سه‌لام و ڕه‌حمه‌تی‌ خوا له‌ ڕێبوارانی‌ كاروانی‌ ئیسلام


سه‌لام و ڕه‌حمه‌تی‌ خوا له‌ڕێبوارانی‌ كاروانی‌ ئیسلام په‌روه‌ریی‌

دایكی‌ به‌نان

هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی‌ خوَری‌ پڕ ڕووناكی‌ ئیسلام كوردستانی‌ كرده‌ چراخان له‌سه‌ر ده‌ستی‌ یاوه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ موحه‌ممه‌دی‌ ئه‌كره‌م  ولاَت له‌هه‌یمه‌نه‌ی‌ ئاگر په‌رستی‌ ئالی‌ ساسان ڕزگاری‌ بوو، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی‌ ئه‌م ولاَته‌ی‌ كوردان باوه‌شیان به‌م په‌یامه‌دا كردو توند له‌ئامێزیان گرت و له‌پێناویدا فیداكاریان كرد، چونكه‌ مایه‌ی‌ ئاسووده‌یی‌ و سه‌رفرازیان بوو، ده‌ڤه‌ری‌ هه‌ورامان به‌هه‌ردوو به‌شییه‌وه‌ واته‌ چ ئه‌وه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ كوردستانی‌ ئێران و به‌شه‌كه‌ی‌ تری‌ له‌كوردستانی‌ باشوور هه‌میشه‌ مه‌ڵكوَی‌ پیاوچاكان و میره‌كان بووه‌، ئه‌وه‌تا میرنشینی‌ ئه‌رده‌لاَن  كه‌له‌ساڵی‌ 1220ز ، له‌لایه‌ن بابائه‌رده‌لاَنه‌وه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ دامه‌زراوه‌و گه‌شه‌ی‌ كردووه‌و دواتر چل و چوار میر له‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ فه‌رمان ڕه‌وابوون و خزمه‌تی‌ زوَریان به‌ ولاَت و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كردووه‌و  هه‌ریه‌ك له‌قه‌لاَی‌ زه‌ڵم و مه‌ریوان و حه‌سه‌ن ئاوا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ دروستكراوه‌و سنوری‌ ده‌سه‌لاَتیان  تاناوچه‌ی‌ موكریان و شنوَو ورمێ‌ و مه‌راغه‌و كه‌ركوك چووه‌و ته‌نانه‌ت سكه‌ی‌ پاره‌شیان لێداوه‌، وه‌ چه‌ندین شاعیرو مێژوو نووسی‌ وه‌كو مه‌ستوره‌ی‌ كوردستان و مه‌لا موحه‌ممه‌دی‌ شه‌ریفی‌ قازیی‌ و خه‌سره‌و به‌گی‌ گوَرانی‌ تیادا هه‌ڵكه‌وتووه‌، له‌چاخی‌ تازه‌شدا نیشتمانی‌ بیاره‌ به‌قه‌ده‌ر توانای‌  خوَیان ڕوَڵیان بینیوه‌، له‌پاراستنی‌ ئاكارو ڕه‌وشتی‌ ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تیش سه‌ماحه‌تی‌ شێخ علا‌و الدین و شێخ عومه‌رو ئه‌وانی‌ تر ڕه‌حمه‌تی‌ خوا له‌هه‌موویان بێ‌ .
هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌شدا له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ خوَماڵییانه‌ی‌ كورده‌واری‌ له‌گوندێكی‌ سه‌ركه‌شی‌ چیای‌ هه‌ورامانداو له‌ئاوایی‌ یالاَنپێ‌، گه‌نجێكی‌ پڕ ته‌وژم و خاوه‌ن به‌هره‌و زه‌كاوه‌ت له‌دایك ده‌بێ‌ و به‌ له‌دایكبوونی‌ مژده‌ی‌ كوژانه‌وه‌ی‌ چراخاموَش و خه‌فه‌كانیدا كه‌ ئه‌وكاته‌و له‌دوای‌ شوَڕشی‌ 14 ی‌ گه‌لاوێژ خه‌ریك بوو دڵه‌ ئاو دراوه‌كان به‌یادی‌ خوا به‌بیری‌ ڕوَژهه‌لاَتیی‌ و شوَڕشی‌ ئوَكتوَبه‌ر ژه‌نگاوی‌ بكرێن، ئه‌ولاوه‌ی‌ ئه‌م ولاَته‌ی‌  شه‌وقدار كرد، به‌ڕێزو خاوه‌ن  شكوَو خاوه‌ن هه‌یبه‌ت و  پڕ شه‌رم و شكوَو مه‌رحوم ماموَستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ كاكه‌ محمودی‌ سه‌ركرده‌ بوو، ماموَستا مه‌لا احمد به‌حه‌قیقه‌ت  میراتگری‌  پێشه‌وای‌ ئیسلام موحه‌ممه‌دی‌ سه‌روه‌ر بوو  .
