بەر لەھاتنی ئیسلام ژنان کرابوونە ماوەو کەلەپوور.!

بەر لەھاتنی ئیسلام ژنان کرابوونە ماوەو کەلەپوور.!

 بەر لە بڵاوبوونەوەی ئیسلام و دەسەڵات پەیداکردنی، کەسێک مردبا، کەسوکارەکەی دەھاتن وەکو کەلەپوور دەستیان بەسەر ژنەکەیدا دەکێشا! ئەرپێویستی بووبا مارەی دەکرد، یان بەمێردی دەداو، مارەیییەکەی دەخوارد، یان ھەرنەیدەھێشت شوو بکاتەوە...تا خۆی لێ دەکڕییەوەو فیدیەی لێ دەسەند! یان تەڵاقی دەداو، دەیکردە مەرج لەسەری کە: نابێ مێرد بەفڵانە کەس بکات، ھەتا خۆی نەکڕێتەوە بە مارەیییەکەی. ھەیشبوو ئەیھێشتەوە تا کوڕە بچکۆڵەکەی گەورە دەبووو لێی مارە دەکرد! وەھەروەھا دەیان کاری نامرۆڤانەی تریان بەرامبەر ئەو ژنە بێ چارانە دەکرد.... ئەمە ھەر بەردەوام بوو تا وەختی ئەوە ھات کە ئەو کۆمەڵگە بێ ئاوەزە، لەبارەی ژنانەوە حاڵی بکاوپێیان بڵێ: ژنیش وەکو پیاو بۆ خۆی ئازادە، بۆ دیاریکردنی ئایندە و چارەنووسی خۆی، ھیچ کەسێک بۆی نییە یاری پێ بکاو پێی ڕابوێرێ و، بەرژەوەندییەکانی ڕەچاو نەکات، تێیگەیاندن کە پەیوەندی ژن و مێرد، وەکو پەیوەندی ئاژەلڕ نییە، بۆ بازرگانیی و کاتێکی کەم نیە، پاشان دەست بکێشێ بەسەریاو ئازادیی لێ زەوت بکات...ئیسلام ھات حەرامی کرد ژنان بکرێنە کەلەپوور، قەدەغەی کرد ئازادییان لێ بگیردرێ، چۆن شوو دەکەن و، بەکێی دەکەن ؟؟ ئەمەیە کە خوای میھرەبان و دلۆڤان دەفەرمووێ: [یاأیُھا الذین آمنوا لایحل لکم أن ترثوا النسا‌ء کرھاً، ولا تعضلوھن لتذھبوا ببعض ماآتیتموھن – إلا أن یأتین بفاحشة مبینة – وعاشروھن بالمعروف فإن کرھتموھن فعسی أن تکرھوا شیئاً ویجعل اللە فیە خیراً کثیراً وإن أردتم استبدال زوج مکان زوج وآتیتم إحداھن قنطارا فلا تأخذوا منەُ شیئاً. أتأخذونە بھتاناً وإثماً مبینا وکیف تأخذونە وقد أفضی بعضکم إلی بعض وأخذنَ منکم میثاقاً غلیظاً] ٤/١٩-٢١. واتە: ئەی خەڵکانی خاوەن باوەڕ ! بۆتان حەڵالڕ نیە ژنان بەزۆرداری بکەنە ماڵی میراتیی، نابێ زۆریشیان بۆ بێنن،ھەتا بڕێک لەوەی پێتان داون – دیسان – لێیان بسێننەوە، مەگەر بە ئاشکرا لاساربن و کاری دزێوو ناپەسەند ئەنجام بدەن، دەبێ بە بەشێوەیەکی جوان و پەسەند ڕەفتاریان لەگەلڕ بکەن، خۆ ئەگەر ھەر چارەتان نەدەویستن، ددان بەخۆتان بگرن باشترە لەتەڵاقدانیان، چونکە گەلێ شتی وا ھەیە ئێوە حەزی لێناکەن، بەڵام بۆ ئاییندە خوا خێرو چاکەی زۆری تیاداناوە. ئەگەر ویستتان ژنی خۆتان تەڵاق بدەن و، لەجێی ئەودا ژنی تر بێنن، یان ھەر ئیترپاش ئەو، ژن نەھێنن، ئەگەر بەو ژنەتان – کە دەتانەوێ تەڵاقی بدەن – کلوورێک زێڕودراوتان دابێ، نابێ لێیان بسێننەوە، دەتانەوێ بەبوختان و درۆو دەلەسە وکاری حەرام بیسێننەوە ؟ واتە: بڕوبیانوویان بۆ ھەڵبەستن و لەبەرامبەر تەڵاقەکەیانەوە مارەیی یەکەیان بخۆن و، ئەوانیش لەبەر خۆ ڕزگارکردن لێتان، دەست لە مارەیییەکەیان ھەڵگرن ؟
