قسە بە زەمانە مەڵێن.!
قسە بە زەمانە مەڵێن.!
(وَمَا يُهْلِكُنَا إِلاَّ الدَّهْرُ) وە هەر سروشت و زەمان و ڕۆژگارە دەمانمرێنێ و لەناومان دەبات. لەوە دەچێ ئەوانە هەندێک بووبن، بڕوایان وابووبێ کە هەمووشتێک هەر بەدەستى سروشت و رۆژگارە، لەوانەن کە پێیان وتوون (دەهریى)، ئێستایش پاشماوەیان لە هۆنراوەو پەخشانى شاعیرەکاندا دەبینرێ: (وەک ئەم وشانە: فەلەک! زەمانە! غەددار! چەرخى چەپگەڕ!..هتد)، جا ئەوانە لە هەموو سات و سەردەمێکدا سەریان هەڵداوەو سەر هەڵئەدەن و، هەوڵى چەسپاندنى ئەو بیرۆکەیە دەدەن، بەو هیوایەوە خەڵکى لە شەرعى خوا دوور بخەنەوە، گومانیش نییە لەوەدا کە بەخەستیى خۆیشیان سەرگەردانن، جگە لە شوێنکەوتووەکانیشیان.. ئەوە کۆمەڵى سادەو ساویلکەیە. ئیمامى (موسلیم) ئەم فەرموودەیەى هێناوە: ((لاتسبوا الدهر، فإن الله هو الدهر)).(صحيح مسلم، كتاب الألفاظ من الأدب وغيرها، باب النهي عن سب الدهر، حديث: 4264). پێشەوا شافیعیى دەڵێ: عەرەبەکان لە سەردەمى جاهیلیەتدا کە بەلآو نەهامەتێکیان تووش دەبوو، دەیان وت: (ياخيبة الدهر!)، ئەو ڕووداوانەیان دەدایە پاڵ ساڵ و زەمان و جنێویان دەدا، خۆ لە واقیع و بنەڕەتیشدا هەر خواى گەورەیە ئەو کارانە دەکا، جا کەوابوو وەک جنێویان بە خوا دابێ وایە، چونکە لە هەقیقەتدا خوا خۆیەتى زەمانە دەگێڕێ و (فاعیل)ـە، (ئیبن کەسیر).
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/31سەردان 707
تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟ تۆڵەى دزو وەڵامێک بۆ ناحەزانى ئیسلام.؟ هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟ گۆشتى نیچێر بەم مەرجانەى خوارەوە حەڵاڵە.:- کەفارەت و بارتەقاى سوێند.؟ فرە ژنى.؟ ئەم جۆرە ژنانە مەخوازن.؟! نیکاحى موتعە.؟ ئەحکامى موتعە.؟ بۆچی لەمیراتدا ژنان وەک پیاوان حسابیان بۆ ناکرێ.؟ باسێک دەربارەى (قەووامە) و دەسەڵاتى پیاوان بەسەر ژناندا.؟ چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟ وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.! ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و چەند ئەحکامێک.؟ چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