باسی پێنجه‌م: رۆشنبیری مامۆستا‌و فراوانی زانستیی
رۆشنبیری مامۆستا‌و فراوانی زانستیی
له بواری خوێندن و خوێندنه‌وه‌و نووسیندا مامۆستا به شاهیدی ئه‌هلی عیلم و ئه‌هلی قه‌ڵه‌م زۆر به‌توانا بووه، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكردووه جه‌نابی مامۆستا نزیكه‌ی (18) ساڵ له حوجره‌دا ماوه‌ته‌وه‌و سه‌رقاڵی خوێندنی زانسته ئیسلامییه‌كان بووه، وه یه‌كێك بووه له فه‌قێ دیار‌و زیره‌كه‌كانی سه‌رده‌می خۆی، كاتێ كه له خزمه‌ت مامۆستا شێخ خالیدی موفتیدا ده‌بێ له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه، به پێی وته‌ی نه‌وه‌و ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ئه‌وكات مامۆستایان بینییوه‌و ناسیوه، شاهیدی زیره‌كیی و چاكه‌ی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، پاشانیش كه هاتووه‌ته خزمه‌تی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز له‌وێش هه‌ر نموونه‌ی فه‌قێی زیره‌ك و چاوكراوه‌و شه‌رم و حه‌یاو به دین بووه، مامۆستا هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی كه (ئیجازه‌ی عیلم)ی وه‌رده‌گرێ و ده‌چێته گوندی بناوه‌سووته، حوجره‌و مزگه‌وتی گوند ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه‌و چه‌ند فه‌قێیه‌ك ده‌گرێ و وانه ئایینیه‌كانیان پێ ده‌ڵێته‌وه.. مامۆستا له‌بواری زانست و زانیارییدا به شاهیدی زۆربه‌ی زانایانی گه‌وره‌ی كوردستان وه‌ك مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزو مامۆستا سید نجم ا‌لدین تاهاو دكتۆر موسته‌فا زه‌ڵمیی و چه‌ندین زانای تری گه‌وره‌ی كوردستان شاهیدی زانایی مامۆستایان داوه به‌تایبه‌ت له بواری فیقهدا.. وه جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان ڕابه‌رو دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی زۆر زۆر متمانه‌ی له‌سه‌ر بابه‌ته فیقهییه‌كانی مامۆستا هه‌بووه‌و زۆرجار پشتگیری فه‌تواو ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستای كردووه!! پاشان له وتار بێژیشدا كه خۆی وه‌ك مامۆستای مێزه‌ر به‌سه‌ر پیشه‌ی ئه‌وه بووه وتاربێژێكی سه‌ركه‌وتوو بوێر‌و چاونه‌ترس بووه، هه‌ر له شارۆچكه‌ی پێنجوێن و خورماڵ و سیروان و ئۆردوگاكانی ئێران و پاشان هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان و هه‌روه‌ها له مه‌راسیمه سیاسیی و ئایینیه‌كانیشدا توانیویه‌تیی مافی وتاربێژیی و چاو نه‌ترسی خۆی له‌و بواره‌دا بسه‌لمێنێ، مامۆستا سه‌رجه‌م سیفاتی وتاربێژیی وه‌ك سیما‌و ڕیش و باڵا‌و هه‌یكه‌لی جوان و ده‌نگی خۆش و زوڵاڵ و له‌سه‌رخۆیی و شاره‌زایی له زانستی ته‌جویدو خۆشخوانی قورئان كه ئه‌وه مه‌رجێكی زۆر پێویسته كه مامۆستای وتاربێژ‌و پێشنوێژكار ده‌بێ به‌چاكی ئه‌و زانسته‌یه بزانێت!! وه له بواری نووسینیشدا ماشا‌والله هه‌میشه‌و شه‌وو رۆژ نه‌ده‌وه‌ستاو له نووسیندا باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌س