لە فەزڵ و گەورەیى مزگەوتدا.
لە فەزڵ و گەورەیى مزگەوتدا.
ئیمامى (بوخاریى)و (موسلیم) ڕیوایەتیان کردووە کە پێشەوا (عوسمان) گوتویەتى: گوێم لە پێغەمبەر بوو ﷺ دەیفەرموو: ((من بنى مسجدا يبتغي به وجه الله، بنى الله له مثله في الجنة)).(صحيح البخاري، كتاب الصلاة، أبواب استقبال القبلة، باب من بنى مسجدا، حديث : 441. ) واتە: هەر کەسێک لەبەر خوا مزگەوتێک بکاتەوە، مەبەستیشى هەر ڕەزامەندیی و خۆشنوودیى ئەوبێت، بێگومانە کە خواى دلۆڤانیش لە نموونەى ئەو مزگەوتە- لە گەوەریى و بچوکییدا- کۆشکێکى دەداتێ لە نێو بەهەشتدا.
ئیمامى (موسلیم)یش لە (ئەبوو بورد)ەوە دەڵێ: پیاوێک لەمزگەوتدا هاوارى بۆ شتێکى گومبووى خۆى دەکرد، پێغەمبەر ﷺ فەرمووى: ((لا وجدت، إنما بنيت المساجد لما بنيت له)).( صحيح مسلم، كتاب المساجد ومواضع الصلاة، باب النهي عن نشد الضالة في المسجد وما يقوله من سمع، حديث : 913. ) واتە: یاخوا نەکەوێتەوە دەستت، ئەى مەگەر نازانى مزگەوتەکان تەنها بۆ خواپەرستى بیناکراون! وە لە فەرموودەیەکى (متفق علیە)دا هاتووە: ((إذا مر أحدكم في مسجدنا، أو في سوقنا، ومعه نبل، فليمسك على نصالها، أن يصيب أحدا من المسلمين منها شيء)).( صحيح البخاري، كتاب الفتن، باب قول النبي : من حمل، حديث: 6681./ صحيح مسلم، كتاب البر والصلة والآداب، باب أمر من مر بسلاح في مسجد أو سوق أو غيرهما، حديث : 4846. ) واتە: هەرگا کەسێک لەئێوە بەناو مزگەوتماندا تێپەڕى، یان بەناو بازاڕماندا، وە تفەنگ و چەکیشى پێ بوو، دەبا باش باشێ تیرەکەى مەحکەم بکاو، (مەترسى دەرچونى نەهێڵێت) تا خەڵکى ئازار نەدات. والله أعلم.
ئەحمەد كاكه مەحموود
بەروار2020/04/04سەردان 541
شووراو ڕاوێژ بنەمایەکى گرنگە لە ئیسلامدا. جیاوازیی و ئیختیلاف حەرامە لە دیندا. سەبارەت بە چۆنیەتی دابەزینی باوکە ئادەم و دایە حەوا. جوولەکە جبریل بەدوژمنى خۆیان دەزانن. جێنشین و خەلیفە (ولاية العهد). وتەیەک بۆ موحامیی و پارێزەرەکان . هەرکە تاعوون و هەر پەتایەکى تر بڵاوبوويەوە دوورى لێبگرن.! ماناو واتاى (موحکەم و موتەشابیە). ماناو بێژەى (سەید) بەلاى شەرعزانەکانەوە. زێدە رۆیی خاوەن نامەکان. جیاوازى نێوان غەنیمەت و فەیئ. شەیتان لە ڕشتەى فریشتە نیە. بەڕاستى یاجوج و ماجووج لەم وڵاتەدا بەد فەڕوو خراپەکارن. ئەو بەندە زۆر زانایە لە (مەجمەعولبەحرەین) دایە.! ئەسڵى ئاسمان و زەویی.