مردنی زانایه‌ك مردنی جیهانه
وه‌رزێر حمه سلیم
كێ هه‌یه ده‌رك به‌و كه‌لێنه گه‌وره‌یه نه‌كات كه پاش مردنی زانایه‌ك شوێنی خۆی له ژیاندا دیاری ده‌كات؟
هه‌زاران ڕه‌حمه‌ت له گیانه پاكه‌كه‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود كه به‌رێزیشیان یه‌كێكه له‌و كه‌ڵه زانا‌و ڕۆشنبیرانه‌ی پاش مه‌رگی خۆیان كه‌لێنێكی گه‌وره‌یان جێ هێشت و مه‌گه‌ر سه‌بووریی و دڵخۆشیمان ته‌نها به‌و جێ ده‌ست و ئاكاره جوانانه‌ی بێت كه‌پاش خۆی بۆ هه‌موو موسڵمانانی كوردستانی جێهێشت و هه‌تا مردن له بریتی خۆی له هه‌موو جومگه‌كانی ژیاندا له گه‌ڵماندا ده‌ژین و بۆ كه‌سی عاقڵ و هۆشمه‌ند تا ئه‌به‌د ده‌بنه پێشه‌نگ و ڕێ ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی ژیانیان.
له ڕاستیشدا مردنی كه‌سانێك هه‌یه ژیان دروست ده‌كات، جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش یه‌كێكه له‌و زاتانه‌ی به مردنی خۆیان ژیانیان بۆ ڕێبوارانی رێبازه‌كه‌ی خوڵقاندووه و چرایه‌كی پرشنگداری له‌سه‌ر رێگه‌ی كاروانه پیرۆزه‌كه‌ی ئیسلام بۆ به جێ هێشتووین.
من جه‌نابی مامۆستا‌م سه‌ره‌تا له رێگه‌ی ئه‌و كتێب و نامیلكانه‌یه‌وه ناسی كه له ساڵه‌كانی 1981 و 1982 دا بلاَو بوونه‌وه‌و به‌چاپ گه‌یه‌نران، كه به‌ڕاستی خوێندنه‌وه‌یان گوڕ‌و تینێكی زیاتری به‌خوێنه‌ران به‌گشتی و ئه‌و كه‌سانه‌ش به تایبه‌تی ده‌به‌خشی كه له‌نێو ڕابوونی ئیسلامی ئه‌وكاته‌دا كاریان ده‌كرد، پاشان زانیم ئه‌و كه‌ڵه نووسه‌ره‌ی كه ئه‌و وته جوانانه‌ی نووسیوه وتارخوێن و پێشنوێژی مزگه‌وتێكه له كۆمه‌ڵگه‌ی سیروان، هه‌ربۆیه پاش ئه‌وه هه‌تاوه‌كو بوارم هه‌بووبێت هه‌موو ڕۆژانێكی هه‌ینی له هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌چوومه سیروان و له‌خزمه‌ت ئه‌ودا نوێژی هه‌ینیم ده‌كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و كاته‌دا گوێی له وتار‌و ئامۆژگاریه‌كانی ئه‌و بوایه، ده‌یزانی ئه‌م مامۆستایه چه‌ند بوێر‌و ئازایه‌و چاونه‌ترسانه له‌و زه‌مه‌نی جه‌به‌روت و ئه‌وپه‌ڕی هێزو ده‌سه‌لاَتی به‌عسدا به‌گژ پیلان و كاره نه‌گریسه‌كانی ڕژیمدا ده‌چوویه‌وه‌و موسڵمانانی له زوڵم و سته‌می به‌عس و سه‌دام ئاگادار ده‌كرده‌وه‌و هۆشیاری ده‌كردنه‌وه. ئه‌وه سه‌ره‌تای ناسینی من بوو به جه‌نابی مامۆستا هه‌رچه‌ند له‌و كاته‌دا بواری ئه‌وه‌م بۆ نه‌ڕه‌خسا كه ڕووبه‌ڕوو لێی نزیك ببمه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی له ساڵی 1991 – 1992 له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه به‌خزمه‌تی گه‌یشتم و لێی نزیك كه‌وتمه‌وه‌و ئیدی له‌و ڕۆژه‌وه من بوومه قوتابیی و ئه‌ویش مامۆستا‌م، ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تیمان پاش ئه‌وه‌ش زیاتر بوو كه له سلێمانیه‌وه هاتمه‌وه هه‌ڵه‌بجه‌و وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن و به‌ڕیوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌ست به‌كار بووم.
به‌رێزیان له‌و ماوه‌یه‌ی كاركردنمدا له ڕاگه‌یاندنداو به تایبه‌تیش له به‌رێوه‌بردنی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌دا وته‌یه‌كی ئاڕاسته كردم كه هه‌تا مردن له زاكیره‌مدا ده‌مێنێته‌وه‌و له‌و كاته‌شدا هێنده‌ی تر گوڕوتینی زیاتری پێبه‌خشیم له كاری ڕاگه‌یاندندا كه فه‌رمووی: ( له‌و ڕۆژه‌وه تۆ بوویته‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه، ئینجا هه‌ستم كردووه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ڕاگه‌یاندنی هه‌یه..).
