پوخته‌ی باسی به شوودانی كچی باڵغ و بێوه‌ژن:
پوخته‌ی باسی به شوودانی كچی باڵغ و بێوه‌ژن:
یه‌كه‌م - هیچ كه‌سێك ناتوانێ كچی باڵغ‌و ئاقڵ - بێ ڕه‌زامه‌ندی كچه‌كه - به شوو بدات.
دووه‌م – ئه‌گه‌ر بێ ڕه‌زامه‌ندی‌و مۆِڵه‌تی كچه‌كه ماره كرا، ئه‌وه ئه‌گه‌ر قه‌بووڵی نه‌كات، (فه‌سخ)ـه‌و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
سێیه‌م – ئه‌گه‌ر (وه‌لی) به‌شووی نه‌داو مۆڵه‌تیشی نه‌دا بۆ خۆی به‌هاوكووفێك مێرد بكات، سكاڵا ده‌داته دادوه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ باوك‌و كه‌س‌وكاری.
ئیمامی بوخاریی ده‌روازه‌یه‌كی داناوه بۆ ئه‌م باسه ده‌ڵێ: ((باب: لا ینكح الأب وغیره البكر والثیب الا برضاهما)) پاشان ئه‌م فه‌رمووده‌یه دێنێ: ((لاتنكح الأیم حتی تستأمر، ولاتنكح البكر حتی تستأذن)). واته: بێوه‌ژن تا قسه‌و ڕه‌زامه‌ندی وه‌رنه‌گیردرێ، به مێرد نادرێت، كچیش تا مۆڵه‌تی وه‌رنه‌گیردرێ، به مێرد نادرێت، له پێغه‌مبه‌ریان – صلی الله علیه وآله وسلم – پرسی: مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له كچان چۆنه ؟ فه‌رمووی: بێده‌نگ بوونیانه. (ئیبن حجر العسقلانی) له‌شه‌رحی فه‌رمووده‌كه‌دا ده‌ڵێت:: ((والحدیث دال علی أنه لا إجبار علیها – أی البكر إذا بلغت)).
(ئیبن عباس) – له موسلیمدا هاتووه – ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌فه‌رمووێ: ((الثیب أحق بنفسها من ولیّها، والبكر یستأذنها أبوها فی نفسها وإذنها صماتها)). ئه‌م فه‌رمووده‌یه – ئه‌وه‌ند به‌هێزه (ئیمامی: بوخاریی، موسلیم، أصحاب السنن: ئه‌بوو داود ترمذی، نه‌سایی، ئیبن ماجه) هه‌روه‌كو (داره‌می، به‌یهه‌قی) ڕیوایه‌تیان كردووه. ئیمامی (شه‌وكانی) له (نیل الأوطار)دا ده‌ڵێ: ((وظاهر الأحادیث: أن البكر البالغة إذا زوجت بغیر إذنها لم یصح العقد)). كه‌وابوو (وه‌لی) ژنان ناتوانن بێ مۆڵه‌ت‌و ڕه‌زامه‌ندی كچانی باڵغ به‌مێردیان بده‌ن، گریمان به مێردیان دان گرێبه‌سته‌كه كاری پێ ناكرێت‌و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، (ئه‌بوو داود) له (ئیبن عه‌باس)ـه‌وه ده‌ڵێ: ((أن جاریة بكرا أتت النبي – صلی الله علیه وآله وسلم – فذكرت أن أباها زوجها وهي كارهة فخیرها النبي ﷺ)). خاوه‌نی (سبل السلام) ده‌ڵێت: ئه‌م فه‌رمووده به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه حه‌رامه بۆ باوك – دیاره غه‌یری باوك چاكتر – ماره بڕینی كچی خۆیان بێ ڕه‌زامه‌ندییان. ئیمامی(نه‌سایی) له خاتوو (عایشه)وه ده‌ڵێت: كچه لاوێك هاته لای گوتی: ((إن أبي زوجني إبن أخیه لیرفع بی خسیسته وأنا كارهة)) باوكم به‌زۆر له برازایه‌كی په‌ستی خۆی ماره‌یكردووم.. ده‌بێ چاره‌م چی بێت؟ ئه‌ویش لای خۆی داینا تا پێغه‌مبه‌ر ﷺ هاته‌وه‌و مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه، پێغه‌مبه‌ریش ﷺ ناردی به‌دووی باوكیا – پاش لۆمه‌و سه‌رزه‌نشت – كچه‌كه‌ی سه‌رپشك كرد: داده‌نیشی به‌لایه‌وه، یان نیكاحه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. ئینجا كچه‌كه – پاش ئه‌وه كه له مافی خۆی حاڵی بوو – گوتی: ئه‌وه پیاده ده‌كه‌م كه باوكم كردوویه‌تی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ! ئه‌و سكاڵایه‌شم هه‌ر بۆ ئه‌وه بوو كه ژنان له مافی خۆیان ئاگاردار بكه‌م.
ڕاڤه‌كه‌رانی فه‌رمووده‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌شوودانی كچان – به‌بێوه‌ژنیشه‌وه – باڵغ بن، یا نا، گه‌لێك ڕوونكردنه‌وه‌یان داوه‌و پاشان ئه‌مه هه‌ڵده‌بژێرن كه: بێ ڕه‌زامه‌ندی كچان، نیكاح دانامه‌زرێ، ئه‌گه‌ر ناباڵغیش بن، نابێ به شوو بدرێن تا پێده‌گه‌ن‌و خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن، هیوادارم ئیستایش – له‌م سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌مه‌دا – باشتر هه‌وڵ بدرێت بۆ كاركردن به فه‌رمووده‌كان‌و مافی مرۆڤ – به‌ژنانیشه‌وه – بگه‌ڕێته‌وه بۆی، تا خوایش به‌زه‌یی پێمان‌دا بێته‌وه.
سه‌رچاوه/ ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا - - نووسینی: شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/02سەردان 595
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