وەفایەک بۆ مامۆستا‌و فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود
بسم الله الرحمن الرحیم
پاش تاو‌و توێكردن و وردبوونه‌وه له ژماره یه‌كی گۆڤاری (مه‌ردی ڕێ) كه تایبه‌ته به ژیان و تێكۆشانی مامۆستای پایه‌به‌رز مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود خوا لێی خۆش بێت كه له سه‌ری نووسراوه له لایه‌ن به‌ڕێزان و هاوڕێ و دۆست و خزمان و كه‌سایه‌تیه جیاجیاكانه‌وه له بواره‌كانی ژیان و به سه‌رهات و تێكۆشان و نووسین و هیجره‌ت و جیهادی ئه‌و به‌ڕێزه‌وه، به‌ڕاستی جوانیان نووسیوه تا ڕاده‌یه‌ك حه‌قی خۆیان داوه، هه‌رچه‌نده مامۆستا له‌وه گه‌وره‌تره، بۆیه جێگه‌ی سوپاس و ڕێز‌و پێزانینه ...
بۆیه من به پێویستم زانی شتێك یان تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه كه‌متر یان به بۆچوونی من حه‌قی ته‌واویان نه‌دراوه، وه‌ك شایه‌ت حاڵێك به پێی ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه‌ی كه هامراو هاوسهفهرو هاوبیرو هاوسه‌نگه‌ری ئه‌و كه‌سایه‌تیه پیرۆزه بووم كه ئه‌وه‌ش شانازییه بۆ من، وه به به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و عیبادهت و توێشووه‌ی ده‌زانم كه له قیامه‌تدا پێی سوود مه‌ند ده‌بم .
به‌ڵێ به‌نده: سه‌ره‌تای ناسینم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه كۆتاكانی حه‌فتاكان كه له ساڵی كۆتایی دانیشگادا بوو له موصل كاتێ ده‌هاتمه‌وه له تهعتیلهكاندا ناو و ناوبانگی مامۆستا تازه له دهركهوتنا بوو، وتاره حه‌ق بێژه‌كانی له‌وكاته حه‌ساسه‌دا كه گونده‌كان به زۆر هێنرابوون بۆ ئۆردوگا زۆره ملێكان، هیچ كه‌س و زاتێك نه‌ی ده‌وێرا بچوك ترین شت به حزبی به‌عس و ته‌نانه‌ت بێ سه‌ڵه‌وات و دۆعای خه‌یر ناوی سهركردهیهكیش ببات! من له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌كم ده‌بیست كه مامۆستا به‌كاری ده‌هێنان وه هه‌تا كۆتایی ژیانی وه‌كو ئه‌و دای هێنابن هه‌ر ده‌ی وتنه‌وه وه‌كو: (طاغوت، ملهوران، دنیاخۆران .... هتد) ئه‌وه‌ش جورئه‌ت و ئازایه‌تی ده‌ویست چونكه پێش ئه‌و نه‌ده‌وتران، من له‌وكاته‌وه بوم به گوێ گری مامۆستا‌و لایه‌نگریی بێ ئه‌وه‌ی بی ناسم، له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا كه له خورماڵ و سیروان دامه‌زرام ورده ورده مامۆستا‌م ناسیی و ده‌چوومه خزمه‌تی، ئه‌مه‌ش نامۆ بوو، من وه‌كو مامۆستا‌و مودیرێكی قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌ت تێكهلاَویهكی دۆستانه له‌گه‌ڵ نهویستنێكی ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌م، تاوای لێهات ده‌بوایه ڕۆژانه سه‌رم لێ بدایه كه فیراریش بوو له سیروان، له‌و كاته‌وه مامۆستا منی به دۆست و خزم و هاوڕێ قبوڵ كرد‌و له زۆربه‌ی موناسه‌به‌كان ده‌ی نارد به دوامدا، به تایبه‌ت دوای هجره‌ت له ساڵه‌كانی 1987 بۆ ئێران زیاتر تێكه‌ڵیم له‌گه‌ڵ مامۆستا په‌یدا كرد‌و هه‌میشه منی له كه‌سه نزیكه‌كانی حساب ده‌كرد، ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی كار‌و چالاكیی و هه‌ندێ جاریش له شته شهخصیهكانیدا پرس و ڕای پێ ده‌كردم وه قسه‌شی لێ وه‌رده‌گرتم ئه‌مه‌ش شانازی بوو بۆمن .
ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه‌ی كه كاری بزووتنه‌وه‌مان پێكه‌وه بوو، ده‌ریایی یادگاری تاڵ و شیرینی حزبی و شهخصیمان هه‌یه، ئه‌وانه هه‌موو هه‌ڵ ده‌گرم بۆ نووسینه‌وه‌ی ژیان و بیره‌وه‌ری خۆم ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره مه‌ودای دام .
ئه‌و بابه‌ت و لایه‌نانه‌ی كه من ده‌مه‌وێ هه‌ندێ تیشكی بخه‌مه سه‌ر به كورتی كه ناتوانم حه‌قی خۆیشی بده‌م ته‌نها حه‌ز ده‌كه‌م بهشدارێك بكه‌م له نووسینی به‌شێك له ژیانی پیرۆزی مامۆستادا ...
(1) وه‌فاداریی/
یه‌كێك له سیفه‌ته گه‌وره‌كانی مامۆستا كه من پێی سه‌رسام بووم پێش ئه‌ویش ئه‌و سیفه‌ته‌م به‌و شێوه‌یه نه‌بینی بوو له‌لای خه‌ڵكانی تر، هه‌رچه‌ند من به‌ش به‌حاڵی خۆم ته‌مه‌نێكم تێ په‌ڕاندوه‌و كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكێكی جیا جیام بینیوه تا ڕاده‌یه‌كیش تێبینی لێكچوون و جیاوازیم هه‌ست پێكردووه، بهلاَم ئه‌م سیفه‌ته زۆر له مامۆستادا ڕه‌نگی دابوه‌وه ته‌نانه‌ت بو بو به به‌شێك له مامۆستا، به‌رامبه‌ر به خزم و دۆست و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی، هه‌میشه به‌شێك له كاته زێڕینه‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان ده‌كرد، به‌ڵێ هیچ كه‌سی نهدهپهڕاندو سه‌ردانی گه‌وره‌و بچوكی ده‌كرد به تێكڕا ئاوڕی به پێی توانا لێ ده‌دانه‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌ری له هاوڕێ كۆن و خزمی جیاواز له‌و ده‌دا، جاری وا هه‌بوو سه‌ردانی خه‌ڵكێكمان ده‌كرد ده‌ی فه‌رموو له كاتی فه‌قێیه‌تیدا خزمه‌تی من و فه‌قێیانی كردووه، وه یان كاتێك مه‌لای فلاَن دێ یان شار بووم، به‌ڵێ مامۆستا ئه‌و سیفه‌ته وای لێ كردبوو خه‌ڵكه جیاوازه‌كانیش خۆشیان بوێت گوێی لێ بگرن، هه‌ر فرسه‌تێكی بوایه به منی ده‌فه‌رموو فلاَنه كه‌س ره‌ئیت چیه سه‌ردانی فلاَنه خزم یان لێپرسراو یان دۆست یان نه‌خۆش یان ته‌عزیه بكه‌ین.
به‌ڵێ مامۆستا قوتابخانه‌یه‌كی وه‌فا بوو به‌لای منه‌وه، چونكه به كرده‌وه ئه‌مه‌ی چه‌سپاندبوو به پێی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له گه‌ڵیدا ژیام وه شایه‌تم له سه‌ر ئه‌و حاڵه .
(2) لایه‌نی دووه‌م كه پێم خۆشه لایه‌كی لێ بكه‌مه‌وه، كه‌سایه‌تیی و عیزه‌ت و گه‌ردن به‌رزی مامۆستا بوو به‌رامبه‌ر به ناحه‌ق وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌رامبه‌ر به حه‌ق .