ئه‌م ووته‌یه مه‌گه‌ر ته‌نها له كه‌سێكی پاكی وه‌ك جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د بوه‌شێته‌وه، ئاخر ئه‌و خۆی یه‌كه‌م كه‌س بوو كاری ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له ئه‌ستۆ گرتبوو.
هه‌میشه‌ش شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه مامۆستا منی وه‌ك یه‌كێك له كوڕه‌كانی خۆی سه‌یر ده‌كردو هێنده متمانه‌ی پێم بوو له‌گه‌شت و سه‌ردانه خێزانیه‌كانی خۆیدا هاوسه‌فه‌رو هاوشانی ده‌بووم ئه‌وه‌نده‌ی له‌و كاتانه‌دا ئه‌گه‌ر چاومان به یه‌ك بكه‌وتایه‌و سه‌فه‌ری بكردایه داوای لێده‌كردم به‌شداری سه‌فه‌ره‌كه‌ی بكه‌م، كه ئه‌مه‌ش بۆ من فه‌خرو شانازیه‌كی گه‌وره‌یه‌و هه‌رگیز له بیرم ناچێته‌وه.
جه‌نابی مامۆستا له‌و كه‌سانه بوو كه وته‌و كرده‌وه‌كانی وه‌ك یه‌ك بوون و ئه‌و كه‌سێك نه‌بوو ته‌نها قسه بكات و كاری له گه‌ڵدا نه‌كات، هه‌ر بۆیه پاش هه‌ست كردن به زه‌روره‌ته‌تی كارێكی ڕێكخراوه‌یی چه‌كداری ئیسلامی له‌و كاته‌دا دژ به‌ڕژێمی به‌عس هیجره‌تی كرد‌و له‌گه‌ڵ كه‌ڵه زانایانی وه‌ك جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان و مامۆستا مه‌لا عه‌لی و كۆمه‌ڵێ زانای دیكه‌دا یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی بووه به‌ردی بناغه‌ی ته‌لاری بالاَ به‌رزی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و له‌و ڕۆژه به دواوه چه‌كی جیهادی دژ به‌ڕژێمی به‌عس كرده شان و وته جوانه‌كانی ناو مزگه‌وت و كتێبه‌كانی به كرده‌وه سه‌لماند تا ئه‌و رۆژه‌ی به‌ره‌و باره‌گای په‌روه‌ردگار گه‌ڕایه‌وه پشووی نه‌داو هه‌موو ته‌مه‌نی پیرۆزی خۆی به‌خشیه ئیسلام و بانگه‌وازی ئیسلامی. كه‌واته مامۆستا جگه له‌وه‌ی زانایه‌كی ئایینی و كه‌سایه‌تیه‌كی ڕۆشنبیرو نووسه‌رو موفه‌سیربوو، موهاجیرو موجاهیدو بانگخوازێكی بلیمه‌ت و هه‌ڵكه‌وتووی بزافی ئیسلامیی كوردستان بوو. جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ئه‌ڵقه‌یه‌كی نه‌پچڕاوی زنجیره‌ی ئه‌و هه‌موو زانا بلیمه‌ت و هه‌ڵكه‌وتوانه‌ی ئیسلام بوو كه هه‌میشه پێشه‌نگی خه‌بات و ڕه‌مزی شۆڕش و شۆڕشگێڕی چاونه‌ترس بوون و خه‌باتی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییان پێكه‌وه گرێ داوه‌و ماندوو نه‌ناسانه‌و چاو نه‌ترسانه له‌و مه‌یدانه‌دا كاریان كردووه‌و تێكۆشانیان كردووه.
جه‌نابی مامۆستای ڕه‌حمه‌تی جگه له‌وه‌ی جێ ده‌ستی به‌هه‌موو جومگه‌كانی ڕابوونی ئیسلامی كوردستان و ژیانی تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه به گشتی هه‌بووه، كه‌سایه‌تیه‌كی گرنگ و دیاری ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش بووه‌و یه‌كێك بووه له‌پایه‌و كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن ماوه‌ی ژیانی وزه‌و تینێكی به‌هێزی به‌خشیه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه مردنیشی كۆست و كه‌لێنێكی گه‌وره بوو له جه‌سته‌ی ئه‌و بزاڤه ڕه‌سه‌نه‌دا به‌جێما.
مایه‌ی خۆشحالیشه كه جه‌نابی مامۆستا له ناو بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆشی‌دا نه‌وه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارو دڵسۆز به ئیسلام و كوردایه‌تی پێگه‌یاندووه‌و ئومێدی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت به‌شێك له‌و بۆشاییه پڕ بكه‌نه‌وه كه جه‌نابی مامۆستا به مه‌رگی خۆی جێی هێشتووه و له‌خوای گه‌وره‌ش داواكارم ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی مامۆستای ڕه‌حمه‌تی به‌رده‌وام بن و ئه‌و نه‌وه ساڵحه‌بن كه هه‌تا له ژیاندا هه‌ن به‌كاروكرده‌وه جوانه‌كانیان تای ته‌رازووی چاكه‌كانی جه‌نابی مامۆستا قورستر‌و ده‌ره‌جه‌ی به‌رزتر بكه‌ن و خوای گه‌وره‌ش مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د به فیرده‌وسی ئه‌علا شاد بكات و به‌و ئومێده‌ی هه‌مووان له به‌هه‌شته به‌رینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌دا به دیداری یه‌كتری شاد‌و به‌خته‌وه‌ر بین.