له‌یادی وه‌فاتی خه‌مخۆری وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی ئیسلامی‌دا

له‌یادی وه‌فاتی خه‌مخۆری وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی ئیسلامی‌دا
زانا قه‌ره‌داغی
له‌ناو ڕابوونی ئیسلامی‌دا كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده هه‌ڵكه‌وتن كه هه‌قه ژیان و خه‌باتیان به ئاوی ئاڵتون بنوسرێته‌وه و ئاواته‌كانیان بهێنرێنه‌دی، یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حمود بوو، كهتهمهنێك خه‌وی به یه‌كڕیزی موسڵمانانه‌وه ده‌بینی و ئه‌یویست كه موسڵمانان ببن به یه‌ك هێزو یه‌ك ده‌ست چونكه باش ده‌یزانی كه موسڵمانان سه‌ركه‌وتو نابن ئه‌گه‌ر یه‌ك دڵ یه‌ك هه‌ڵوێست نه‌بن، له‌م ڕوهشهوه هه‌وڵی زۆری‌دا بهلاَم به‌داخه‌وه هه‌وڵه ئیمانییه‌كانی مامۆستا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی خه‌ونیان بهدهسهلاَتهوه ده‌بینی شكستی خوارد، بهلاَم مامۆستا یه‌كێك له‌سیفه‌ته هه‌ره به‌رزه‌كانی ئه‌وه بوو كه ماندوبوونی نه ده‌زانی، وهپیاوێك بوو ژیانی هیجره‌ت و قۆناغه‌كانی تری ژیانی فێری نه‌سره‌وتنی كرد بوو وه‌پیاوی هه‌مووكات و ساتێك بوو له‌هیچكام له‌قۆناغه‌كانی ژیانیدا بێ كار نه‌ده‌بوو، هه‌میشه وه‌ك هه‌نگ له گه‌ڕ اندابوو تا كارێك بكات هه‌نگاوێك كاروانی ڕابوونی ئیسلامی بباته پێشه‌وه، خه‌مبار ده‌بوو بهكزیی و لاوازی موسڵمانان، هه‌رئه‌وه‌ش بوو له‌و ته‌مه‌نه گه‌نجییه‌ی مامۆستادا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕیشی ڕه‌شی سپی تر ده‌بوو، به‌داخه‌وه ئه‌وه سێ ساڵه كاروانی ڕابوونی ئیسلامیی بێ مامۆستایه‌و كه‌سێك نییه ده‌ستی برایه‌تی دریَژ بكات، هه‌ر سێ پارتی ئیسلامیی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ لێك دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌و به‌رهه‌می كاریشیان دیاره ته‌نها خولانه‌وه‌یه له‌ناو بازنه‌یه‌كی داخراودا، كه‌بێ به‌رهه‌م و بێ سه‌مه‌ر كز‌و لاواز‌و بێ عیزه‌ت، ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و كزی ده‌چین، ئه‌گه‌ر نه‌بینه‌وه به برا ئه‌وا دۆڕاوی ئیستا‌و دوا ڕۆژ ده‌بین، بۆیه به فرسه‌تی ئه‌زانم له یادی وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمودا په‌یامی برایه‌تی بده‌مه‌وه به‌گوێی برایانی ڕابوونی ئیسلامیداو ئاواتی مامۆستا‌و سه‌رجه‌م موسڵمانان بهێننه دی ئه‌گه‌ر هه‌ر ناشبنهوه به‌یه‌ك، یه‌ك هه‌ڵوێست بن، كه ئه‌وه‌ش ئه‌زعه‌فول ئیمانه ..
22/01/2015
بەروار2020/03/29سەردان 484
یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی زانایه‌ك مردنی جیهانه وەفایەک بۆ مامۆستا‌و فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی وه‌فاتی خه‌مخۆری وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی ئیسلامی‌دا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له ڕۆژگاری ونبوونی ئێوه‌دا، ڕابوونی ئیسلامیی چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی خه‌می رابوونی ئیسلامیی و ته‌فره‌قه پیری كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! ملا عبداللطیف بامۆكی: گیانی په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی په‌روه‌رده‌یی له هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود " گه‌لێ له پێش ئه‌وانه‌وه..!