دیداری به‌رێز مامۆستا نه‌وزه‌ر عه‌لی محمد
دیداری به‌رێز مامۆستا نه‌وزه‌ر عه‌لی محمد
دیداری به‌رێز مامۆستا نه‌وزه‌ر عه‌لی محمد سعید دۆست و هاورێی مامۆستا
1 - سه‌ره‌تای ناسینی من بۆ برای خوا لێ خۆشبووم "انشا‌ءالله" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێوان سالاَنی 1967-1968 كه كاتێك مامۆستا له مزگه‌وتی جامعه وه‌ك فه‌قێیه‌ك لای جه‌نابی مامۆستا شێخ خالد مفتی (رحمه الله) له مزگه‌وتی جامعه ده‌یخوێند، وه هه‌روه‌ها له معهدی ئیسلامی ئه‌وكاته تاوه‌كو قۆناغی پۆلی (10) تیا‌بوو . - وه جه‌نابی مه‌رحومی مامۆستا مه‌لا علی به‌ڕێوه‌به‌ری بوو – كه مامۆستا یه‌كێك بوو له له فه‌قێ زۆر زیره‌كه‌كانی معهده‌كه و، هه‌میشه ناوی ده‌هێنا، وه له ده‌م و چاوو ڕوخساریدا ئیمان و ویقارو ڕه‌وشتت به دی ده‌كرد وه خۆ پارێز بوو له سلوكی هه‌رزه‌كاری و مراهقی. وه كه‌متر حالاَتی پێكه‌نین و زیاده ڕه‌وی له گاڵته و گه‌فی پێوه دیار بوو .
2- وه ئێمه وه‌كو خۆمان له ساڵی 1970 زایینی ماڵی باوكم ڕۆیشتینه شاری سلێمانی وه سه‌رقاڵی خوێندن و وچیفه بووم پاشان جه‌نگی ئێران و عێراق به‌رپا بوو وه له كۆتایی ساڵی 1981 دا من دائیره‌م به جێ هێشت له عه‌ربه‌ت وه له مانگی 4/1982 دا ڕۆیشتینه ئێران له به‌ر ئه‌وه په‌یوه‌ندیمان كه‌مێك پچڕا، به‌لاَم په‌یوه‌ندی ڕۆحیمان هه‌ر مایه‌وه چونكه هه‌ردووكمان ئینتمامان هه‌بوو بۆ مه‌دره‌سه‌ی ( اخوان مسلمین )، به‌لاَم له دووره‌وه گوێ بیستی ئه‌و وتار‌و نوسینانه‌ی بووم، وه له وتاره‌كانی جومعه‌دا خه‌ڵكی بانگهێشت ده‌كرد بۆ ئیسلام، وه دژی ڕژێمی به‌عس قسه‌ی ده‌كرد، به تایبه‌تی كه له ڕه‌مه‌زانی ساڵی 1987 دا كه له كت‌و پڕدا سوپای به‌عس هه‌ستا به ئاواره‌كردنی گونده‌كانی شاره‌زوور له ده‌وری هه‌ڵه‌بجه، وه خانووه‌كانی خاپوركردن، وه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه هه‌ستان به موزاهه‌ره‌یه‌كی گه‌وره دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته دڕندانه‌ی ( به‌عس ) وه به‌رامبه‌ر مودڕه‌عه‌كانی به‌عس وه‌ستان، وه فڕۆكه‌كان ده‌ستیان كرد به بۆردومانكردنی خه‌ڵكی له سیروان و هه‌ڵه‌بجه، وه خه‌ڵكێكی زۆر كه برینداربوون به زیندویی زینده به‌چاڵكرن، وه خانوو به‌ره‌یه‌كی زۆریان له هه‌ڵه‌بجه به ماده‌ی T.N.T ته‌قانده‌وه، مامۆستا ئه‌و وه‌زعه‌ی پێ قبوڵ نه‌كراو له‌گه‌ڵ مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكێكی زۆری هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور هه‌ڵه‌بجه‌یان به جێ هێشت و وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك ڕوویان كرده كوردستانی ئێران وه له تاران‌دا خۆپیشاندانیان ڕێكخست دژی ئه‌و ڕووداوه‌ی هه‌ڵه‌بجه .
3- سروشتییه بوون و وجودی زانا كاتێك كه ئاگاداربن له فیقهی واقیع، وه دونیا نه‌ویست و وارع بن، چونكه هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه به ناوی ئیسلامه‌وه دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر جڵه‌وی به ده‌ست ئه‌هلی عیلم و دڵه‌وه نه‌بێت، ئه‌و بزووتنه‌وه به‌ره‌و تگرف و لادان ده‌ڕوات، وه لاوازیی و فه‌شه‌ل ڕوی تێ ده‌كات و له ڕۆحی ئیسلامی لا ده‌دات، وه نرخ و به‌هایان ئه‌ڕوات وه تأیدی خوای گه‌وره‌ش له ده‌ست ده‌ده‌ن، وه له ڕۆژی دواییشدا دووچاری دواڕۆژێكی ڕه‌ش دێت .
