ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ گوفتارو كردار له‌ كه‌سایه‌تی‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود دا


ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ گوفتارو كردار له‌ كه‌سایه‌تی‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود دا

شوان قه‌ڵادزه‌یی‌

له‌ گوندێكی‌ ده‌ڤه‌ری‌ هه‌ورامانی‌ سه‌ركه‌ش و سه‌ربه‌رز و ده‌لال، له‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ ڕه‌سه‌نی‌ كورد دۆست و ئیسلام په‌روه‌ردا، له‌ ناوه‌ڕاستی‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌می‌ ڕوو له‌ دروشمی‌ سوور و چه‌كوش و داسدا، ئاسۆیه‌ك هه‌ڵ هات، پیاوێكی‌ مه‌رد له‌ ناوچاوی‌ منداڵی‌ دا هه‌ستی‌ پێ ده‌كراو ده‌خوێندرایه‌وه‌، ئومێد به‌خش بوو بۆ خانه‌واده‌و وڵاتی‌ به‌ش مه‌ینه‌تی‌ كورده‌واریمان، خۆ هه‌ر ده‌بێ وابێ، له‌م ده‌ڤه‌ری‌ پیاوچاكاندا ده‌ڤه‌ری‌ هه‌ورامان و جێ نزرگه‌ی‌ پیاوچاكانی‌ وه‌كو شێخ عه‌لائه‌دین و شێخ عومه‌ر و میرانی‌ ئه‌رده‌ڵان و، وه‌ ده‌یان پیاو ساڵحی‌ تر. خودای‌ پشتیوانی‌ چه‌وساوانیش پیاوانی‌ (رجال) ڕه‌مز بۆ كاته‌ هه‌ستیارو حه‌ساس و پڕ له‌ گێژاوه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ چونكه‌ رب العالمین ده‌زانێ پیاوانی‌ كار ڕاست و سه‌ر ڕاست و خاوه‌ن فه‌خرو ژیریی‌ و ئه‌هلی (الفطن) ده‌گه‌ن و ناوازه‌و كه‌من بتوانن به‌رامبه‌ر دژانی‌ حه‌ق و په‌یامی‌ ڕاستی‌ سه‌نگه‌ری‌ زانستیانه‌ بگرن، به‌ڵێ خوای‌ كار به‌جێ سۆزو به‌زه‌یی‌ خۆی‌ باراند به‌سه‌ریداو هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی‌ گه‌نج و لاوییه‌وه‌(شاب نشأ علی‌ عبادة ربه). چونكه‌ به‌ حوجره‌و مه‌جلیسی‌ زانایان و خودا ویستان هۆش و فیكرو ئه‌ندێشه‌ی‌ كرایه‌وه‌، هه‌میشه‌ (قلبه معلق بالمساجد)بوو، هه‌موو ئه‌مانه‌ بوونه‌ مایه‌ی‌ زیاتر ئومێد به‌خشین و باشتر فراژو بوون و به‌ره‌و لوتكه‌ چوون و گه‌وره‌ بوون، ئه‌و پێگه‌یشتنه‌ خۆماڵیه‌ی‌ مامۆستای‌ سه‌ركرده‌ وای‌ كرد فیكرو بیری‌ سه‌رده‌میانه‌و واقیع بینانه‌ بێت و هه‌میشه‌ موئه‌سیرو كاریگه‌ر بێ له‌سه‌ر به‌رامبه‌رو خه‌ڵك نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. هه‌میشه‌ خاوه‌ن عیزه‌ت و سه‌ربه‌رزی‌ بوو، له‌ حه‌فتاو هه‌شتاكاندا بڵند گۆیه‌كی‌ حه‌ق و ڕاستی‌ بوو دژ به‌چه‌واشه‌كاری‌ ڕژێمی‌ خاچ په‌رستی‌ به‌عسی و به‌چكه‌ هه‌ڵفڕیوه‌كانی‌ ناو وڵاتی‌ كوردان، ئه‌مه‌ش له‌ میمبه‌ره‌كانی‌ پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوورو بیاره‌و خوڕماڵ و سلێمانی‌ و شاره‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران و هه‌موو شاره‌كانی‌ تری‌ كوردستان به‌رپا كردو قه‌ڵه‌مه‌ به‌ بڕشته‌كه‌ی‌ خسته‌گه‌ڕ و په‌رتوكه‌كانی‌ بوونه‌ مایه‌ی‌ لابردنی‌ ژه‌نگی‌ ده‌یان و سه‌دان له‌ گه‌نجانی‌ ئه‌م وڵاته‌، به‌ تایبه‌ت له‌و كاتانه‌دا بیرو هه‌ستی‌ چه‌پ گه‌ری له‌ گه‌شه‌كردن دا بوو، به‌ ڕاستی‌ كه‌م له‌ كتێبه‌كان دڵی گه‌نجانی‌ تینویان ده‌شكاند، به‌لاَم كتێبه‌كانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ له‌ ئیسلامدا، خواپه‌رستی‌ له‌ ئیسلامداو ئه‌وانی‌ تر وه‌ڵامی‌ هه‌موو پرسیاره‌كانی‌ تێدا بوو، خۆم یه‌كێك بووم كه‌ زۆر موعجیب بووم به‌ دانراوی‌ دادگه‌ری‌ له‌ئیسلامداو زۆرهانده‌رم بوو بۆ ئیشكردنی‌ كاری‌ به‌ كۆمه‌ڵ، له‌ یه‌كه‌م دیداریشم دا كه‌ به‌خزمه‌ت مامۆستا گه‌یشتم له‌ سه‌رده‌می‌ شاخ ئه‌وه‌م له‌لای‌ جه‌نابیان باسكرد، به‌ ئاكارو ڕه‌وشت و دانراو و مینبه‌ر، بوو به‌ یه‌كێ له‌ پایه‌و ڕوكنه‌كانی‌ سه‌حوه‌ی‌ پیرۆزی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان. كاتێ كه‌ كار له‌ كار ترازاو هیچ بیانوو نه‌ما بۆ دانیشتن كۆچی كردو دواتر بوو به‌یه‌كێ له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ گۆڕه‌پانی‌ جه‌نگ و جیهادو شۆڕشی دژ به‌ له‌خوابێ خه‌به‌ران و دوژمنانی‌ ئیسلام و خه‌ڵكی‌ كوردستان. خۆی‌ وته‌نی‌ ئاسا له‌ بن لێزمه‌ی‌ به‌فرو باران و ژیان له‌ناو چیاو دۆڵ و نشێو و ئه‌شكه‌وتدا هه‌ڵبژارد به‌ سه‌ربه‌رزی‌، نه‌ك مانه‌وه‌ به‌ زه‌لیلی به‌وه‌ش مامۆستای‌ مه‌رحوم به‌ر ئایه‌تی‌( فضل الله المجاهدين علی‌ القاعدین أجراً عظیما) ده‌كه‌وێ إنشا‌ءالله. له‌ دوای‌ ڕمانی‌ قه‌ڵای‌ به‌عس له‌ كوردستاندا كه‌شی‌ ئازادی‌ هاته‌ ئاراوه‌و پێویست بوو ئه‌نجومه‌نی‌ یاسادانان له‌ كوردستان هه‌ڵبژێردرێ‌، ئه‌وه‌ بوو حزب و جه‌معه‌كه‌ی‌ مامۆستا به‌شداری‌ كردو بۆ ڕێنمونی‌ و به‌رچاو ڕونی‌ ده‌نگ ده‌ران دانراوی‌ (به‌یعه‌ت له‌ ئیسلامدا) ، یان ره‌ئی ده‌ده‌ی‌ به‌كێ وكێ‌ هه‌ڵده‌بژێریی و گوناه و تاوانی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ هه‌ڵی ده‌بژێری كه‌ شاییسته‌ نه‌بێ چی یه‌ ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌ركێكی‌ دنیاو قیامه‌تی‌ بوو، تا دڵ پاكه‌كان له‌ ده‌وری‌ ئاڵای‌ (لااله الا الله محمد رسول الله) ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی‌ كۆ ببنه‌وه‌و بیكه‌نه‌ نماینده‌ی‌ خۆیان تا بزووتنه‌وه‌ ببێته‌ چه‌ترو قه‌ڵای‌ پاراستنی‌ شكۆمه‌ندی و ڕه‌وشت له‌ وڵاتی‌ كوردان دا. مامۆستا له‌ ژیانیدا زۆر حه‌زی‌ له‌ ژیانی‌ برایه‌تی‌ و تۆكمه‌یی‌ ڕیزه‌كان و هه‌وڵ دان بۆ گرتنی‌ كه‌لێن و درزه‌كان ده‌كردو هه‌میشه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بوون و به‌ ئیجابی ناوزه‌د كراون. هه‌میشه‌ دوپاتی ده‌كرده‌وه‌ كه‌ شكۆمه‌ندیمان و سه‌ربه‌رزیمان به‌نده‌ به‌سه‌ر به‌رزی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌مانه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاتێ باسك بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژی‌ زیاتر له‌شێوه‌ی‌ شیوی‌ ئه‌بو تالیب به‌ به‌رنامه‌ بێ نازكراو ویسترا مێژووی‌ باسك له‌سه‌ر شانۆی‌ سیاسه‌ت و ئه‌تڵه‌سی‌ حزبایه‌تی‌ نه‌هێڵرێ، ئه‌وه‌ زۆر نیگه‌رانی‌ ده‌كردو ئاخ و ئۆفی هه‌ڵده‌كێشاو شه‌وو ڕۆژ له‌ هه‌وڵی