مامۆستا خاوه‌نی عزهتێكی به‌رز بوو به‌ڕاستی ئایه‌تی :
(ولله العزة ولرسوله وللمؤمنین ...)ی جێ به‌جێ كردبوو، ئه‌وه‌ش وه‌كو خۆی ده‌ی فه‌رموو ئاماده‌م له به‌ر خاتری ئیسلام تیا بچم بهلاَم كه‌سایه‌تی و عیزهتم له كه‌دار نه‌بێت، پێی خۆش بوو له برسا وه‌فات بكات بهلاَم ته‌نازولێكی عیزه‌ت ته‌نانه‌ت بۆ نزیك ترین كه‌سیش نه‌كات، بۆیه زۆرجار ئه‌م وته‌یه‌ی پێشه‌وا شافیعی ده‌هێنایه‌وه (ئه‌گه‌ر بزانم ئاو خواردن له شهخصیهتم داده‌به‌زێنێ ئاو ناخۆمه‌وه تا ده‌مرم) به‌ڵێ ئه‌ویش به‌و جۆره بوو هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو هه‌ندێ كه‌س له‌وانه كه ئاستی ڕۆشنبیری و بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌یان كه‌م و ته‌سك بوو مامۆستایان به خۆ به‌زل زان و (متكبر) ده‌زانی، مامۆستاش هه‌ستی پێ كردبوو، بۆیه جارێك به منی ده‌وت ئه‌مانه سه‌یرن (من دوو ئه‌حمه‌دم یه‌كێكیان وه‌كو خۆم زۆر لاوازم ( گوێش ناده‌م هه‌رچیم پێ بڵێن ) ئه‌وی تر ئه‌حمه‌دی ئیسلام به خوا ئه‌مه‌یان له كه‌دار ناكه‌م ئه‌گه‌ر ماڵ و مناڵیشم له‌و پێناوه‌دا تیا بچێت) له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه‌ی وا ده‌ڵێن حه‌واڵه به خوابن، به‌ڵێ به‌ڕاستی مامۆستا سه‌ربه‌رز بوو، گه‌ردن به‌رز بوو، وه‌كو چیا به‌رزه‌كانی كوردستان، ته‌نانه‌ت خه‌فه‌تی زۆری ده‌خوارد ئه‌گه‌ر سوكایه‌تی و كه‌م عیزه‌تی به خزم و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رێك یان ناسراوێكیهوه بدیایه، هه‌میشه دژی هه‌ندێ كاربوو كه یه‌كێ بیكردایه و كه‌سایه‌تی پێ بهاتایه‌ته خواره‌وه، زۆرجار ئامۆژگاری ئه‌وه‌ی ده‌كردین ، با كاره‌كه حهلاَڵیش بوایه ده‌ی فه‌رموو ئێمه له‌سه‌ر ئیسلام حیساب كراوین، ده‌ی ئیسلام هه‌مووی عیزه‌ت و شهخصیهته، زۆرجار پێشمه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی بانگ دهكردو ڕێنوێنی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی به دڵ نه‌بوایه ده‌ی وت بزوتنه‌وه‌كه‌مان له كه‌دار مه‌كه، تازه تۆ خۆت نیت تۆ بزووتنهوهیت .
(3) بواری سێیه‌م: زۆر به‌كه‌می ئاماژه‌ی پێ دراوه له گۆڤاره‌كه‌دا پاكیی و ده‌ست پاكی و نه‌فس پاكی ئه‌و خوا لێ خۆش بووه‌یه .
مامۆستا له ئه‌وه‌ڵی ژیانییه‌وه تا وه‌فاتی ئه‌وه‌ی كه من بزانم خاوه‌ن سه‌رمایه‌و دارایه‌كی ئه‌و تۆ نه‌بوو كه به‌شی ژیانێكی مام ناوه‌ندیشی بكات، وه هه‌میشه به پێی ئه‌و مه‌وقیفه توند‌و تۆلاَنهی له هه‌موو كاته‌كاندا به فه‌قیری ژیاوه، "پشت گوێ خراوه" وه خه‌میشی بۆ نه‌خواردوه، كاتێكیش كه لێپرسراوی دارایی بزووتنه‌وه‌ش بوو وه‌كو شایه‌ت حاڵێك پێی خۆش نه‌بوو نه دارایی له لا بێ، ته‌نانه‌ت ده‌ستیشی لێ بدات، تا ئه‌و كاته‌ی كه من له گه‌ڵیدا بووم، وه بچوكترین كارێك یان تێبینیه‌كم له مامۆستا نه‌بووه له‌و ڕووه‌وه، وه ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ست پارێزی و حه‌زه‌ری ده‌كرد له سهفهرهكانیشمانا زۆرجار ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له گه‌ڵمان بووه گله‌یی و گازنده‌یان لێ ده‌كردین كه خواردنی چاكیان بۆ ناكڕین یان برسیان ده‌بێ وه ئه‌مه‌ش زۆر ڕاست بوو بۆ نموونه له سهفهرێكماندا پێشمه‌رگه‌كان دادیان بۆ من هێنا با ئه‌مجاره خواردنێكی باشیان بۆ بكڕین، مامۆستاش پێكه‌نی و ڕازی بوو له ناو ڕێگه‌ی ئه‌و دوو شاره یه‌ك خوارده‌مه‌نی خانه هه‌بوو كه گه‌یشتین دره‌نگ بوو كابرای چێشت خانه وتی مامۆستا به‌داخه‌وه ته‌نها هێلكه‌و ڕۆنمان ماوه: بۆیه مامۆستا پێكه‌نینێكی جوانی كرد و وتی خوای گه‌وره ناتان داتێ ئێمه چی بكه‌ین وه‌رن با بیخۆین .