4- ڕاسته زانایان له ڕابردوو ئێستادا ده‌وریان هه‌بووه له به‌ڕێوه‌بردنی بزاڤی ڕزگاری خوازیدا به‌لاَم ئێستا لاوازی پێوه دیاره به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له زانایان وه‌ك حاڵ كاریگه‌ری دنیا‌و زه‌ختی واقعیان له سه‌ره، وه هه‌ندێكیان تووشی زیاده ڕه‌وی بوون له بۆچونیاندا وه ته‌زكیه‌ی نه‌فسیان لاواز بووه، وه ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆی سه‌ر لێ تێكچوونی شوێن كه‌وتوانیان .
5- مامۆستای "خوا لێ خۆش بوو" كه‌سێكی سروشت مردوو و نه‌زان نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ستێكی زیندووی هه‌بوو زۆر ئاگادار بوو له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی ڕۆژانه له ناو ولاَت و جیهاندا . وه ته‌فسیره‌كه‌یشی شاهیده له‌سه‌ر زانایی به‌سه‌ر قورئانی پیرۆزدا، وه ماندوویی پێوه دیاره له‌گه‌ڵ كه‌می توانایی داراییدا .
6- ئه‌مه‌وێ بڵێم وه به قه‌ناعه‌تی شه‌خصی خۆم : كه "خوا لێ خۆش بوو" گونجاوتر بوو بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامیی مه‌ده‌نی ده‌عه‌وی، هه‌تا وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامیی سه‌ربازی له ئاوا وه‌زعێكی ئاڵۆز‌و پاشاگه‌ردانی وه‌ك كوردستان و عێراق، وه ئه‌مه وه‌لاَمی هه‌شته‌میش له خۆ ده‌گرێ، به‌ڵێ ڕاسته ئیسلام ڕۆژێك خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و هێز بوو، به‌لاَم دروستبوونی هێزێك بۆ ئیسلامیی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سانێك یاخود یارمه‌تی دانی كه‌سانێك كه بڕوایان به ڕاستی ئیسلام نه‌بێت شتێكی مه‌حاڵه!!
وه دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه ئه‌گه‌ر چبگ و په‌روه‌رده‌ی ده‌وامی نه‌بێت معرچه بۆ لادان له‌سه‌ر سكه‌ی خۆی، وه دروستبوونی جۆره‌ها ئیتیجاهاتی جیاواز‌و زیاده ڕه‌وی له تێگه‌یشتن و له ده‌ست دانی عه‌قڵی ئیسلامی و فیقهی واقع، وه‌كو ئێستا كه ئه‌یبینین له‌سه‌ر ولاَتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دا .
برای به‌رێزم مامۆستا عیرفان یاده‌وه‌ریه‌ك هه‌یه حه‌ز ئه‌كه‌م بۆتانی باسبكه‌م كه له نێوانی هه‌ردوكماندا روویداوه، پێش ئه‌وه‌ی برایانی كۆمه‌ڵ ئیعلانی جیابوونه‌وه بكه‌ن من له خزمه‌تی مامۆستا جعفر و كاك حمه‌سعید حمه‌علی كه ئه‌وكاته لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (5) ی یه‌كگرتوو بوو وه‌ك وه‌فدێك ڕۆیشتینه خزمه‌تی مرحومی مامۆستا ملا عه‌لی بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێ بكه‌ین كه ڕێگایه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته ڕوو نه‌دات وه به‌ڕێز كاك حمه‌سعید حمه‌علی بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر وته‌ی به‌كه‌ڵكی عه‌رز كرد و له‌و كاته‌دا به‌ڕێز مرحومی باوكت مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له دانیشتنه‌كه‌دا بوو وه زه‌ره‌رو زیانی به‌رهه‌می دووبه‌ره‌كی ڕوون كرده‌وه كه له ئیسلامدا چه‌ند ترسناكه، جا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د وتی: ئایا له كوێ هه‌بووه له هه‌ڵبژارندا كه ئێمه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بووین ئاوا ناومان بسڕنه‌وه ؟!!
له كۆتاییدا داوای لێ خۆش بوون و ده‌ره‌جه‌ی به‌رز ده‌كه‌م بۆ جه‌نابی مامۆستا وه هیوادارم كه‌خوای گه‌وره نیشته‌جێی كردبێت له به‌هه‌شتی به‌ریندا وه داوا‌و ئامۆژگاریم بۆ به‌ڕێزتان كه نه‌وه و جێگه‌داری ئه‌وون كه سود له ئاكاری چاكه‌كانی مامۆستا وه‌ربگرن وه زاڵ ببن به سه‌ر هه‌واو ئاره‌زوه‌كانتانا وه له ڕه‌وشتی ئیسلامیتاندا نمونه‌ی جوان نیشان بده‌ن وه هه‌ویه‌و پێناسی باوكتان زیندو ڕابگرن وه له هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی به‌شه‌ری وه‌كو سروشتی مرۆڤ ئێوه ده‌رسی لێ وه‌ربگرن وه به داوای عه‌فوو و لێ‌خۆش بوون باوكتان سه‌ر فه‌راز بكه‌ن له دیوانی خودادا .
وه جارێكی تر سوپاستان ئه‌كه‌م به‌رامبه‌ر ڕێزتان به‌رامبه‌رمان . وه هیوای حورمه‌ت و ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ئه‌خوازم .
والسلام علیكم و رحمة الله وبركاته
براتان
نه‌وزه‌ر علی محمد سعید
24/1/2010
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید

بەروار2020/03/30سەردان 613
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د