پەيڤێك بۆ وەفاتى مامۆستا.


لە بیرەوەری وەفاتی زاناو داناو موفەسیری قورئان جەنابی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود دا (رحمه الله)

پەیامێک بۆ خۆم و ھاودیدو ھاوبیرانم

لە (25/1) ھەموو ساڵێک دەکەوینە بیرەوەری وەفاتی جەنابی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود خوای گەورە لێی خۆش ببێ و رەحم و بەزەیی خۆی بڕێژێ بەسەریا ..
ھەمووجار لەو بیرەوەرییەی وەفاتی جەنابی بابم وتوومەو دەیلێمەوە کە گریان و خەم و خەفەتی من بۆ بابم لە دوو ڕووەوە بوو ، یەکەم : وەک ئەوەی باب و تاجی سەرو لە خوێن و رۆحی ئەو بووم، دووەم: وەک ئەوەی نموونە مامۆستاو مەلای وەک بابم زۆر کەم و دەگمەن بوون ، لە ڕووی دانایی و زانایی و بواری کۆمەڵایەتی و دونیا نەویستی و گەرم و گوڕی لە بانگەوازو ھیجرەت و تێکۆشان بە ھەموو شێوەکانیەوە ..
- من ئەو کاتانەی کە لە خزمەت جەنابی بابم بووم و لە خزمەتیاندا زانستەکانی نەحوو سەرف و فیقە م دەخوێند ، سەردەمانی تێکۆشانی چەکداری ئیسلامیی بوو (بزووتنەوەی ئیسلامی)، کە لە ھەموو لایەکەوە گەنجانی خوێن گەرم ڕوویان لە بزووتنەوە دەکرد ، جا لەو کاتانەدا گەنجانی سەلەفیش بە شێک بوون لەو خەڵکانەی کە ڕوویان لە بزووتنەوە دەکرد ، بەراستی من بە چاوانی خۆم وەک شاھیدحاڵێک ئەو بێ رێزیی و بێ ئەدەبیەی بەو گەنجان و خوێندەوارانەی (بەناو سەلەفی) بینیم ، ھەرگیزاو ھەرگیز لە بیرم ناچێتەوە ، ( بۆیە دەڵێم بەناو سەلەفی ، چونکە سەلەف ھەموو جموجوڵ و ئاکارەکانی ئەخلاق بەرزی و رەوشت بەرزیە ، حاشا لە سەلەفیەک ئەگەر بێ رێزو بێ ئەدەب بێت بەرامبەر بە زانایان )، وە نموونەی زیندووی زۆرم لایە ، بەڵام شەرم لە گێرانەوەیان دەکەم ..!!
جا بەراستی ئەو ھەڵوێستە نا شەرعی و نا ئیسلامییانەی ئەو کاتەی بەرامبەر بە زانایانی ئەوسەردەمە دەکرا بەبێ (إستثناء) ، زۆر بێ ئینسافانەو ئەو پەڕی بێ ئەدەبی و جورئەت بوو بەرامبەر سەرکردانێک کە بەداخەوە ئێستا دوای وەفاتیان وەسف و سەنا دەکرێن .!! ھەرگیز جێی بیر چوونەوە نیە کە بێ ڕێزیی و بێ ئەدەبییەکان گەشتبووە ڕادەیەک کە جەنابی مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز و ھاودەمانی ئەو کاتەی جەنابیانی گرتبویەوە ، رەحمەتی خوا لە ھەموویان بێت.. بۆیە مەخابن سەدجار مەخابن ئەگەر ئەو جۆرە بێ حورمەتی و بێ رێزییە بەرامبەر زانایان دووبارە ببێتەوە ..
وە دەتوانم بڵێم ئەو کارەسات و نەھامەتیانەی بەسەرماندا ھات و دێت ، باجی ئەو ھەموو دەم درێژییە بوو کە بەرامبەر بەو کەڵە زانایانە کراو بەدڵشکاوی و بە بێ نازی سەریان نایەوە..
بۆیە تکایە تکایە ڕێز لە زانایان و میراتگرانی ڕەسەن و مێزەرو عەمامە پاکانی کوردستان بگرن و قەدریان بزانن..!!
خاڵی دووەم: 
لە گەورە بوونی پرۆژەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود داین ڕەحمەتی خوای لێ بێت، بۆیە پێویستە ھەڵوێستەیەک بکرێت و ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە ھەموو دڵسۆزان و خەمخۆران لایەک بەلای ئەم پرۆژانەی مامۆستای بابمدا بکەنەوەو وەفاداری بۆ بنوێنن..
من وەکو سەرپەرشتیاری ئەم پرۆژانەی بابم بەتایبەت لە سۆشیاڵ میدیاکەیدا ، تا ئێستا وشەی (نا)م بۆ ھیچ بانگخوازێک و مامۆستایەکی ئایینی و ھەر بەرێزێکی تر کە بەرنامەو پۆستی بووبێت، بەکار نەھێناوە..!! وە وەک ماڵە گەورەیەک بۆ ھەموو خەمخۆرانی ئیسلام و موسوڵمانان کارمان کردووەو بە دەیان و سەدان پەیجی ئیسلامی و کەسایەتی ئیسلامیی سوودیان لە پەیجەکەی شێخ ئەحمەد بینیوەو دەبینن ، بۆیە حەق وایەو کاتی ئەوە ھاتووە بە عەمەلی و دڵسۆزانە لایەک بە لای پرۆژەکانی مامۆستادا بکەنەوە .. ئەمەش وەک ئیقامە حوججەیەک لێرەدا دەنووسم و بڵاوی دەکەوە ..
خوای گەورە لە مامۆستای بابم خۆش ببێ و دەرەجاتی بەرز بکاتەوەو بەرەکەتی زیاتر و باشتر بخاتە ناو پرۆژەکانی .. اللھم ئامین..

دڵسۆزو سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی مامۆستای بابم
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود

 

بەروار2020/04/04سەردان 765

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!