چمكێك له‌ ئاكارى مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود
 
چمكێك له‌ خه‌سڵه‌ت و ئاكار و ڕه‌وشته‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود
 
نووسينى: عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموود
 
مامۆستا زانایه‌كی‌ زۆر دامه‌زراوو عه‌قیده‌ پاكبوو، به‌ مه‌عنای‌ كه‌لیمه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ (ئیمان و كوفردا) (سه‌له‌فییه‌كی‌ ته‌واو بوو)، دوور بوو له‌ فیكری‌ (الإرجاء والخوارج) ، "واته‌: به‌ به‌زه‌یی له‌گه‌ڵ دارو ده‌سته‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سه‌رده‌م و توندو تیژ به‌رامبه‌ر به‌ موسڵمانان " ئه‌م دوسیفاته‌ی‌ هه‌رگیز تێدا نه‌بووه‌، له‌ بواری‌ حاكمیه‌تی‌ رب العالمینه‌وه‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ هه‌ر له‌ شارۆچكه‌ی‌ سیروانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ زه‌مه‌نی‌ هیجره‌ت و ئۆردوگاكانی‌ دزڵیی و بارام ئاوا له‌ وتارو ده‌رس و جموجوڵه‌كانیدا به‌كردار ره‌نگی دابوویه‌وه‌ له‌ ژیانیداو پێی وابوو كه‌ ته‌نهاو ته‌نها ده‌سه‌ڵات و ته‌شریع ده‌بێ بۆ رب العالمین بێت، وه‌ نابێ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تری‌ ده‌ستكرد له‌ ژیانی‌ مرۆڤه‌كاندا كاری‌ پێ بكرێت جگه‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌ی‌ خوای‌ تاقانه‌ كه‌ قورئانه‌. هه‌مووجار ده‌یگوت: خوای‌ گه‌وره‌ زۆر به‌ره‌حم و به‌زه‌ییه‌، ئه‌گه‌ر مرۆڤ نوێژێكی یان رۆژوویه‌كی‌ یان باقی‌ عیباده‌ته‌كانی‌ تری‌ جارجاره‌ له‌ده‌ست بچێ، خوا چاوپۆشی لێده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ خوا چاوپۆشی له‌ به‌نده‌كانی‌ ناكات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌نده‌كانی‌ شیرك و هاوه‌ڵی‌ بۆ قه‌رار بده‌ن به‌تایبه‌ت له‌ حاكمییه‌تدا !! وه‌ ده‌یفه‌رموو: هه‌موو موسڵمانان لای‌ خوا گوناهبارو تاوانبارن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌م قورئانه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر زۆره‌ له‌ حوكم كردن دوور خراوه‌ته‌وه‌و كاری‌ پێناكرێ !! المهم مامۆستای‌ ره‌حمه‌تی‌ له‌ حاكمییه‌تی‌ په‌روه‌ردگاردا زۆر زۆر جیددی‌ و توند بوو، له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ده‌ستووره‌كه‌ی‌ عێراق و كوردستانیشدا له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی و یه‌كێتی‌ به‌ناوی‌ بزووتنه‌وه‌وه‌ زۆر به‌ ئاشكرا ئه‌و هه‌ڵانه‌ی‌ به‌ روونی‌ بۆ لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ ده‌ستووره‌كه‌ روونكردبووه‌وه‌و داوای‌ لێكردبوون كه‌ ده‌بێ ته‌نها ئیسلام سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ یاسادانان بێت و به‌س!! وه‌ له‌ دوو وتاری‌ هه‌ینی تایبه‌تیشدا له‌ مزگه‌وتی‌ (منیره‌ الفهد)دا زۆر به‌توندی‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ ده‌ستووره‌كه‌..
 
 
داگرتنی کتێب
کرتە لێرەبکە بۆ خوێندنەوەی