چۆنیەتى وەرگرتنى تەکالیف و ئەمانەت لەلایەن زەوى و ئاسمانەکانەوە.

چۆنیەتى وەرگرتنى تەکالیف و ئەمانەت لەلایەن زەوى و ئاسمانەکانەوە.

(إِنَّا عَرَضْنَا الأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَالْجِبَالِ) بەڕاستیى ئێمە سپاردەو (تەکالیف)ـەکانمان خستە سەر ئاسمانەکان و زەویى و کێوەکان (فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا) کەچى هیچیان لە خۆیان ڕا نەدى و، لە هەڵگرتنیان نکوڵییان کرد. خاوەنى (أضواء البيان) دەڵێت: ئەم (عەرض)و نماییشى سپاردەیەو، وەرنەگرتنى ئاسمانەکان و زەویى و چیاکان.. شتێکى راستەو حەقیقەتى هەیە، هەر چەند ئێمەش چۆنیەتیەکەى دەرک نەکەین، وە دەشڵێ بۆ ئەم راستیە ئایەت و فەرموودە زۆرە، لەوانە: (وإن من الحجارة لما يهبط من خشية الله) (2/74)، وە (تسبح له السموات السبع والأرض ومن فيهن..) (17/44)، وە (وسخرنا مع داود الجبال يسبحن) (21/97)، وە فەرموودەیش: وەک گریانى بنکى دارە خورماکە، ئەو کاتە کە پێغەمبەر ﷺ وتارى لەسەر دەدا لە مەدینەدا، پاشان لەوێ گواستیەوەو چووە سەر میمبەرەکە، وەک ئیمامى (بوخاریى) هێناویەتى. وە لە (موسلیم)یشدا هاتووە: ((إني لأعرف حجرا بمكة كان يسلم علي قبل أن أبعث إني لأعرفه الآن)).( صحيح مسلم، كتاب الفضائل، باب فضل نسب النبيﷺ، حديث : ‏4319‏. ) پێغەمبەر ﷺ فەرمووى: بەڕاستى من بەردێ دەناسم، کاتێ کە لە مەککەدا بووم هەمیشە سڵاوى لێ دەکردم! ئەمەو چەند فەرموودەیەکى تریش. والله أعلم.

ئەحمەد كاكه مەحموود


بەروار2020/04/04سەردان 447