شكاندنی‌ ئه‌و گه‌مارۆیه‌دا بوو، هێنده‌ بۆی‌ دڵ گه‌رم بوو، هێنده‌ی‌ بێ وه‌عدی‌ دیبوو، جارێكیان له‌ سه‌ردانێكیدا له‌ خزمه‌تی‌ دابووین بۆ لای‌ به‌ڕێز كاك عه‌دنان موفتی كه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان بوو، وه‌ زۆر دۆستیشی‌ بوو پێی‌ ووت(تكایه‌ كاك عه‌دنان با موجامه‌له‌ نه‌كه‌ین باس له‌ ئه‌سڵی‌ مه‌به‌ست بكه‌ین كه‌ مه‌زڵومیه‌تی‌ بزووتنه‌وه‌یه‌ كه‌ سنوری‌ نه‌ماوه‌و چیتر ناتوانین بێ ده‌نگ بین له‌ به‌رامبه‌ری‌)، مامۆستای‌ مه‌رحوم خه‌ونی‌ به‌ یه‌كڕیزی‌ ئیسلام دۆستانه‌وه‌ ده‌بینی‌ و هه‌وڵی‌ بۆ ده‌دا، به‌ دواچاره‌سه‌ری‌ ده‌زانی‌ هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ر ڕۆژه‌ له‌ شارو شارۆچكه‌یه‌ك و لایه‌كی‌ ئه‌م كوردستانه‌ بوو، ئومێد ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانت كاره‌كانت به‌و ئاڕاسته‌یه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نت دا نه‌هاتنه‌ دی، بێنه‌ دی‌ له‌ ئێستاو داهاتوودا.
به‌ ساده‌یی‌ و ساده‌یی‌ ژیانی‌ له‌ خانویه‌كی‌ ساده‌ی‌ متواصفی دور له‌ ژیانی‌ ترف و سرف، له‌ بڕی‌ موبیلیاتی‌ تازه‌و كورسی و كه‌راسی پاڵت به‌ كتێبخانه‌كه‌ته‌وه‌ ده‌دا، هه‌ر ده‌بوو واش بێ چونكه‌ ژیانی‌ زانایانی‌ موجاهیدو میراتگری‌ پێشه‌وامان هه‌ر وا بوون. هه‌ر ئه‌مانه‌ش بوو وای‌ كرد ڕۆژ به‌ڕۆژ سه‌رت به‌رزتر بێت و هیچ پلانێ زه‌فه‌ری‌ پێ نه‌بردبێ، وته‌ی‌ شاعیرت به‌جێ گه‌یاند كه‌ ده‌ڵێ
به‌سه‌ر به‌رزی‌ بژی‌ به‌ نان و ئاوێ
سه‌ر دامه‌نه‌وێنه‌ بۆ هه‌موو نا پیاوێ
ئازادی‌ مه‌فرۆشه‌ له‌ پێناو تاوێ
چه‌ند خه‌مت ده‌خوارد له‌ به‌رهه‌می‌ قه‌ڵه‌مه‌ به‌ بڕشته‌كه‌ت كه‌ كۆتایان ته‌فسیره‌كه‌ت بوو به‌ چاوی‌ خۆت بیبینی‌ و ببینی‌ كه‌ چۆن گه‌نج و لاوه‌كانی‌ كورد هه‌نگ ئاسا بۆن و چێژ و به‌رامی‌ وه‌رده‌گرن و دڵه‌كانیان پێ ی‌ ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام بای‌ ئه‌جه‌ل هات و ماوه‌ی‌ نه‌داو ئێستا به‌ به‌رهه‌م هات كه‌ مایه‌ی‌ دڵسۆزی‌ وه‌فای‌ تۆیه‌ بۆ ئیسلام و كورده‌واری‌ و خانه‌واده‌ی‌ به‌ڕێزت و سه‌ده‌قه‌ی‌ جاری‌ هه‌تا هه‌تایی‌. دڵنیام مافی ناونیشانی‌ ئه‌م بابه‌ته‌م نه‌داوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ كه‌ف و كڵێكی‌ كه‌می‌ ناو دڵ بوو، مامۆستی‌ خه‌مخۆری‌ براو هاوڕێ و هاوڕێبازانن، به‌رده‌وامن له‌ خه‌بات و تێكۆشان، ڕێگاتان كه‌ ڕێگای‌ پیاوچاكان و شه‌هیدانه‌، هه‌رگیز بزر ناكرێ و بزووتنه‌وه‌ ڕه‌سه‌ن و دڵسۆزه‌كان خۆت ئاسا هێواش هێواش هه‌نگاوی‌ به‌ره‌و پێش چوون، وه‌ها دێن و دڵنیاشم ئێستا ڕوحیانه‌تی‌ به‌ڕێزتان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م شه‌هیدان چاودێری‌ یان ده‌كه‌ن و رۆحتان به‌ره‌وپێش چوونی‌ باسك و ڕابوون شاد ده‌بێ، رۆحتان شادو ئارامگاتان ئارام و به‌هه‌شتی‌ فیرده‌وس مه‌نزڵگاتان بێت إنشا‌ء الله .

20/01/2015

 

 

بەروار2020/03/30سەردان 684

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!