وه‌ك مامۆستای ره‌حمه‌تی ئه‌و تاقه‌ت و توانایه‌ی هه‌بوو بێت!! هه‌میشه‌و هه‌مووكات سه‌رقاڵی نووسین بوو.. بۆیه زۆرجار دایكم و مناڵه‌كانیش هه‌ستمان ده‌كرد كه مافمان نادات و ئاگای لێمان نه‌ماوه‌و ئیتر جاجاره گله‌ییمان لێده‌كرد !! وه له كاتی په‌یابوونی كۆمپیوته‌ریشدا مامۆستا له‌و بواره‌شدا هه‌ر دوا نه‌كه‌وت و له رێی موحه‌ممه‌دی كوڕه بچوكیه‌وه رۆژانه زانیاری كۆمپیوته‌رو تایپكردنی بابه‌ت و ئه‌و بوارانه فێربوو، بۆیه بۆخۆی ده‌ستی دایه تایپكردنی زۆرێك له‌بابه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانی.. مامۆستا له ساڵی 1970 ی زایینیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته نووسین و تا ئێستا به‌رهه‌م و نووسینه‌كانی مامۆستا گه‌یشتووه‌ته 27 به‌رهه‌م.. ده‌توانم بڵێم مامۆستا یه‌ك كات بێ خوێندنه‌وه‌و بێ نووسین نه‌بووه، چ له‌ماڵه‌وه چ له‌سه‌فه‌رو چ له‌ناو ئۆتۆمبیلداو چ له مه‌قه‌ڕو باره‌گاكانی بزووتنه‌وه‌دا، زۆر نرخی كاتی به‌لاوه بوو، وه زۆر جه‌ریئو به توانا بوو له بابه‌ته فیقهییه‌كاندا، هه‌میشه ئه‌و فه‌توایه‌ی هه‌ڵ ده‌بژارد كه له‌گه‌ڵ مه‌سڵه‌حه‌تی ئه‌مرۆی موسڵماناندا بگونجایه، ده‌توانم بڵێم مامۆستا خۆی به (مقلد) نه‌ده‌زانی !! ئه‌و كتێبانه‌ش كه مامۆستا زۆر گرنگ بوو به‌لایه‌وه ئه‌مانه بوون: (صحیح البخاری، صحیح مسلم، مجموعة الفتاوی لإبن تیمیة، شرح أصول إعتقاد أهل السنة والجماعة للامام اللالكائی، معارج القبول فی شرح سلم الأصول للحافظ الحكمی، مغنی إبن قدامة، المجموع للامام النووی، الفقه الاسلامی وأدلته للدكتور وهبة الزحیلی، الجهاد والقتال فی السیاسة الشرعیة للدكتور محمد خیر هیكل، المحلی بالآثار لابن حزم، سبل السلام للصنعانی، نیل الأوطار للشوكانی، المفصل فی أحكام المرأة والبیت المسلم للدكتور عبدالكریم زیدان، زاد المعاد للامام إبن القیم الجوزیة، یسألونك فی ا‌لدین والحیاة للدكتور احمد الشرباصی، الفقه علی المذاهب الاربعة للشیخ عبدالرحمن الجزیری، فیض القدیر شرح جامع الصغیر للعلامة المناوی، الكامل فی التاریخ لابن الأثير، شرح السنة للامام البغوی، جامع الأصول لابن الاثیر، الترغیب والترهیب للامام المنذری، الاصابة فی تمییز الصحابة للعسقلانی، الفتاوی الكبری الفقهیة للعلامة ابن حجر الهیتمی، تاریخ الاسلام للدكتور حسن ابراهیم حسن، التشریع الجنائی الاسلامی للشیخ عبدالقادر عودة، حاشیة الجمل علی الجلالین للشیخ سلیمان الجمل، المختصر فی أخبار البشر"تأریخ أبی الفدا‌ء" للشیخ عمادالدین اسماعیل ابی الفدا‌ء، الاحكام السلطانیة للقاضی أبی یعلی الفرا‌ة، حواشی تحفة المحتاج للشروانی وابن قاسم، مغنی المحتاج للشیخ محمد الشربینی، التاج، الجامع الاصول للشیخ منصور علی ناصف)، وه زۆربه‌ی سه‌رچاوه گرنگه‌كانی ته‌فسیری قورئانیشی له كتێبخانه‌كه‌یدا وه ده‌ست ده‌كه‌ون و زۆر سه‌رچاوه‌ی ته‌فسیری به‌لاوه گرنگ بوو، وه سه‌رچاوه كوردییه‌كانی بواری