پرس و راوێژ لەسەر ژنان و خزمەتی منداڵ؟ بەشی دووەم

پرس و راوێژ لەسەر ژنان و خزمەتی منداڵ؟ 

نووسین وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود

بەشی دووەم

وەڵام
24- ئەگەر منداڵ حەجی پێبكرێ‌، پاداشتی هەیە، بەڵام حەجی فەرزی لە كۆڵ ناخات.
25- ئیحرام و نییەتی ئەو منداڵە لەسەر (وەلیی)و سەرپەرشتیاریەتی.
26- پێویستە بە (عەدالەت) لە نێوان منداڵاندا ڕەفتار بكرێ‌، بەتایبەتی لە بەخششدا، نابێ‌ بە هەندێ‌ بدرێ‌ و، هەندێ‌ بێبەش بكرێ‌.
27- نابێ‌ دایكان شتێ‌ بدەن بە هەندی َمنداڵ و، هەندێكیان بێبەش بكەن، مەگەر باڵغبن و ڕازیی بن، یان یەكێكیان هیچ شتێكی نەبوو پێی بژی.
28- نەفرین كردن لە منداڵان، گوناحی گەورەیە، بۆیە پێغەمبەر دەفەرموێ‌: ((لعن المؤمن كقتله)) (تعليق شعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح على شرط الشيخين. مسند الامام احمد 16432). هەروەها دروست نییە نەفرینكردن لە كەسێكی تایبەت، ئەگەرچی ئاژەڵ بێت.
29- دوعای شەڕكردن لە منداڵان دروست نییە، چونكە وا دەبێ‌ هاوكات دەبێ‌ لەگەڵ ئەوكاتانەدا دوعایان تێدا گیرا دەبێ‌، دایك دەبێ‌ صەبرو ئارامی بێ‌ بەرامبەر بە منداڵان، تا ئەوەی دوعای شەڕ بكات، ئامۆژگارییان بكات، یان لێیان بدات.
30- هەدیەو دیاریی بردن بۆ منداڵێك لە دایك دەبێ، یان بۆ دایكەكەی، ئەگەر كرابێ‌ بەعادەت و باوی ناوچەكە قەیدی نییە.
31- راگرتنی هەندێ‌ باڵندەو پەلەوەر لە ماڵەوە بۆ ئولفەتی منداڵان قەیدی نییە، بە مەرجێ‌ دان و ئاوی بدرێتێ‌ و جێگەی حەوانەوەی باش بێت.
32- ئەو شتانەی منداڵان یارییان پێدەكەن، ئەگەر وێنەی كامل و تەواو نەبن، بۆ نموونە: چاوو لووت و دەمیان نەبێ‌، دروستە، وەكو ئەو یاریانەی خاتوو (عائیشە) بە منداڵی یاری پێدەكردن، ئەگینە بەكار نەهێنرێن باشترە لە بە كارهێنانیان.
33- كونكردن لەگوێ و لووتی كچۆڵە، بۆگوارەو لووتەوانە، هیچ قەیدێكی نییە.
34- گۆرانی منداڵان.. ئەگەر لەگەڵ ئەو جۆرە مۆسیقا هەست بزوێنەرانەدا بوو - ئیتر دینی بێت، یان نیشتمانی - دروست نییە.
35- دروست نییە نە بۆ گەورە، نە بۆ منداڵ لە بەركردنی هەر جل و بەرگێك ڕەسم و وێنەی پێوە بێت، وە دروست نییە ڕاگرتنی وێنە بۆ یادگاریی، یان بۆ هەرشتێكی دی، مەگەر حاڵەتێكی زەروورەت و پێویست داوا بكات، وەكو پسووڵەو پاساپۆڕت و..تاد.
36- هەق نییە دایك و باوك رێ‌ بە منداڵ بدات ئەگەر چی بچوكیش بێت، جل و بەرگی كورتی لەبەر بكرێ‌، چونكە بۆ دوایی خووی پێوە دەگرێ‌ وە بەئاسانی وازی لێ‌ ناهێنێ‌.
37- كچۆڵەی نا باڵغ دەتوانێ‌ بێ‌ سەرپۆش نۆیژ بكات و قەبوڵیش بێ‌، بەڵام نۆیژی كچی باڵغ بێ‌ سەرپۆش قەبوڵ نابێت، پێغەمبەر دەفەرموێ‌: ((لایقبل الله صلاة حائض الا بخمار)) (رواه أبوداود والترمذي وصححه. وصححه الألباني فى إرواء الغليل 267). بەڵام باش وایە بە سەرپۆشەوە بیكات.
38- ئەو كیژانەی زوو گەشە دەكەن بەر لە باڵغ بوون و دەبنە جێگەی سەرنج و ڕوانین، هەقە حیجاب بكەن و خۆ داپۆشن، لەبەر فیتنەو رووداوی كاری خراپ و ناپەسەند.
39- تێكەڵبوونی كچ و كوڕ لە قوتابخانەكاندا - بە تایبەتی- بەهیچ شێوەیەك دروست نییە، هەقە باوك و دایك و دەسەڵاتداران كاری وا قەبوڵ نەكەن.. ئەوەتە پێغەمبەرمان موحەممەد فەرمان دەدا بەجیا كردنەوەیان، تەنانەتی لە شوێن و جێگای خەویشدا.
40- هەڵسانەوەی قوتابی لەبەر مامۆستا لە قوتابخانەكاندا پێویست ناكات، چونكە بەتوندی بەرچاو خراوەو (مەكروهە).
41- ڕەسم و وێنەی ئەو شتانەی گیانلەبەرن، بەهیچ شێوەیەك دروست نییە، ئەگەر چی بۆ فێركردنیش بێت، بەڵام سەیارەو دارو دەرخت و دیوارو...تاد، قەیناكات.
42- چەپڵە لێدان بۆ منداڵ، یان خۆی لێیبدات، كارێكی نا پەسەندەو لە شەریعەتدا بە (الكراهة الشدیدة) لێكیان داوەتەوە.
43- (شێخ بن باز) دەڵێ: باوك دەتوانێ‌ بەخشش بدات بەو كوڕەی گۆیڕایەڵیەتی و، نابێتە ناهەقی بەرامبەر بە منداڵەكانی تر.
44- دەبێ‌ ڕشانەوەی منداڵ بشۆردرێ‌، ئەوسا نۆیژ بكرێ‌.. واتە: ئەگەر منداڵ رشایەوە بەجل و بەرگی دایكیا دەبێ‌ بشۆرێ، ئینجا نۆیژەكانی بكات.
45- بە لەشگرانی شیردان بە منداڵ قەیناكات، تەنانەتی نایەوێ‌ لەبەر ئەوە بچێت خۆی بشۆرێ‌، یان دەست نوێژ بگرێت.
46- ئەگەر منداڵان بە بەردەم نۆیژدا بچن، نۆیژەكە نابڕن و قەیدی نییە.

كۆتایی

بەروار2020/04/06سەردان 384