جا کە ئێوە ماوەیەک بەژن و مێردی پێکەوە بوون و ڕاتان بواردووەو ھەر لە جێ و بانێکدا خەوتوون و، پەیمانی پتەویان لەگەلڕ ئێوەدا – ئەی مێردان ! – بەستووەو، مارەکراون و بوونەتە ھاوسەرو حەڵاڵتان ؟ کەی رەوای ھەقە مارەییەکەیان لێ بسێننەوە؟. (قەتادە) دەڵێت: ئەو پەیمانە ئایەتی: [فإمساک بمعروف أو تسریح بإحسان] ٢/٢٢٩. واتە: ڕاگرتنی ژنان و تەڵاقدانیان، ھەردوو بارەکەی دەبێ بە چاکەو جوامێرانە بێت، یان ئەو گرێ بەسی نیکاحە، ھەر بۆ حورمەت و ڕێزنانە لە یەک، ھەرگیز رەوا نیە بۆ مێرد، پاش ئەو ھەموو تێکەڵی و پێکەوە بوونەو، لەڕازو نیازی یەکتر گەیشتن، ناکۆکبن و، ھەراو کێشەیان لەگەلڕ دروست بکەن و، ئەوانیش بەناچاری ھەر چیتان پێدا بن – بەھۆی نیکاحەوە – دەستی لێ ھەڵبگرن؟!.
بەڵێ ئەو ئیسلامەی کە دیدو بۆچوونێکی تایبەتی ھەیە، سەبارەت بە تێڕوانینی مەسەلەی ئافرەت، ئەو ئیسلامە کە خانوو و ناومالڕ، بەجێگەی ئەمن و ئەمان و ئۆقرەی دلڕ دادەنێت، وەبەمیھرەبانی و بەزەیی و دلۆڤانەوە دەڕوانێتە پەیوەندی نێوان ژن و پیاو، ھەر ئەو ئیسلامەیە کە بە (مێرد) دەڵێ: ئەگەر بێ ھۆکاری شەرعیی – وەکو کاری فاحیشەو دزێوو.... تاد- چارەی ژنەکانتان نەویست، ھێمان بەئارام بن و، ددان بە خۆتاندا بگرن و، ھەولڕ بدەن لێک جیامەبنەوە، دوور نییە خوا ئەو حاڵەتە ناڕەحەتی یەتان بە خێرو چاکە و ژیانی خۆش بۆ بگۆڕێ.
زۆرێک لە ژن و پیاو ھەبووە، کاروباریان شێواوەوئاڵۆز بووە، ژنەکە، یان پیاوەکە ددانی بەخۆدا گرتووەو، لەوماوەیەدا، خوا منداڵی پێداون و بەوھۆیەوە ھەردوولا ئاشتبوونەتەوەو خۆشەویستی کەوتۆتە نێوانیان و، ژنەکەش بەتایبەتی شیرین تر بووە لای پیاوەکەی.
پێغەمبەری خوا ﷺ لەھەموو کەسێ ڕەوشت بەرزترو، ڕەفتار شیرینتر بووە لەگەلڕ ھاوسەرەکانیدا، بەڕووی خۆشەوە، بەڕویاندا چووە، قسەی خۆش و گەمەی لەگەلڕ کردوون، زەردەخەنەو پێکەنینی لە ڕوویاندا کردووە،تەنانەت کێ بەرکێی لەگەلڕ کردوون ! خاتوو (عایشە- خ) دەڵێ: بەر لە قەڵەوبوونم پێشبڕکێم لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ کردو پێشی کەوتم و، پاش قەڵەوبوونیشم ھەر پێشبڕکێمان کرد، بەڵام ئەمجارەیان لێی بردمەوە، ئەوسا پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: (داش بەداش). پێغەمبەر ﷺ لەھەر ماڵێکیاندا بووبا، زۆربەی شەوەکان دەینارد بە دوای ھاوسەرەکانی تریدا، بۆ خۆشیی و خۆشەویستی نێوانیان، لەوماڵەدا کۆی دەکردنەوە، پاشان کاتی خەو ھەریەکەیان دەگەڕایەوە ماڵی خۆی، پێغەمبەر ﷺ لەبەر ڕێزو پایەی ژنان بوو، کە فەرمووی: ((خیرکم، خیرکم لأھلە، وأنا خیرکم لأھلە)). (ئەبوو داود، ئیبن ماجە) واتە: ھەر ئەوەتان چاکە، کە بۆ ژن و ھاوسەرەکەی زۆر چاکە، شیاوی باسە، من لە گشتتان بۆ ژن وماڵم باشترم. ھەر ئەو پێغەمبەرە ﷺ ئەوەندە سۆزو خۆشەویستی ژنەکانی لا مەبەست بوو، ھەوڵی زۆری دەدات، دڵیان نەیەشێ و گەرد نەگرێ بەرامبەری، بۆیە ھەر کە دەرچووبا بۆ سەفەرێک، یەکێکیانی لەگەلڕ خۆی دەبر، بەڵام چۆنی دەبرد؟ حەزی لەھەرکامێکیان بووبا ئەوەی دەبرد ؟ حاشە! وای نەدەکرد، بەڵکو تیروپشکی بۆ دەکردن و، ئینجا بۆ کامیان دەرچوایە، ئەوەیانی دەبرد... بەڵێ ژن لە ئیسلامدا – بێ جیاوازیی – وەکو پیاوەو، نابێ بە ھیچ شێوەیەک ستەمی لێ بکرێ و، ئازادیی لێ زەوت بکرێت.

سەرچاوە/ ژنان و کاروباری ژنان لە ئیسلامدا  - نووسینی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود


بەروار2020/04/01سەردان 502