نموونه‌یكی تر: له شاره‌كانی ئێران بووین وه‌كو عاده‌تی خۆی سه‌ردانی كتێبخانهیهكمان كرد له (ئهشنهویه) مامۆستا حه‌به‌سا له به‌رده‌م ڕه‌فه‌یه‌كی كتێبدا و بانگی كردم وتی فلاَنهكهس والله فه‌قێ بووم تا ئێسته به دوای ئه‌و كتێبه‌دا ده‌گه‌ڕێم و له هه‌موو شتێك زیاتر حه‌زم لێ كردووه ئه‌وه‌تا بۆ یه‌كه‌م جار لێره ده‌یبینم، منیش وتم زۆرباشه ده‌یكڕین بهلاَم مامۆستا فه‌رمووی (به‌چی؟) من وتم له‌وێ پاره‌كه‌م بۆ ڕه‌ت كه‌ره‌وه، پێ كهنیی و وتی ئه‌ی له‌وێ چۆنت بده‌مه‌وه وازی لێ بێنه، ئه‌و ماوه‌یه كه له كتێبخانه‌كه بووین دوسێ جار ڕۆشته‌وه بۆلای ڕه‌فه‌كه و كتێبی لێ ده‌رده‌هێنا كه چه‌ند مجه‌له‌دێك بوو، به‌ڵێ له‌وكاته‌دا بیرم كرده‌وه و خه‌فه‌تی زۆرم خوارد كه خوایه گیان مامۆستایه‌كی وا به‌و حه‌زه شه‌رعیه‌وه بۆ كتێبێكی شه‌رعی تۆ به دڵشكاویه‌وه نه‌توانێ بیكڕێ، به‌ڵێ هه‌ستم ده‌كرد مامۆستا زۆر خه‌م بۆ كتێبه‌كه ده‌خوات، بۆیه مامۆستا‌م ڕازیكرد كه كتێبه‌كه بێنێ بهلاَم به پاره‌ی بزووتنه‌وه نا كه (19) هه‌زار تومه‌ن بوو، به‌ڵكو قه‌رزمان كرد به‌ناوی مامۆستاوه، ئیتر ئاگام له دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه نیه، به‌س ده‌مزانی له ده‌فته‌ره بچوكه‌كه‌ی گیرفانیدا نووسرابوو... دوای ماوه‌یه‌كی زۆر قهرزهكهی بۆ درابوهوه ...
(4) سیفه‌تێكی گه‌وره‌ی تری ئه‌و به‌ڕێزه ڕاست گۆیی و سه‌راحه‌ت وتن و دوركه‌وتنه‌وه له درۆ‌و فروفێڵ و گونجاندنی ناڕه‌وا / هه‌میشه پێی خۆش بوو سه‌راحه‌ت و ڕاست گۆیی له قسه‌كانیدا بێت هه‌رشتێكی هه‌بوایه بێ پێچ و په‌نا ده‌یگه‌یاند، به قه‌د توانینی خۆی وه‌عدی ده‌دا ، له هه‌ر بوارێكدا كه‌سی به وه‌عدو به‌ڵێنی بێ جێ ده‌ست خه‌ڕۆ نه‌ده‌كرد، هه‌ر به‌ڵێنێكی بدایه به هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵی جێ به جێ كردنی ده‌دا : ئه‌و وته‌یه‌ی حه‌زره‌تی عومه‌ری كوڕی خه‌تابی جێ به جێ ده‌كرد كه ده‌ی فه‌رموو: ( درۆ ناكه‌م ئه‌گه‌ر بزانم درۆ بهرزرم ده‌كاته‌وه كه نامكاتهوه، هه‌ر ده‌م ڕاستی ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بزانم ڕاستی كه‌مم ده‌كاته‌وه كه نامكاتهوه ) مامۆستا زۆرجار گله‌یی و ده‌رده دڵ و خه‌فه‌تی ده‌خوارد بۆ هه‌ندێ له هاوڕیزهكانی ئه‌گه‌ر به‌ڵێنێكی بێ جێ و وهعدێك كه هیوای جێ به‌جێ بوونی كه‌م بێت یان نا، به خه‌ڵكان یان پێشمه‌رگه‌كان، زۆرجار ده‌ی فه‌رموو زۆر ڕقم له بابزانم و درۆ و وه‌عدی درۆ و پێچ په‌نایی قسه‌ی لێپرسراوانه . به‌ڵێ مامۆستا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و سه‌راحه‌ت و حه‌ق بێژی و گوێ نه‌گرتن بۆ وه‌عدو قسه‌ی درۆ وای لێ كردبو هه‌ندێك به جۆرێكی تر لێكیان ده‌دایه‌وه و ده‌یان خوێنده‌وه .