ته‌فسیری كوردی وه‌ك: (ته‌فسیری مامۆستای رابه‌ری مه‌زن مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزو مامۆستا مه‌لا عبدالكریمی موده‌ریس و شێخ محمدی خاڵ و مامۆستا هه‌ژار موكریانی له كتێبخانه‌كه‌یدا هه‌ن)، وه زۆر سه‌رسام بوو به كتێبه‌كانی سید قوتب و عبدالله عزام و ئیمام مه‌ودودیی، به‌تایبه‌ت ته‌فسیره‌كه‌ی "سید" هه‌زار ره‌حمه‌تی لێبێ، وه زۆربه‌ی كتێبه‌كانی "سعید حوی" له كتێبخانه‌كه‌یدا هه‌ن به‌تایبه‌ت ته‌فسیره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها نووسراوه‌كانی (دكتۆر یوسف قه‌رزاویی و محمد غه‌زالی میسریی و عبدالله ناسیح عه‌لوان و محمد احمد را‌شد)ی له كتێبخانه‌كه‌یدا هه‌ن و هه‌میشه سوودو كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرتن، وه سه‌رجه‌م نووسراوه‌كانی مامۆستای پایه‌به‌رزی كورد مامۆستا مه‌لا عبدالكریمی موده‌ریس به تایبه‌ت ته‌فسیره‌كه‌ی ته‌فسیری نامی خوێندوه‌ته‌وه‌و له كتێبخانه‌كه‌یدا هه‌ن، وه هه‌روه‌ها گرنگی زۆریشی ده‌دایه كتێب و نووسراوه‌كانی دكتۆر موسته‌فا زه‌ڵمیی و زۆر به زانایه‌كی لێهاتوو به جورئه‌تی له قه‌ڵه‌م ده‌دا، وه زۆر سه‌رسامی كتێبه‌كانی مامۆستا مه‌لا عبدالرحیمی مه‌وله‌وی بوو "به‌ره‌حمه‌ت بێ" به‌تایبه‌ت كتێبی (عه‌قیده‌ی مه‌رزیه) و زۆربه‌ی شیعره‌كانیشی له‌به‌ر بوو، وه زۆربه‌ی كتێبه شیعرییه‌كانی وه‌ك نالیی و مه‌حویی و مه‌وله‌وی و مام هه‌ژارو چه‌ندانی تر له كتێبخانه‌كه‌یدا هه‌ن و موتالاَی كردوون). ئێستاش له كۆ كردنه‌وه‌و به‌چاپ گه‌یاندنی فه‌تواكانی مامۆستاداین ان شا‌ءالله.. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه مامۆستا زۆر زۆر رێز‌و حورمه‌تی زانایانی لابوو، به‌تایبه‌ت زۆر رێز‌و خۆشه‌ویستی و دڵخۆشی فه‌قێ و تالیب العیلمی ده‌كرد.
[email protected]
سەردان 637
باسی ده‌هه‌م: پرۆژه بانگه وازییه‌كانی مامۆستا دوای وه‌فاتی باسی نۆیه‌م: ئه‌و نوسینانه‌ی له‌سه‌ر مامۆستا نووسراون باسی هه‌شته‌م: ستایشی زانایان و كه‌سایه‌تیی و ناودارانی كوردستان له‌سه‌ر مامۆستا باسی حه‌وته‌م: فه‌تواكانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محمود باسی شه‌شه‌م: عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی مامۆستا باسی پێنجه‌م: رۆشنبیری مامۆستا‌و فراوانی زانستیی باسی چواره‌م: پۆسته بانگخوازییه‌كانی مامۆستا باسی سێهه‌م: به‌رهه‌م و نووسراوه‌كانی مامۆستا باسی دووه‌م: وانه بێژیی مامۆستا‌و قوتابیی و فه‌قێكانی باسی یه‌كه‌م: مامۆستاكانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود به‌شی دووه‌م: ژیانی زانستیی و بانگخوازی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود باسی پانزه‌هه‌م: سۆزی ئازیزان بۆ مامۆستا باسی چوارده‌هه‌م: پرسه‌ی مامۆستا باسی سیانزه‌هه‌م: شێواز‌و كاتی وه‌فاتكردنی مامۆستا باسی دوانزه‌هه‌م: خه‌مخۆری مامۆستا بۆ یه‌كریزیی و یه‌كهێزی موسوڵمانان