مەندیلەکەت قەندیلی مینبەرەکەت بوو!


مەندیلەکەت  قەندیلی مینبەرەکەت بوو.!

بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود

نووسينى: مامۆستا ناسيح مەجيد

مینبەر ئەو شوێنەیە، کە وتاربێژ تێیدا حەق و ڕاستی ئیمانی تێدا بەیان دەکات بۆ موسڵمانان ،پێش ئەوەی ھیچ قسەیەک بکات ،پێویستە لەسەر وتاربێژ بزانێت لە کوێداو لەشوێنی کێدا وەستاوە، پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: نێوانی ماڵەکەم و مینبەرەکەم باخێکە لەباخەکانی بەھەشت. ئیمامی ئەحمەد. ھەروەھا دەفەرموێت: کۆڵەکەو ڕاگری مینبەرەکەم، لەسەر زەوی بەھەشت چەقیوون. نەسائی. ئەمە وەک پێناساندنی مینبەرو پیرۆزی مینبەر لە ئیسلامدا،سەبارەت بەبەشی دووەمی پرسیارەکە، ئەمەیە کە وتاربێژ دەبێت ئەو ڕاستیە بزانێت کە لەشوێنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وەستاوەو پاشانیش لەشوێنی ھەر چوار خەلیفە ڕاشیدینەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و پیاوچاکانی ئەم ئومەتە ئیسلامییە ھەتا دەگاتە ئەمڕۆ، بۆیە پێویستە وتاربێژ ھەر میراتێک یان ھەر پێبەخشراوێک کە لە پێغەمبەری خواوە وەری گرتووە، دەبێت مافی خۆی بداتێ وەک ئەوەی کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە غەزوەی ئوحود دا شمشێرەکەی خۆی دەرھێناو وتی دەیبەخشم بەو کەسەی کە مافی ئەم شمشێرە بدات، ئەبو دوجانە ھەڵسایەوەو وتی ئەی پێغەمبەری خوا من! من وەری دەگرم و مافی خۆی دەدەمێ، پاشان ھاوەڵان وتیان ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، مافەکە چی بوو، پێویستە بدرێت بەو شمشێرە ،ئەویش فەرمووی کە ھەڵیکێشا بەڕووی دوژمندا ئیتر نەخرێتەوە ناو کێلان، ھەتا لار دەبێتەوە  یان دەشکێ، پێویستە وتاربێژ ئەم ڕاستیە بزانێت کە ئەو لە شوێن و پێگەی پێغەمبەرە، بانگی خەڵکی دەکات بۆ یەکتاپەرستی. لێرەوە پرسیارەکەی ئێمە ئەوەیە کە ئایا بەڕێز مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحمود بەڕەحمەت بێت ئەوەی جێبەجێکرد ؟ بۆ  وڵامدانەوە گەشتێکی خێرا بەناو وتارو ڕەفتارەکانیدا دەکەین تا بزانیین ئەوەی جێبەجێ کردووە یان نا ؟!

١- ئیستیقامە لەسەر ئەوەی کە وتویەتی : زۆرجار مامۆستا لە وتارەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد کە (ئیسلام و ھێز) دوو شتی تەواوکەری یەکترن، وەک زانایان فەرموویانە: " ئەوەی بە شمشێر دەکرێت بە بورھان ناکرێت ". کەواتە گەیاندن و ھێشتنەوەی ئیسلام و ھەوڵدان بۆ گێڕانەوەی ئیسلام بۆ سەر شانۆی ژیان پێویستی بەھێز ھەیەو بۆیە زۆرجار دەیوت: ئەم دەمانچەی منە کە من ھەڵم گرتووە ھەمان شمشێرەکەی ئیمامی عومەرە، مامۆستا بەڕەحمەت بێت لەسەر ئەم ھەڵوێستەی مایەوە بەسەقامگیری ھەتا وەفاتی کرد.

٢- چەسپاندنی یەکتاپەرستی: مامۆستا وتارێکی نەداوە داکۆکی نەکردبێتە سەر یەکتاپەرستی، چونکە تاکی موسڵمان تەنھا بە یەکتاپەرستی سەرفرازی دونیاو قیامەت دەبێت، وە دەیفەرموو: چۆن دەبێت موسڵمان بۆ ژن مارەبڕین و چارەسەری ھەندێ لە گرفتەکانی ژیانی پەلاماری لای مامۆستایانی ئایینی دەدات پێویستیشە بۆ چارەسەری کێشە سیاسیی و ئایینی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانیشی بەھەمان شێوە پەلاماری لای مامۆستایانی ئایینی بدات.

٣- گەیاندن و وەرگرتن: ھەمیشە ئەم خاڵە زۆر داکۆکی دەکردە سەری و دەیفەرموو: پێویستە تاکی موسڵمان لە پێغەمبەری خواوە (صلی اللە علیە وسلم) سەرمەشق وەربگرێت، بۆ ھەموو بوارەکانی ژیانی، پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم): سەرکردەی سوپا بوو – مامۆستابوو – قازی بوو – چاکسازی کۆمەڵایەتی بوو – دەوڵەتداری دەکردو خۆشی خوێندکار بوو لەبەردەم جبریلی ئەمیندا (علیە السلام) قورئانی دەخوێند، کەواتە ئەرکی مامۆستای ئایینی تەنھا بەوتار کۆتایی نایەت و پێویستە ھەموو خەسڵەتەکانی ژیانی لە پێغەمبەرەوە وەر بگرێت ، وتار بدات – بنوسێت – سەرکردە بێت و پێشمەرگە بێت و لەگەڵ پێداوستی کۆمەڵگەکەیدا بێت و ئەمەش نمونەیەکی نەسرەوتنی مامۆستا بوو.

٤- سەرکردایەتی کردن: مامۆستایی ئاینی پێویستە ھەمیشە لەبەردەم کێشەکانی کۆمەڵگەکەیدا ئامادەبێت و سەرکردە بێت، نابێت ئەو ڕۆڵەی خۆی ون بکات و خۆی بخزێنێتە ڕێکخراوەکانەوەو بەرانبەر بکرێتەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تر و بەڵکو بچوکتر، بۆیە مامۆستا ئەحمەد وەک پێشەنگێک لەمەیدانی پارێزگاری لە مافەکانی گەلەکەی لەسەنگەردا مایەوە تا کۆچی دوایی کرد.
خاڵەکان زۆرن کە پێویستن لەجێنشینی پێغەمبەردا ھەبن و مینبەری پێغەمبەری خوا بەبەرز ڕابگرێت بەڵام بۆ کورتکردنەوەی بابەتەکە ھێندە بەسە، ئەوەی گرنگە پێویستە ئاماژەی پێبکەین ئەوەیە کە مامۆستای مێزەر سپی پێویستە ڕێز لە پێگەو ئەو شوێنە بگرێت و میزەرەکەی بەسپیەتی بھێڵێتەوە بیکاتە قەندیلی ڕوناک کەرەوەی مینبەرەکەی، مامۆستا بەشێوەی کرداری ئەمەی دووپات کردەوە و لەساڵیادی ١٣ ساڵەی کۆچی دواییدا، لە خوای گەورە داواکارین کە جیھادو بانگەوازی لێوەرگرتبێت و جێگای بەھەشت بێت. اللھم ئامین.
 

بەروار2020/04/08سەردان 651

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!