له كۆتاییدا:
ده‌ڵێم له مێژووی تازه‌ی كوردستاندا كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌ك : (طاغوتان، ملهوران، دنیا خۆران ، ظالمان ) ده‌توانم بڵێم مامۆستا جورئه‌تی ده‌كرد له به‌هێزترین كاته‌كانی ڕژێمی به‌عسدا تۆزی له‌سه‌ر لابردن و له وتار و ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگی خۆیدا جولاَندنی، هه‌رده‌م به‌كاری ده‌هێنان كه زۆر به‌كه‌می له‌ملاو له‌ولا یه‌كێكی تر ده‌ی توانی ناویان بێنێ، بۆیه من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌و به سه‌به‌بی زیندو كردنه‌وه‌ی ئه‌و وشانه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ فه‌رهه‌نگی تازه ده‌زانم، چونكه به كرده‌وه و گوفتار یه‌كه‌م جار به زیندویی له مامۆستای بهڕهحمهتیم بیستن ... پێیان ئاشنا بووم ، له نوسینه‌كاندا به‌رچاوم كه‌وتبوون بهلاَم له ووتارهكاندا لای مامۆستا ناسیمن .
به‌ڵێ مامۆستای به‌ڕێز هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گۆڕت، به مه‌ردی ژیایت، به مه‌ردیش گه‌ڕایته‌وه بۆلای خۆشه‌ویستانت، بۆ ته‌نها ساتێكیش دوژمنانی دینه‌كه‌ت له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو فشار‌و دهربهدهرییهو ناڕه‌حه‌تكردنی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و برسی كردنت، بهلاَم شوكر بۆخوا نه‌یان توانی ملی به‌رز و گه‌ردنی به‌رزت به قه‌ت تۆسقاڵێ نه‌وی بكه‌ن، وه چۆكت پێ دابده‌ن وه به روسوریی و گه‌ردن بهرزیتهوه بۆلای په‌روه‌ردگارت گه‌رایته‌وه، وه ئینشا الله هیچ گومانێكم نیه له ده‌ره‌جه‌ی شه‌هاده‌تت به پێی ئه‌م فه‌رمودانه : عن ابی هریره یرفعه ( من مات مرابطا مات شه‌یدا ..... ) تۆ تا دوا هه‌ناسه‌ت ( مرابط ) بویت، وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: عن عبدالله بن نوفل قال : قال لی رسول الله ( صلی الله علیه و سلم ) : (المیت فی سبیل الله شه‌یدا ) ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و مردنه‌ی جه‌نابت له ڕێی خوا نه‌بوبێ كامه مردن له ڕێی خوایه ... ؟
كه‌واته مامۆستای به‌ڕێز به ئاسوده‌یی و دڵنیاییه‌وه بۆ خۆت ئیتر ئیسراحه‌ت بكه‌و بحه‌سێره‌وه، چونكه له دنیادا حه‌سانه‌وه و ئاسوده‌ییت له پێناوی ئاینه‌كه‌ی خوادا نه‌بینی و به هه‌ڵكه‌وتیش توشی نه‌بویت، وه ئێمه و دۆستانت له بیربێ وه‌ك چۆن له دنیادا له بیرت بوون بۆ ته‌نها ساتێكیش فه‌رامۆشت نه‌كردین .
((من المؤمنین رجال صدقوا ما عاهدوا الله علیه فمنهم من قضی نحبه ومنهم من ینتظر وما بدلوا تبدیلا))