفَرُوا فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مِنَ النَّارِ (27) أَمْ نَجْعَلُ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَالْمُفْسِدِينَ فِي الْأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ الْمُتَّقِينَ كَالْفُجَّارِ) (ص: ٢٧ - ٢٨). (وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ (38) مَا خَلَقْنَاهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (39) إِنَّ يَوْمَ الْفَصْلِ مِيقَاتُهُمْ أَجْمَعِينَ) (الدخان: ٣٨ - ٤٠). 


بەروار2020/04/05سەردان 1967