ماموَستای‌  سه‌ركرده‌  له‌نیوه‌ی‌  دووه‌می‌ سه‌ده‌ی‌ (20)مدا ڕوَڵی‌ له‌بووژانه‌وه‌ی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ بینیی‌ و دواتر ده‌وری‌ كاریگه‌ری‌ زانستیی‌ و ڕوَشنبیری‌ هه‌بوو له‌ڕۆشنبیركردنی‌ گه‌نج و لاوه‌كانی‌ كوردستان و گۆش كردنیان به‌فیكری‌ ئیسلامیی‌ تاكورد په‌روه‌ری‌ ڕاست و دروست و  بوَخوا صوڵحاوبن . ماموَستای‌ سه‌ركرده‌ هاوڕێ‌ و هاوڕازی‌ كه‌ڵه‌پیاوانی‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ بوو، له‌ئه‌مسالی‌ ماموَستا مه‌لا عوسمان و ماموَستا مه‌لا عه‌لی‌ و ماموَستا نوره‌دین و ماموَستا سه‌ید محمدی‌ هه‌ولێریی‌ و ماموَستا ئه‌نوه‌ر گولیی‌ ده‌ڤه‌ری‌ بادینان، له‌گه‌ڵ ئه‌و خاوه‌ن حورمه‌تانه‌دا بزووتنه‌وه‌ی‌  ئیسلامییان له‌سه‌ره‌تای‌ هه‌شتاكان دامه‌زراندو به‌و هوَیه‌وه‌ ڕووی‌ مێژووی‌ كوردو خوَیان و هه‌موو لایه‌كیان سپی‌ كرده‌وه‌.
ماموَستای‌ سه‌ركرده‌و خه‌مخوَری‌  باسك و مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ و خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدان و منداڵه‌ بێ‌ نازه‌كانیان و پێشمه‌رگه‌ به‌ش مه‌ینه‌تییه‌كانی‌ باسك بوو، ماموَستا له‌گه‌ڵ گه‌نجان گه‌نج و له‌مه‌جلیسی‌  زانایان عوله‌ماو، له‌ساحه‌ی‌ شه‌ڕ موجاهیدو، له‌كاتی‌ یه‌ك لاكردنه‌وه‌ی‌  بابه‌ته‌ شه‌رعی‌ یه‌كان موفتیی و، له‌ناو جه‌ماوه‌ردا گه‌نجێكی‌ 25 ساڵه‌ ئاسا خوَی‌ ده‌نواند، له‌كاتی‌ ئابڵوقه‌ ئابووری‌ یه‌كه‌  هه‌ر ڕوَژه‌ له‌ شارێك و هه‌ر شه‌وه‌ له‌ماڵێك و هه‌ر ئێواره‌یه‌ له‌سوچێكی‌ ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ بوو، بۆ لاچوونی‌ ئابڵوقه‌و دڵخوَشكردنی‌ ئه‌ندامان و گڕوتین كردن به‌به‌ریاندا، تاخۆ ڕاگرو شاخ ئاسا بن و تووشی‌ ترازانی‌ سازش نه‌بن، ماموَستا له‌ژیاندا نه‌یده‌زانی‌ ماندوبوون و هه‌میشه‌ له‌شه‌و نخوونی دا بوو بوَ باسك و ڕابوون، كه‌سی‌ به‌قه‌ده‌ر به‌ڕێزیان نیگه‌ران نه‌بوو له‌وبێ‌ نازیه‌ی‌ ڕووی‌ له‌حه‌ره‌كه‌ كردبوو، به‌به‌رنامه‌وه‌!!! ئاخ و ئوَخی‌ هه‌ڵده‌كێشا، هه‌موو جوَره‌ شێوازه‌كانی‌ خه‌باتی‌ گرته‌به‌ر  بوَ سڕینه‌وه‌ی‌، ده‌توانم بڵێم هه‌ربه‌و ئاخ و ئوَف و داخه‌وه‌ تووشی‌ نه‌خوَشی‌ كت و پڕو سه‌خت بوو، له‌به‌ره‌نجامیشدا دڵه‌ نورانییه‌كه‌ی‌ له‌لێدان كه‌وت و چووه‌ باره‌گای‌ خوای‌ په‌روه‌ردگارو  له‌گوَڕستانی‌ گولاَنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕوَحه‌كه‌ی‌ ئاسووده‌ بوو، به‌لاَم قوتابی‌ و شاگردانی‌ ماموَستا خه‌فه‌تبارو نیگه‌ران .
ماموَستا له‌ژیانیدا  مه‌ردو  مێرخاس بوو، مردنیشی‌ هه‌رجوَش و خروَش بوو بوَ بزووتنه‌وه‌ غه‌در لێكراوه‌كه‌ی‌، ده‌سا له‌ساڵیادی‌ وه‌فاتتدا ده‌ڵێین: ماموَستای‌ سه‌ركرده‌مان ماڵ ئاوا، خوات له‌گه‌ڵ، گوَڕت باخی‌ به‌هه‌شت، دڵنیاش به‌ پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی‌ باسك دڵسوَزی‌  ڕێبازه‌كه‌ی‌ به‌ڕێزتان و به‌ری‌ ناده‌ن  تابه‌ مه‌نزڵی‌ سه‌ربه‌رزی‌  و سه‌رفرازی‌ ده‌گه‌یه‌نن .
 خوای‌ په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ صاڵحان و شه‌هیدان و له‌پێش ئه‌وانیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكاندا حه‌شرو حسابی‌ له‌گه‌ڵ بكات . انشا‌و الله .

 

20/01/2015

 

 

 
بەروار2020/03/30سەردان 711

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!