سه‌ركرده‌یه‌كی بێ وێنه... مردنێكی بێ وێنه !

سه‌ركرده‌یه‌كی بێ وێنه... مردنێكی بێ وێنه !
ئاری عه‌بدوللتیف
ڕابوونی ئیسلامیی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی كۆچی‌دا یه‌كێك له شۆڕه‌سوارترین پیاوه‌كانی خۆی له‌ده‌ستداو به‌مه‌ش درز‌و كه‌لێنێكی گه‌وره كه‌وته ڕه‌وتی كاری ئیسلامیی و ئیدی زه‌حمه‌ته سه‌ركرده‌و موفه‌سسیرو موفه‌كیرێكی دیكه‌ی به وێنه‌ی مامۆستای پایه‌به‌رز دروست بێته‌وه، چونكه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د به ته‌نیا مرۆڤێكی ساده‌و ئاسایی نه‌بوو، ئه‌و جگه له پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و ڕۆشنبیریی خاوه‌ن ته‌قواو له‌خوا ترسانێكی عه‌جیب بوو، هه‌میشه كه ده‌مبینی قیامه‌تم ده‌هاته‌وه بیر، كه سه‌یرم ده‌كردو ڕووی نورانیی و ته‌وێڵی گه‌ش و ڕیشی سه‌حابه ئاساییم ده‌دی، بۆنی ڕۆژی حه‌شرم ئه‌كرد، مامۆستا له ژیانیدا هێنده‌ی كه‌سێكی قیامه‌تیی و خواویست بوو هێنده دنیای مادده‌و جیهانی جه‌سته كوژی سامان و پاره كاری لێ نه‌ئه‌كرد، هه‌ربۆیه كه ده‌ڕۆشتیته ماڵه‌كه‌ی له پاڵ كتێبخانه‌كه‌ی و له‌سه‌ر فه‌رشێكی ساده له‌گه‌ڵیدا داده‌نیشتیت و قه‌نه‌فه‌و ئه‌ته‌كێت و ئه‌جهیزه‌ی جۆراوجۆر وه‌ك سه‌ركرده‌كانی تر لای ئه‌و هۆكاری مناڵانه بوون، ئه‌مه له كاتێكدا سه‌ركرده بوو، زانا بوو، سیاسیی بوو، مه‌لا بوو، موجاهید بوو، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبێكیش بوو، كه مردیش مردنێكی ئاسایی نه‌مرد ، له پاش نوێژی به‌یانیی ڕۆژی 25/1/2007 دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێ قورئان ده‌خوێنێ به خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێ كه‌مێ هه‌ست به ئازار ده‌كه‌م ئه‌ویش كه‌مێ شانی بۆ ده‌شێلێ و پاڵ ده‌كه‌وێ ، ئیدی ڕاكشانه‌كه‌ی سه‌فه‌ری خۆشخوانیی و خۆشڕه‌وتیی بووه له‌گه‌ڵ فریشته‌كانداو ........! ئه‌وه‌نده ئه‌توانم بنووسم و قسه بكه‌م، چونكه گوزارشت كردن له سه‌ركرده‌یه‌كی وا په‌نجه شكانی ده‌وێ، ئه‌وه‌شی بیه‌وێ له گه‌وره‌یی بدوێ هیچی نه‌وتووه !
سڵاو له ماندوو بوون و خه‌بات و ئاره‌ق ڕشتنت ، كه‌س شاهید نه‌بێ وه‌ڵڵا به‌نده شاهیده كه ئه‌مبینیت به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو قیامه‌تم ده‌هاته‌وه بیر .
20/01/2015
بەروار2020/03/30سەردان 456
یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی زانایه‌ك مردنی جیهانه وەفایەک بۆ مامۆستا‌و فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی وه‌فاتی خه‌مخۆری وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی ئیسلامی‌دا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له ڕۆژگاری ونبوونی ئێوه‌دا، ڕابوونی ئیسلامیی چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی خه‌می رابوونی ئیسلامیی و ته‌فره‌قه پیری كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! ملا عبداللطیف بامۆكی: گیانی په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی په‌روه‌رده‌یی له هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود " گه‌لێ له پێش ئه‌وانه‌وه..!