مەبەست و هۆکار لە پزیسکى گڕدارو سووتێنەر.

مەبەست و هۆکار لە پزیسکى گڕدارو سووتێنەر.

(إِلاَّ مَنْ خَطِفَ الْخَطْفَةَ) مەگەر کەسێکیان لە کتوپڕداو بە دزى، شتێ لە هەواڵەکان بڕفێنێ (فَأَتْبَعَهُ شِهَابٌ ثَاقِبٌ) دەسبەجێ ئەویش بزیسکى گڕدارو سووتێنەرى شوێندەکەوێ. ڕاڤەکارانى قورئان دەڵێن: هەندێ جار شەیتانە سەر کێشەکان لە دەستەى (مەلەئولئەعلا) قسەوباس و کاروبارى نهێنییان ئەدزیى، (جا هەرکە دەیان ویست بەرەو زەوى بێنە خوارەوە بەو پزیسکە گڕدارانە دەسوتێنران. (مەراغیى –خواى لێی رازى بێ- لە تەفسیرى ئایەتەکانى (7-10)دا دەڵێ: مەبەست ئەوەیە کە خواى بەدەسەڵات ناهێڵێ ئادەمزادو جنیە سەر کێشەکان - ئەوانەیان بیرناکەنەوە لەدەسەڵاتى خودا - سوود لە پانتایى و ئاراییشى ئەو ئاسمانە ڕازێنراوەیە وەرگرن و، زۆر بەشیان لە زەویدا زیندان دەکرێن و، ناهێڵێ لەو هەموو جەماڵ و کەماڵە تێبگەن، وە لە هەموو لایەکەوە هەواو ئارەزوو بەرەو فەسادو خراپەکارى دەیانبات. (سيد قطب) – بەر میهرەبانى خوا بکەوێ- دەڵێت: ئێمە نازانین ئەو شتە نهێنیانە چۆن دەدزرێن و، چۆنیش بەو ئەستێرە گڕدارانە (نەیازک) دەسوتێنرێن؟! چونکە ئەوکارە کارێکى نادیارەو، حەواڵەى زانیاریى خودا دەکرێن. والله أعلم.


ئەحمەد كاكه مەحموود
بەروار2020/04/05سەردان 415