له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.!

له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.!

وێنه‌كان وه‌لاَم ده‌ده‌نه‌وه‌..!!

له‌ ساڵیادی‌ راپه‌رینی‌ مه‌زنی‌ گه‌لی‌ موسوڵمانی‌ كورد دا ، ئایا موسوڵمانه‌كان یان به‌ واتایه‌كی‌ تری‌ ئێستای‌ هه‌ندێ له‌ قین له‌ دلاَن، ئیسلامییه‌كان له‌ كوێ بوون.؟ ئایا ئیسلامییه‌كان ده‌ورو كاریگه‌رییان چیبوو له‌ راپه‌رین و شۆرشی چه‌كداری‌ دژی زوڵم و سته‌می‌ به‌عسی عه‌فله‌قیدا.؟ ئایا ئیسلامییه‌ جیهادییه‌كان له‌م وه‌زعه‌ی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا حازر خۆرن..؟ یان به‌روبووم و به‌رهه‌می‌ ده‌ستی‌ خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌.؟ به‌ڵێ‌ ئیسلامیی چه‌كداری‌ به‌ پێشه‌وایه‌تی‌ جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزی‌ ره‌حمه‌تی‌ بوویه‌ سه‌رمه‌شق و له‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌م و خێرادا توانییان جێ ده‌ستیان دیار بێت و ته‌نانه‌تی‌ له‌ زۆر شوێن و  جێگادا توانییان پێش حزبه‌ چه‌كداره‌كانی‌ تر بكه‌ون له‌ هه‌ڵمه‌ت و قوربانی‌ دان له‌ ئازاد كردنی‌ خاكی‌ كوردستان.
به‌ڵێ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ ده‌بێ یه‌كێك بێت له‌ پێوه‌ره‌كان بۆ به‌شداری‌ ئه‌كتیڤ و به‌رچاوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.! ئه‌گه‌ر دیموكراتییه‌ت ئاوا بێت و خه‌بات و ماندوو بوونه‌كان لنگاو قوچ بكاته‌وه‌و ماندوو شه‌كه‌ت و چه‌ك له‌ شان و خاوه‌ن شه‌هید بۆ ده‌ره‌وه‌و پێچه‌وانه‌كه‌یشی خاوه‌ن رێزو ته‌قدیرو بكرێـته‌ خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ریانه‌، نه‌فره‌ت له‌ دیموكراتییه‌تی‌ ئاوا..!! 

ئه‌وه‌ش هه‌ندێكی‌ زۆر كه‌م له‌ وێنه‌كان كه‌ خۆیان ده‌دوێن و وه‌لاَم ده‌ده‌نه‌وه‌.

بۆ بینینی‌ وێنه‌كان كلیك لێره‌ بكه‌

بەروار2020/07/05سەردان 1436

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.